زۆرینەى ئەهلى دۆزەخ ئافرەتانن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرینەى ئەهلى دۆزەخ ئافرەتانن
پرسیار:

دەوترێت زۆرینەى ئەهلى دۆزەخ ئافرەتانن جا ئایا ئەوە ڕاست وصەحیحە؟ وە بۆچى بەو شێوەیەیە؟

بەڵێ ئەوە ڕاستە، پێغەمبەرى خوا  سەبارەت بەوان لە كاتى ووتاردا فەرمووى: ((يا معشر النساء تصدقن فإني رأيتكن أكثر أهل النار))
 واتە: ئەى گرۆى ئافرەتان ببەخشن وصەدەقە بكەن چونكە من ئێوەم بینى كە زۆرینەى ئەهلى ئاگر بوون.

وە ئەو ئیشكالەى كە ئەم پرسیاركارە هەیبووە بەهەمان شێوە ووتراوە بە پێغەمبەرى خوایش  و ئەویش لەوەڵامدا فەرموویەتى:  ((تكثرن اللعن، وتكفرن العشير))(١)
جا پێغەمبەرى خوا  ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە بۆچى ئافرەتان زۆرینەى ئەهلى ئاگرن وفەرمووى لەبەر ئەوەى زۆر جنێو دەدەن ونەفرەت دەكەن و قسەى نەشیاو دەڵێن و هەروەها ناسوپاسگوزارن بەرانبەر چاكەى مێردەكانیان، بۆیە زۆرینەى دۆزەخیەكانن.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب الحيض، باب ترك الحائض الصوم (304)، ومسلم كتاب الإيمان، باب نقص الإيمان بنقص الطاعات... (79) .

 

سەردان: ٢,٧٨٨ بەش: دۆزەخ