حوكمی هەڵواسینی ئایەتی قورئان بەقد دیواردا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی هەڵواسینی ئایەتی قورئان بەقد دیواردا
پرسیار:

ئایا لە ڕووى شەرعەوە هەڵواسینى ئەو لەوحە و شتانە چیە کە ئایەت و قورئانی تێدا نوسراوە؟ 

هەڵواسینی لەوحات و ئەو شتانەی تر کە ئایەتی قورئانی تێدا نوسراوە لەماڵ و قوتابخانە و جێگا بازرگانیەکان چەند مونکەر و خراپەیەکی تێدایە لەڕووی شەرعەوە ، لەوانە :

یەکەم : زۆر جار هەڵواسینی بۆ نەقش وجوانیە بێگومان ئەوەش لادانە لەوەی کەقورئان بۆی دابەزیەوە کەئەویش بریتی یە لەئامۆژگاری لێ وەرگرتن وخوێندنەوە وکار پێ کردنی ، قورئان بۆ ڕازاندنەوە وجوان کردنی دیوار وماڵان دانەبەزیوە بەڵکو بۆ ڕێنوێنی کردن وهیدایەتی خەڵک دابەزیوە.

دووەم: هەندێ کەس وەک تەبەڕوک ئەو کارە دەکەن بێگومان ئەوەش بیدعەیە ، تەبەڕوکی دروست بەقورئان بەخوێندنەوەی دەبێت نەک هەڵواسینی و دانانی لەسەر ڕەف کە زۆر جار خۆڵ و تۆز بانی گرتووە .

سێیەم : ئەو کارە موخالیفی ئەوەیە کە پێغەمبەر و خولەفای ڕاشیدینی رضي الله عنهم لەسەر بوو ، ئەوان ئەو کارەیان نەدەکرد بێگومان خێریش لەشوێنکەوتنی ئەواندایە نەک داهێنانی شتی تر ، ومێژووش شایەتی ئەوەیە کەئەم جۆرە کارانە لەوڵاتی مالیزیا وئەندەلوس وتورکیا لەم دوایانەدا ودوای لاواز بوونی موسوڵمانان هاتە کایەوە .

چوارەم: هەڵواسین ڕێگایە بۆ شیرک چونکە هەندێ خەڵک باوەڕی وایە ئەم لەوحانە پارێزەرە و خۆی وکەسی کاری دەپارێزێت لەشەڕ وخراپە وبەڵا بێگومان ئەوەش بۆچوونێکی شیرکیە چونکە ئەوەی مرۆڤ دەپارێزێت تەنها وتەنها خودایە و بەس و یەکێک لەهۆکارەکانی پاراستن خوێندنی قورئان وزیکرەکانە بەخشوع ودڵنیاییەوە .

پێنجەم : ئەو کارە کراوەتە هۆکارێک بۆ بازرگانی وپارە پەیدا کردن وقورئان وەک ئامرازێک بەکار دێت بۆ ڕەواج دان پێی ، بێگومان دەبێت قورئان لەو جۆرە شتانە بەدوور بگیردرێت ، وجگە لەوەی لەکڕینی ئەو جام و لەوحاتانەدا ئیسراف وزێدە ڕۆیەکی زۆر دەکرێت .

شەشەم: زۆر لەو لەوحاتانە ئاو دراوە بە زێڕ بێگومان ئەوەش زیاتر حەڕامی دەکات .

حەوتەم: لەهەندێ لەو نوسراوانەدا گاڵتەکردنێکی ڕوون هەیە ئەوەش بەوەی بەجۆرێک دەنوسرێت کەناخوێندرێتەوە وبەجۆرەها خەتی سەیر دەنوسرێت وهەندێ جار وێنەی گیان لەبەریشی تێدا دادەنرێت .

هەشتەم : ئەو کارە هۆکارێکە بۆ بێ حورمەتی کردن بەقورئان بۆ نموونە لەکاتی گواستنەوەی ماڵدا بۆ جێگەیەکی تر لەگەڵ باقی ماڵەکەدا بار دەکرێت و شت لەسەری دادەنرێت .

نۆیەم: هەندێ لەموسوڵمانانی کەم تەرخەم هەڵی دەواسن وەک ئەوەی ئەوان بەهەندێ بابەتی دینی هەڵدەستن ئەمەش بۆ ئارامی بەخشین بەدڵ ودەروون لەکاتێکدا ئەمە هیچ سودێکی نی یە .

بەکورتی باش وایە ئەو دەرگایە دابخرێت ومرۆڤی موسوڵمان خۆی لێ بەدوور بگرێت ، ولەسەر ئەو ڕێبازە بڕاوت کەهاوەڵان و پێشینانی ئەم ئومەتە لەزانایانی پێشو لەسەری بوون ؛ چونکە ئەوان باشترین وپاکترین کەسانێک بوون .

پاشا ڕەنگە کەسێک بڵێت ئێمە هیچ یەکێک لەو خراپیانە ناکەین کەئاماژەت پێ داوە بەوەی ڕێزی لێ دەگرین و زێدەڕۆی تێدا ناکەین ومەبەستمان بیرخستنەوەی دانیشتوانە ..هتد .

لە وەڵامدا دەڵێین: گەر ئێمە تەماشای واقع بکەین ئایا ئەوە ڕوو دەدات کە لەپێناویدا دانراوە و هەڵواسراوە ؟

حەتمەن واقع ئەوەمان پێ ناڵێت بەڵکو پێچەوانکەی ڕاستە زۆر جار دەبینی ئایەتێک هەڵواسراوە وئەوانەی لەوێدا دانیشتون موخالەفەی ئەو ئایەتە دەکەن ، خۆ ئەگەر وا دانێین هەندێ کەس سودی لێ دەبینن ئەوە هەندێکی زۆر کەمە وهیچ کاریگەری نابێت لەسەر حوکمەکەی .

بۆیە پێویستە موسوڵمانان ڕوو بکەنە کتابەکەی خودا ئەوەش بەخوێندنەوە وکار کردن بەوەی تێیدایەتی نەک شتی لاوەیەکی بێ سوود .

نسأل الله أن يجعل القرآن الكريم ربيع قلوبنا ونور صدورنا وجلاء أحزاننا وذهاب همومنا وصلى الله على نبينا محمد .

سەردان: ٤,٤٠٢ بەش: قورئانی پیرۆز