ئایا حوكمی كەسێك چیە كە تۆبە دەكات لە تاوانێك و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سەری؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی كەسێك چیە كە تۆبە دەكات لە تاوانێك و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سەری؟
پرسیار:

ئایا حوكمی كەسێك چیە كە تۆبە دەكات لە تاوانێك و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سەری چەندجارێك، و دیسان تۆبە دەكات چەند جارێكی تر تا خوای گەورە تەوفیقی دەدات تۆبەیەكی ڕاستگۆ دەكات، و ئیتر ناگەڕێتەوە سەر تاوانەكە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. 

تۆبەی ئەم تاوانبارە دروست وتەواوە. تۆبەكانی پێشویی و ئەوانەی دواتریشی هەمووی تەواوە، چونكە هەر كاتێك تاوانێك دەكات دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای میهرەبان و مەرجەكانی تۆبە جێبەجێ دەكات و خوای گەورەیش تۆبەكەی لێ‌ وەردەگرێت، وە ئەگەریش نەفسی ڕای كێشاو توشی تاوانەكە بوویەوە با دیسان تۆبەی لێ بكاتەوە، سێیەم جارو چوارەم جاریش، لقول الله تعالی: [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً] (الزمر:53) واتە: ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ‌: ئەی بەندەكانم.. ئەی ئەوانەی كە خۆتان گوناهبار كردووەوهەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن لەڕەحمەتی خوا، چونكە بەڕاستی ئەگەر ئێوە تۆبەی ڕاست ودروست بكەن، ئەوا خوا لەهەموو گوناهو هەڵەكانتان خۆش دەبێت.

بەڵام گرنگ ئەوەیە كە تۆبەكە ڕاستگۆیانە بێت، و سووربێت لەسەر ئەوەی كە ناگەڕێتەوە بۆ سەر تاوانەكە، چونكە تۆبەكردن شتێكی دوولایەنە نیە كە بتەوێ‌ تۆبە بكەیت ولەهەمان كاتدا لەدڵ وناخیدا نیەتی ئەوەی هەبێت كە بگەڕێتەوە سەر تاوانەكە، ئەگەر بەو شێوەیە بوو ئەوا تۆبەكەی ڕاست وتەواو نیە، بەڵام ئەگەر هاتوو تۆبەكەی ڕاست بوو ئەو كاتەی كە واز لەتاوانەكە دەهێنێت بڕیاربدات ونیەتی وابێت كە نەگەڕێتەوە سەر تاوانەكە ئەگەریش گەڕایەوە سەری ئەوا تۆبەی یەكەم جار هەڵناوەشێنێتەوە بەڵكو تەواوە، جا بۆیە هەركاتێك تاوانێكی ئەنجام دا با بگەڕێتەوە بۆلای خوا ئەوا خوای میهرەبان لێی خۆش دەبێت.
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [2]
التوبة والرقائق

سەردان: ٥,٨٦٩ بەش: تەوبە کردن