ئایا دروستە ژن و پیاو ئەندامى زاوزێى یەكتر بمژن و بیلێسنەوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ژن و پیاو ئەندامى زاوزێى یەكتر بمژن و بیلێسنەوە؟
پرسیار:

*ئایا سەماكردنى پیاو بۆ ئافرەت بە پێچەوانەوە دروستە؟

*ئایا دروستە ژن و پیاو ئەندامى زاوزێى یەكتر بمژن و بیلێسنەوە؟

وە ئایا خواردنى مەنى پیاو دروستە وە ئایا پاكە؟

وەئایا دروستە مەمكى خێزانت بمژى یان شیرەكەى بخۆى؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

ئایا سەماكردنى پیاو بۆ ئافرەت بە پێچەوانەوە دروستە؟
سەماكردن بریتیە لە خۆ لاركردنەوە و خۆبەرز و نزم كردنەوە وە بۆ چەندین شت بەكاردەهێنرێت بۆ منداڵ و جەژنەكان و ژنان بۆ پیاوانى خۆیان و بەپێچەوانەشەوە وە بۆ زیكر و پەرستن لەمانەش سەماكردن بۆ پەرستن و زیكر تاوانە و نابێ ئەنجانمبدرێت بەڵام بۆ منداڵ و جەژنەكان دروستە بەڵام پێویستە زیادە ڕەوى تیا نەكرێت هەروەها ژن بۆ مێردەكەى خۆى دروستە بەمەرجێ جەرامى تیادا نەكات بەڵام سەماى پیاو بۆ ژنى خۆى دروستە بەمەرجێ خۆشكاندنەوەى تیانەبێت بەڵام زۆركردنى پیاوەتى لەدەست ئەدات.
ئایا دروستە ژن و پیاو ئەندامى زاوزێى یەكتر بمژن و بیلێسنەوە؟
بۆ مەسەلەى مژین یان لێسینەوەى ئەندامى نێرینە بۆ ئافرەت وە بە پێچەوانەوە ئەڵێم:
بەداخەوە هەموو ئەوەى ئێمە زانیومانە لەشارستانى ڕۆژئاوا ئەوەیە كە فیترەت لەناوبدرێ و دژى كار بكرێت وە بەدواى ئەوانەدا بگەڕێن كە قەدەغە و كارێكى زیانبەخشە لەهەواو ئارەزوو چێژ وەرگرتن ى نادروست لە ژێر دروشمى ئازادى و سەربەستى مرۆڤ ئێمەى موسڵمانیش بەنەزانیەوە لەهەمو شتێكدا لاساییان دەكەینەوە وەك پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ : (لو دخلوا حجر ضب لدخلتموه ورائهم) واتە: گاور و جولەكە بچنە كونى مارمێلكەوە ئێوەش بەدوایاندا دەچن. جا بۆ ئەم بابەتەى خۆمان ئێمەى موسڵمان لە فەرهەنگ و كەلتور و تێگەشتنى پێشینانمان بۆ قورئان و سوننەت شتى وامان نەبووە هەرگیز ڕەوشتى موسڵمانان بەژن و پیاوەوە لەوە بەرز تر بووە لە هیچ سەردەمێكدا لە مێژووى ئیسلام موسڵمانان حەوەجێیان بەشتى وا نەكەوتووە لێرەشەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئەمەشتێكى نامۆیە و دوورە لە ئاكارى ئیسلامى بەڵكو خواى گەورە فەرمان پێ دەكات بەو جێگایەى كە خوا خۆى فەرمانى پێ كردووە وەك دەفەرموێ: { فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ } (222) سورة البقرة.
واتە: جا كاتێك پاك و خاوێن بوونەوە و خۆیان شت بچنە لایان بەو شێوەیەى كە خوا فەرمانى داوە. مەبەستى ئەم بڕگەیە (بەو شێوەیەى كەخوا فەرمانى داوە) سوننەتى پێغەمبەر وە تێگەشتنى هاوەڵان و پێشەوایانى ئیسلام ڕەحمەتى خوایان لێ بێ ئەم كارەى تیا نەبووە بەڵكو شوێنى تایەبت بۆ چونە لاى ئافرەت ئەوەیە كە خوا دیارى كردوە بۆیە ئیمامى قرگبی لەتەفسیرەكەیدا ئەفەرموێ: (وذكر الحرث يدل على أن الإتيان في غير المأتي محرّم) بەرگى 3 لاپەڕە 93 - واتە: باسكردنى كێڵگە لە ئایەتەكەدا كە دەفەرموێ: { فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ } (223) سورة البقرة
واتە: جا بەهەرشێوەیەك دەتانەوێت تۆو بوەشێننە ناو كێڵگەكەتانەوە ئەوە بەڵگەیە كە چونە لاى ئافرەت جگە لە شوێنى تایبەت حەرامە.
ئەمە وەكو تێگەشتن و كارى موسڵمانان لە مێژووى ئیسلامدا ئەمما وەكو خودى ئەو كارە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ لاى پسپۆڕان لە زانایانى پزیشكى چونكە ئەگەر زیانى هەبوو بەئافرەتەكە یان بە پیاوەكە یان بەهەردووكیان ئەوكاتە حەرام دەبێت چونكەپێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: (لا ضرر ولا ضرار) أخرجه مالك والحاكم والبيهقي والدارقطني وابن ماجه وصححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجه. واتە: زین گەیاندن بە غەیر دروست نییە لەسەرەتاوە دروستیش نییە زیان بە زیان وەڵام بدەیتەوە.
ئەمەش پێویستە پسپۆڕان دیراسەى بكەن بزانن زیانى لێ دەكەوێتەوە یان نا چونكە بەڕاستى ئەگەر شتێكى باش بوایە قورئان و سوننەت باسیان دەكرد یان هاوەڵان دەیانكرد یان ئەگەر حەڵاڵ بوایە لە مێژووى موسڵماناندا شتێكى باو دەبوو ئەوەش بزانە چەندین لێكۆڵینەوە و دیراسات هەن كە هەندێ نەخۆشى هەن هۆكارەكانى دەگەڕێتەوە بۆ (سێكسى دەم) (الجنس الفموي) بۆ نموونە: دیراسەیەكى فەڕەنسى ئەوەى سەلماندوە كە پەیوەندییەكى بەهێز هەیە لە نێوان (وەرەم سەرەكانى) و سێكسى دەمدا ئەو دیراسەیە ئەوەشى ئاشكراكردووە بەبەڵگەى بەهێز كە پەیوەندى توند هەیە لە نێوان خانەى سەرەكانى لەدەمدا لەگەڵ ئەنجامدانى ئەو كارە قێزەونە لە فیترەتى مرۆڤدا وە دەمێكەزانایان گۆمانیان بۆ ئەوە دەچێ كە پەیوەندى لە نێوان جنسى دەم بۆ هۆى گواستنەوەى (ڤایرۆس)ە وە بۆ منداڵان كە دەبێتە سەرەكانى منداڵەكە ئەو (ڤایرۆس)ە س ناسراوە بە (ئێچ پى ڤى) وە ئەگەرى جۆرى تر لەسەرەكان وە گۆڤارى (نیوسنستف)ى زانستى تایبەت لەم بوارەدا یەكێك لە بارترین ئەنجامى تاقیكردنەوەكانى تۆمار كردووە كە ئەمە كورتەكەیەتى: (سێكسى دەم لەوانەیە مرۆڤ دوچارى شێرپەنجەى دەم بكات بە ئاماژەكردن بە دیراسە و لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدراوە لەسەر نزیكەى -1600- هەزارو شەش سەد كەس نەخۆش توشبوو بە شێرپەنجەى دەم لە ئەوروپا و كەنەدا و ئوسترالیا و سودان وكوبا بەراورد لەگەڵ -1700- كەس لەوانەى لەش ساغن لەئەنجامدا لێكۆڵەرەوەكان لە وەكالەى نێو دەوڵەتى بۆ لێكۆڵینەوە لە نەخۆشى (سرطان) ئەوەیان دەستكەوتووە و دۆزیوەتەوە لە شارى -لیون- لەفەڕەنسا كە بوونى ڕێژەى جۆرێك لە جۆرەكانى ڤایرۆس ناسراو بە hpv لاى ئەو نەخۆشانەى كەشێرپەنجەى دەمیان هەیە ئەوانەى سێكسى دەم بەكاردەهێنن زیاترە لە سێ بەرامبەر بەوانەى ئەو جۆرە سێكسە بەكارناهێنن)
وە هەمان گۆڤار ئەوەى تۆمار كردووە كە ئەم جۆرە ڤایرۆسە كە ناسراوە بە HPV16 لاى كەسانى لەش ساغ نییە. هەروەها گۆڤارى بەریتانى ئەوەى ئاشكرا كردووە كەلێكۆڵەرەوەكان لەو بڕوایەدان كە (مژینى ئەندامى پیاو) و لێسینەوەى ئەندامى زاوزێى ژن لەوانەیە ئەنجامدارەكانى دوچارى (وەرەم) بكات لە دەمدا. (رائیل فنیرى) پسپۆڕ لە ڤایرۆس و یەكێكە لە هاوكارانى ئەم دیراسەیە ئەڵێ: هاوڕیان و هاوكارانم گەشتونەتە ئەو قەناعەتەى كە ئەو دیراسەتەى كردوویانە هەموو مرۆڤەكان قایل دەكات بە ئەنجامەكەى.
جا لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت پێویستە لەسەر موسڵمانان لە خوابترسن و شوێ،ى هەنگاوەكانى گاور و جولەكە نەكەون وە پێویستە شوێنى فەرمانى خوا و پێغەمبەرى خوا وە تێگەشتنى هاوەڵان بكەون.
وە ئەو بڕگەیەى كە دەڵێ ئایا خواردنى مەنى پیاو دروستە وە ئایا پاكە ؟ ئەگەر مەبەست لە خودى ئەندامەكان بێت ئەوە پاكە بەڵام ئەو شتانەى لەو دوو ئەندامەوە دەردەچن زانایان ئەڵێن هەموو ئەو شتانەى لە ئەندامى ئافرەتەوە دەرئەچێ دروست نیە دەمى پێوە بدرێت بەڵام بۆ ئاو (منی) پیاو زانایان ڕاو بۆچونى جیاوازیان هەیە ڕاى پەسەند ئەوەیە دروست نییە بۆ مەسەلەى خواردنى (مەنی)پیاوەكە هەندێ لەزانایان خودى ئاوەكە بە پاك دادەنەن - دوو ڕاى جیاواز هەیە ئەوەى كە دروست و بەناوبانگە ئەوەیە كە دروست نیە (ئاوى پیاو) بوخورێتەوە. بروانە كتێبى المجموع هی ئیمامى نەوەوى لە زانایانى شافعى مەزهەب.
ئایا دروستە مەمكى خێزانت بمژى یان شیرەكەى بخۆى؟
مەسەلەى مەمك مژینى ئافرەت دروستە هیچ ڕیگرێكمان نیە بۆ قەدەغەكردنى بەڵام نابێت زیادەڕەوى تیا بكرێت وە ئازارى ئافرەتەكە بدرێت بەوەى بریندارى بكات وە خوێنى برینەكە بخوات وە پێویستە لەسەر پیاوان خۆیان بەدوور بگرن لەو سێكسانەى لە ئاستى پیاوەتى دایان دەبەزێنێ وە نابێ لەشیرى مەمكى خێزانەكەى بخوات وە ئەگەر ئەندازەیەكى كەم ڕۆشتە دەمى پیاوەكەوەئەوە هیچ شتێك ڕونادات بەڵام وا چاكترە موسڵمانان خۆیان لەم جۆرە زیادەڕەویانە بپارێزن.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وەڵام دراوەتەوە
==========================================================
لە ڕووى پزیشكیەوە
ئایا دروستە ژن و پیاو ئەندامى زاوزێى یەكتر بمژن و بیلێسنەوە؟
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
بەكارهێنانى جنسى دەم (الجنس الفموي) لەلایەنى مێرد و خێزانەكەى كارێكى باش نیە لە لایەنى شەرعەوە و پزیشكیدا.
لە لایەنى پزیشكییەوە زیانەكانى ئەمانەن:
1- تووشبوونى ناو دەم بە نەخۆشى شیرپەنجە (سرطان) چونكە ڤایرۆسى شیرپەنجەى منداڵدان (الرحم) كە ناسراوە به( (HPV16 بڵاودەبێتەوە بەم جۆرە پەیوەندیە جنسییەوە.
2- تووشبوون بە دڵۆپەیەكى هەوایى air embolism وەكو (جلطة)یەكى بایى وایە كە دەرواتە ناو لوولەكى خوێنەڕۆ (الأوعية الدموية) تاوەكو ئەگەێتە خوێن هەڵگرى ناو دڵ كە دەبێتە هۆكارێك بۆ مردن (وە چەندەها حاڵەتى مردن تۆماركرابوو بە هۆى ئەم كێشەیە).
3- تێكدانى توانا و هێز و ئارەزووى مرۆڤ بۆ جووتبوون بە شێوەیەكى سرووشتییەوە لە دواى فێربوونى.
4- ئامادەبوونى جۆرى كەڕوو لە لیكى ناو دەم كە ئەبێتە هۆى هەوكردنى ئەندامى جووتبوونى خێزان و ئەبێتە هۆى نەزۆكى.
5- تووشبوون بە نیشانەكانى هەوكردنى قوڕگ و كێشەى قووتدانى خواردن.
6- تووشبوون بە هەوكردنی جگەر جۆرى B و نەخۆشى لێشاوبوون(سیلان).
7- تووشبوون بە نەخۆشی سیفلس كە ئەبێتە هۆى دەرچوونى زامێك لەسەر ئەندامى جووتبوون و لێو كە ئەگەر چارەسەر نەكرا ئەبێتە هۆى كێشەى ناو لوولەكى خوێنەڕۆ و دڵ و نەخۆشى دەروونى و كوێرى چاو و كێشەى دەمارگەلى و مردن لە كۆتاییدا جگە لەوەیە كە ئەبێتە رێگاییەكى ئاسان بۆ تووشبوون بە ئایدز.
==========================
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.

31/8/2007
شێرزاد گەرمیانى
ماجستير وراثة
باحث في مجال الأمراض الوراثية الطبية
M.D.Genetics
Researcher in Medical Genetic Diseases

سەردان: ٢٩,٥٧٦ بەش: پرسیارە جنسیەکان