گومانی لە کچێنی خێزانەکەی هەیە بەهۆی دانەبەزینی خوێنەوە لە شەوی یەکەم!: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گومانی لە کچێنی خێزانەکەی هەیە بەهۆی دانەبەزینی خوێنەوە لە شەوی یەکەم!
پرسیار:

کە خێزانم گواستەوە و دواى کارى سەرجێی خوێنى نەبوو بۆیە زۆر گومانم بۆ دروست بووە و زۆر قەلەقم و نازانم چی بکەم و شەیتان وازم لێ ناهێنێ و بەردەوام گومانم بۆ دروست دەکات تکایە چی بکەم؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : پێویستە ئەوە باشبزانی کەشەیتان زۆر سوورە لەسەر ئەوەی ژن ومێرد لێک جودا بکاتەوە ، لەپێغەمبەرەوە بەسەحیحی هاتووە : ( إِنَّ إِبْلِيسَ يَضَعُ عَرْشَهُ عَلَى الْمَاءِ ، ثُمَّ يَبْعَثُ سَرَايَاهُ ، فَأَدْنَاهُمْ مِنْهُ مَنْزِلَةً أَعْظَمُهُمْ فِتْنَةً ، يَجِيءُ أَحَدُهُمْ فَيَقُولُ : فَعَلْتُ كَذَا وَكَذَا ، فَيَقُولُ : مَا صَنَعْتَ شَيْئًا ! قَالَ : ثُمَّ يَجِيءُ أَحَدُهُمْ فَيَقُولُ : مَا تَرَكْتُهُ حَتَّى فَرَّقْتُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ امْرَأَتِهِ ، قَالَ : فَيُدْنِيهِ مِنْهُ ، وَيَقُولُ : نِعْمَ أَنْتَ !) رواه مسلم (5023) .
واتە:(ئیبلیس) عرش و جێگاكەی لەسەر ئاو دا ئەنێت واتە (لەسەر بحرو دەریاكانە) پاشان هەموو دەستە و پێوەندەكانی ئەنێرێ بەسەر زەویدا و بڵاوەیان پی دەكات بۆ خراپەكاری ، نزكترین كەسیان لێ یەوە ئەوەیە كەخراپەی زۆر و گەورە بكات ، یەكێكیان دێت ، ئەڵێت : ئەم خراپەم پێكرد و ئەو خراپەم پێكرد ( ئیبلیسیش) دەڵێت هیچت نەكردوە ، ئەفەرمێت: یەكێكی تریان دێت و دەڵێت : وازم لێ‌ نەهێنا تاوەكو جیاوازیم نەخستە نێوان خۆی و ژنەكەیەوە ( تەلاقیدا)، ابلیس: نزیكی دەكاتەوە لەخۆی و دەڵێت : تۆ باشترین كەسی .

وە تاوەکو بگات بەئامانجەکەی چەندان ڕێگای هەیە و لێوەی دەچێت بۆ مرۆڤ ، لەوانە: گومان خستنە دڵیەوە بەوەی خێزانەکەی داوێن پاک نی یە.

 دووەم : وەهەروەها پێویستە بزانیت: نەهاتنی خوێن لەگەڵ یەکەم جیماع دا مەرج نی یە بەڵگە بێت لەسەر ئەوەی ئافرەت داوێن پاک نی یە ، چونکە پەردەکە ڕەنگە هەندێ جار نەرم و مەتاتی بێت و بەئاسانی خوێنی لێ نەیە لەکاتی جیماع دا ، بەم شێوەیە دکتۆرەکان باسیان لێوە کردووە .

هەروەک ئەوەی هەندێ جار ئەو پەردەیە بەهەندێ هۆکار نامێنن وەک وەرزش وخۆ هەڵدان وجگە لەمانەش .

دواتر ئەو خوێنەی کەچاوەڕێ دەکرێت دابەزێت زۆر جار قەترەیەکە یاخود دوو قەترەیە ، و ئەو خوێنە دادەبەزێت وتێکەڵە بەهەندێ شتی تر دەبێت کەهەندێ جار ڕەنگە پیاو نەیبینی و جودای نەکاتەوە .

جا بەهۆی هەموو ئەم ئەگەرانەوە ، نابێ ودروست نی یە پیاو گومان بخاتە سەر پاکێتی خێزانەکەی لەبەر ئەوەی خوێنی لێ دانەبەزیوە ، بۆیە دانەبەزینی خوێن مانای ناپاکی ئافرەت نی یە ، هەروەک دابەزینی خوێن مانای داوێن پاکی نی یە ، لەبەر ئەوەی هەندێ لەئافرەتان بەنەشتەرگەری پەردەی کچێنی دادەنێت .

دواتر مادام خێزانەکەت خاوەن دین وڕەوشتە ڕێگە مەدە بەشەیتان جیاوازی بخاتە نێوانتانەوە ، وپەنا بگرە بەخوا لەشەیتان ، وگومان مەخە سەر خێزانت بەبێ بەڵگەیەکی دیار و ڕوون .

وە لە پرسیارێکى تردا هاتوە کە ئافرەتێک دەڵێ من ئافرەتێکی موسوڵمانم ، و لەهەموو کارەکانم دا لەخودا دەترسم ، شووم کرد ـ سوپاس بۆ خوا ـ بەپیاوێکی نموونەیی لەهەموو شتێکدا ، هەڵس وکەوت لەنێوانمان دا زۆر باش بوو  ، وپەیوەندیمان لەهەموو شتێکدا زۆر باش بوو ، خۆشەویستی ، ڕێز ، خۆشەویستی بۆ ماڵ ، بەڵام با دێ بەو شێوەیەیی کە کەشتی وان نایەوێ ، لەم ڕۆژانەدا دەرکەوت من عازەب نیم ، بەڵام من دڵنیام بەریم و یەک کەس پێش ئەو دەستی لێ نەداوم  .

بۆ وەڵامى ئەم ئافرەتە بەڕێزە دەڵێین : گەر مێردەکەت عاقڵ و دیندار و خواناسە ، وزۆر سقەی بە تۆ هەبووە ، ئەوا پێویستە لەسەری بەڕاستت بزانێت لەوەدا کەتۆ داوێن پاکیت ودووری لەهەموو شتێک کە لەکەدارت دەکات ، بەتایبەت بەنیسبەت ئەوەی کە کچێنیت نەماوە چونکە چەندان هۆکار هەن بۆ نەمانی کچێنی ومەرج نی یە بەهۆی فاحیشەوە بێت.

وەهەندێ جار جیماع لەنێوان ژن ومێردا ڕوو دەدات وپەردەی کچێنی دەمێنێ ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پەردەکە شل ومەتاتیە و لەکاتی جیماع دا نادڕێ وپێویستی بەدکتۆر هەیە هەروەک ئەمە بابەتێکی مەعلومە لای زانایانی ئەو مەجالە.

پەردەی کچێنی تەنها نیشانەیەکی مادیە ونابێتە بەڵگە لەسەر کچێنی یاخود لادانی ئافرەت ، بۆیە لەدادگاکاندا زۆر جار نەبوونی پەردەی کچێنی ناکەن بەبەڵگە لەسەر کچ نەبوونی ئافرەت ، چونکە بەهۆی زۆر هۆکارەوە لەنێو دەچێت وەک حەیزی بەهێز وچەند هۆکارێکی تر .

جا ئامۆژگاریتان دەکەین سەردانی دکتۆر بکەن بۆ ڕوون بوونەوەی ئەو بابەتە .

وە پێویستە مێردەکەت ئاگاداری ئەوانە بێت کەئاماژەمان پێ دا و پەلە نەکات لەحوکم دان بەسەرتدا ، و بزانن یەکێک لەکارە گرنگەکانی شەیتان ژن و مێرد لەیەک کردنە ، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکاری فەسادی و ناتەباییەکی زۆر لەنێو خێزانەکاندا. 

وە با ئەو دەرگایە لەشەیتان داخات بەدوور کەوتنەوە لەبیر کردنەوە لەو بابەتە ، مادام بابەتەکە ئەوە هەڵدەگرێ ، و تۆ دڵنیایت کەهیچ کارێکی خراپ ڕووی نەداوە .

ونسأل الله أن يهدي قلبه ، وأن يجمع بينكما على خير ، وصرف عنكما كيد الشيطان .

سەردان: ٦,٠٥٢ بەش: پرسیارە جنسیەکان