من هەندێ جار خەریكە بێ باوەڕ ئەبم ئینجا داواتان لێ ئەكەم ڕێگە چارەیەكم بۆ بدۆزنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من هەندێ جار خەریكە بێ باوەڕ ئەبم ئینجا داواتان لێ ئەكەم ڕێگە چارەیەكم بۆ بدۆزنەوە
پرسیار:

من هەندێ جار خەریكە بێ باوەڕ ئەبم ئینجا داواتان لێ ئەكەم ڕێگە چارەیەكم بۆ بدۆزنەوە هەر چەند بڕوایەكى تەواوم بە ئاینى ئیسلام هەیە یەس هەست بە شتێك ئەكەم لە ناو دڵم.

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

بەردەوام شەیتان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەى موسڵمانان لە خشتە ببات هەریەكى بە شێوەیەك یەكێك لەو شێوازانە دروست كردنى وەسوەسە و شك و گومانە بەڵام دڵى موسڵمانیش بە هۆى ئەم ئیمان و ژیرییەى تیایدا دەكەوێتە شەڕ لەگەڵى جا ئەوەى تۆ باسى دەكەى شەڕى نێوان ئیمان و وەسوەسەى شەیتانە و هەمان پرسیار لە پێغەمبەرى خوا كرا وە ئەویش فەرمووى: (ذلك صريح الايمان) من موژدەت پێ ئەدەم تۆ ئەگەر كەسێكى بێ باوەڕ بویتایە شەیتان وازى لێت دەهێنا بەڵام دەزانێ ئیماندارى بۆ ئەوە وەسوەسە دروست دەكات وە تۆش دژى بوەستەوە پشتیش بە خواى گەورە ببەستە إن شاء الله سەركەوتوو دەبیت.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٥٥ بەش: بیروباوه‌ڕ