من حەز بە (طلب العلم) دەكەم بەڵام باوكم ڕێگریم لێ دەكات چی بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من حەز بە (طلب العلم) دەكەم بەڵام باوكم ڕێگریم لێ دەكات چی بکەم؟

باوك و دایك پێویستە گوێڕایەڵیان بكرێت لە چاكەدا، ئەگەر فرمانی بێ شەرعیان كرد بێگومان نابێت بە قسەیان بكەیت، بەڵام دەبێت بە چاكی هەڵسوكەوت و مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، ئەی كە هاتوو فرمانیان بە شتێك كرد، یان ڕێگەیان لە شتێك گرت، كە ئەو شتەی ڕێیان لێ دەگرن مەصڵەحەت و سودی ئەو كوڕە یان ئەو كچە لەوەدا بوو، وە هیچ زەرەرێكی ئەوانی تێدا نەبوو، زانایان گەورە وە شێخ ابن عثيمین فەتوای هەیە لەسەر ئەوە كە بۆ نموونە كوڕێك دەیەوێت (طلب العلم) بكات بەڵام باوكی ڕێگرە لەوە، ئەگەر ئەو باوكە پێویستی بەو كوڕە نەبێت لەگەڵی بێت و نەفەقەی بكێشێت و خزمەتی بكات، ئەوە واجب نییە گوێڕایەڵی باوكی بكات بەڵكو (طلب العلم)ی خۆی دەكات، وەكو پێغەمبەر -- فەرموویەتی: 
«طلب العلم فریضة علی كل مسلم» ئەوەیان فەرزێكە خوا لەسەری دایناوە، پێویستە خوێندنەكەی خۆی بكات إن شا‌ء الله، هەرچەندە باوكیشی ڕازی نەبێت، بەڵام پێویستە دانا بێت و عاقڵ بێت بتوانێت لەلایەكەوە كە كێشەیەك دروست دەبێت لە نێوان ئەو و باوكیدا كە بە قسەی نەكردووە، لەلایەكی ترەوە بە قسەی بكات و بۆی پڕبكاتەوە، دەبێت ڕێزی زیاتری بگرێت و هەوڵ بدات توڕەییەكەی نەهێڵێت و قەناعەتی پێ بكات كارێكی باشە دەیكات. بەڵام قیاسی (طالب العلم) ناكرێتە سەر جیهاد، چونكە هەندێ كەس وا گومان دەكەن كە مادام جیهاد بەبێ ئیزنی دایك و باوك دروست نەبێت، ئەی چۆن (طلب العلم) دروستە بەو شێوەیە؟!، والله أعلم.

دکتۆر عبداللطیف أحمد

 

سەردان: ٢,٤٧٤ بەش: زانست و بانگەواز