نوێژ دەکەم بەڵام هەندێک لە خراپەکان ئەنجام ئەدەم بۆچی نوێژەکەم ڕێگریم لێ ناکات لە خراپە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژ دەکەم بەڵام هەندێک لە خراپەکان ئەنجام ئەدەم بۆچی نوێژەکەم ڕێگریم لێ ناکات لە خراپە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئەوەیە کە : تەوبە بکەیت لەبەر خوای پەروەدگار ، وە بەڕاستی بگەڕیتەوە بۆلای خوای گەورە ، وە گەورەیی و مەزنی ئەوە زاتەت لەیاد بێت کە تۆ سەپێچی دەکەیت !! ، وە سزای خوای پەروەدگارت لەیاد بێت بۆ ئەو کەسەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکات .
وە هەروەها ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئەوەیە کە ئەم وتەیەی خوای پەوەردگار بخوێنیتەوە : ﴿نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٤٩) وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الْأَلِيمُ﴾ [الحجر: ٤٩ -٥٠] داوای لێ خۆشبوون و رەحمەت بکە لەخوای پەوەردگار و ە هەروەها لە سزای خوای پەوەردگار بترسە.
بەڵام دەربارەی ئەوەی کە تۆ نوێژ دەکەیت و نوێژەکەت ڕێگریت لێ ناکات لە خراپە ، دەکرێت کە: نوێژەکەت کەمووکروتی تیایە ، چونکە ئەو نوێژەی کە ڕێگری دەکات لە خراپە و شتی نابەجێ بریتیە لە نوێژی تەواو ، ئەو نوێژەی :

١- بەو شێوازە بێت کە لە پێغەمبەری خواوە هاتووە .

٢- وە هەروەها دڵی لەلای نوێژەکەی بێت . وە کردەوەکەی بەو شێوازە بکات کە لە سونەتدا هاتووە .
وە هەموو نوێژێک ڕێگری لە خراپە و شتی نابەجێ ناکات بەڵکو ئەو نوێژە ڕێگری دەکات کە مرۆڤ ئەنجامی بدات بەو شێوازەی کە پێویستە ، خوای پەروەردگار دەفەمووێت : ﴿اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلاةَ إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ﴾ [العنكبوت:45]

واتا : ئەو نوێژەی کە ئەنجامی داوە لەسەر شێوازی ڕاست و دروست .
==================================
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري للشیخ محمد بن صالح العثیمین( اللقاء الشهري :١ )

سەردان: ٢,٥٣٦ بەش: نوێژ