حوكمى لەبەركردنى ئەو جلوبەرگانە كە وێنەى مرۆڤ یان ئاژەڵیان پێوەیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى لەبەركردنى ئەو جلوبەرگانە كە وێنەى مرۆڤ یان ئاژەڵیان پێوەیە
پرسیار:

ئایا حوكمى لەبەركردنى ئەو جلوبەرگانە چییە كە وێنەى مرۆڤ یان ئاژەڵیان پێوەیە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروست نییە بۆ مرۆڤ ئەو جلوبەرگانە یان سەرپۆش و هەرشتێك بپۆشێت كە وێنەى ئاژەڵ یان مرۆڤیان لەسەرە، ئەوەش لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: ((إن الملائكة لا تدخل بيتاً فيه صورة))  واتە: فریشتەكان ناچنە ماڵێكەوە وێنەى تێدا بێت.

دروست نییە بۆ مرۆڤ ئەو جلوبەرگانە یان سەرپۆش و هەرشتێك بپۆشێت كە وێنەى ئاژەڵ یان مرۆڤیان لەسەرە، ئەوەش لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: ((إن الملائكة لا تدخل بيتاً فيه صورة))(١)  واتە: فریشتەكان ناچنە ماڵێكەوە وێنەى تێدا بێت.
هەربۆیە بەدروستى نازانین كە یەكێك وێنە بگرێت و هەڵى بگرێت بۆ یادگارى وەكو دەڵێن، وە هەركەسێك وێنەى لایە بۆ ئەو مەبەستە واجبە لەسەرى كەلەناوى بدات، ئیتر بە دیواردا هەڵى واسیبێت یان لەناو ئەلبوم هەڵى گرتبێت یان جگە لەوە، چونكە مانەوەى ئەو وێنانە دەبێتە هۆى بێبەش بوونى ئەهلى ئەو ماڵە لە چوونە ژوورەوەى فریشتە بۆ نێویان. وە ئەو فەرمودەیەشی كە ئاماژەم پێكرد فەرمودەیەكى صەحیحە لە پێغەمبەرى خواوە  . والله أعلم .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب اللباس، باب من كره القعود على الصور (5958)، ومسلم، كتاب اللباس والزينة، باب تحريم تصوير صورة الحيوان (2106) .

سەردان: ١,٤١١ بەش: هەمەجۆر