ئایا ئاوی پەنگاو (دائم) جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاوی جۆگەكان (الجاری) لە ڕووی پاراستنی پاكژییەكەی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئاوی پەنگاو (دائم) جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاوی جۆگەكان (الجاری) لە ڕووی پاراستنی پاكژییەكەی؟
پرسیار:

ئایا ئاوی پەنگاو (دائم) جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاوی جۆگەكان (الجاری) لە ڕووی پاراستنی پاكژییەكەی؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بەڵێ ئاوی پەنگاو ئەگەر پیسایی بچێتە ناوی زیاتر شیاوە  بۆ پیسبوون لە ئاوی جۆگاكان، بۆیەش پێویستە زیاتر بپارێزرێت. 
بەڵگە:
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله : ((لا يغتسل أحدكم في الماء الدائم و هو جنب))(أخرجه مسلم).
و للبخاري: ((لا يبولنَّ أحدكم في الماء الدائم الذي لا يجري ثم يغتسلُ فيه)). و لمسلمٍ:((منه))  و لأبي داود: ((و لا يغتسل فيه من الجنابة)). 

سەردان: ١,٣٥٥ بەش: پاك و خاوێنى