لە بیرچوونى دوعاى کاتى سەرجێی و جیماع کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە بیرچوونى دوعاى کاتى سەرجێی و جیماع کردن
پرسیار:

بیستوومە کاتێ پیاو لەبیری دەچێت دوعای جیماع بکات پێش چوونە لای خێزان شەیتان عەورەتیان دەبینێت ئایا ئەو قسەیە ڕاستە ؟ 
وە ئایا کاتێ تەنها یاری لەگەڵ خێزانم دا دەکەم و عەورەتی دەبینم دوعای جیماع بکەم ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم : سوننەتە بۆ ئەو کەسەی کەدەیەوێ بچێتە لای خێزانی بڵێت: " بِسْمِ اللَّهِ ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ ، وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا" ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کەپێشەوا البخاري (6388) ومسلم (1434) لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت؛ پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( لَوْ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَأْتِيَ أَهْلَهُ قَالَ بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا ، فَإِنَّهُ إِنْ يُقَدَّرْ بَيْنَهُمَا وَلَدٌ فِي ذَلِكَ لَمْ يَضُرَّهُ شَيْطَانٌ أَبَدًا ).
واتە: گەر یەکێک لەوان کاتێ ویستی بچێتە لای خێزانی بڵێت: بەناوی خودا خودایە شەیتانمان لێ دوور خەرەوە وشەیتان دوور خەرەوە لەوەی پێمان دەبەخشی ، ئەوا گەر قەدەر وابێت خودا پێیان ببەخشێت شەیتان بەهیچ شێوەیەک زیان بەو منداڵە ناگەیەنێت.

وە لەڕیوایەتی بوخاری دا  (3283) بەم شێوەیە هاتووە: ( لَمْ يَضُرَّهُ الشَّيْطَانُ وَلَمْ يُسَلَّطْ عَلَيْهِ ) .
واتە: شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت وزاڵ نابێت بەسەری دا.

جا ڕیوایەتەکانی فەرمودەکە باس لەچوونە لا دەکەن نەک کاتی یاری ودەس بازی .

وە خیلاف هەیە لەبارەی بڕگەی : ( لَمْ يَضُرَّهُ شَيْطَانٌ أَبَدًا ) گوتراوە : مەبەست لێی ئەوەیە لەپیاو چاکان وساڵحان دەبێت ئەوانەی کەشەیتان دەسەڵاتی بەسەریاندا نی یە ، وگوتراوە: شەیتان ململانێی لەگەڵ ناکات ، یاخود گومڕای ناکات بەکوفر .

 القاضي عياض رحمه الله دەڵێت :

" گوتراوە مەبەست لە (أنه لا يضره) :شەیتان ململانێی لەگەڵ ناکات . 
وگوتراوە : لەکاتی لەدایک بوونی دا شەیتان دەستی لێ نادات ، بەپێچەوانەی کەسانی ترەوە .

دەڵێت : وەهیچ زانایەک ئەم فەرموودەیان بەوە لێک نەداوەتەوە بەوەی لەهیچ شتێکدا شەیتان زیانی پێ نەگەیەنێت وەک وەسوەسە ولەخشتە بردن  .
 النووي لە "شرح صحيح مسلم" (10/5) دا گێڕاویەتیەوە.

وە ابن دقيق العيد رحمه الله دەڵێت :

" فەرمایشتی پێغەمبەر : " لم يضره الشيطان " ئیحتمالی ئەوەی هەیە گشت گیر بێت ، هەموو زیانێکی دینی بگرێتەوە ، وئیحتمالی ئەوەی هەیە تایبەت بێت ومەبەست لێی زیانی جەستەیی بێت ، بەو مانایەیی شەیتان توشی سەر لێ تێکدانی ناکات وزیان بەعەقڵ وجەستەی ناگەیەنێت ، ئەمەیان نزیک ترە ، هەرچەند تایبەت کردن پێچەوانەی ئەسڵە ؛ چونکە گەر ئێمە بە گشتگیری لێکمان دایەوە مانای ئەوەیە ئەو منداڵە مەعسوم دەبێت لەهەموو تاوانێک ، وڕەنگە ئەوە نەیەتە دی ، یاخود کەم بێت وزەحمەت بێت ، بێگومان دەبێت ئەوە ڕوو بدات کەپێغەمبەر هەواڵی پێ داوە.
بەڵام گەر بەزیانی نەگەیاندن بەلاشە وعەقڵ لێک درایەوە : ئەوا هیچ ڕێگریەک نی یە ، وهیچ بەڵگەیەک نییه لەسەر پێچەوانەی . والله أعلم " . انتهى. "إحكام الأحكام شرح عمدة الأحكام" (1/398) .

دووەم : لەو فەرموودەیەدا وەعدێک هەیە بۆ ئەو کەسەی کە ئەو دوعایە دەڵێت ومنداڵی پێ دەبەخشرێت: شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت ، ولەفەرموودەکەدا نەهاتووە ئەوەی ئەو دوعایەی لەبیر بچێ شەیتان بەحەتمی زیان بەمنداڵەکەی دەگەیەنێت ، یاخود شەیتان بەشێکی هەبێت لەو جیماعەدا بەبێ گومانی ، ئەوە تەنها لەهەندێ لەسەلەفەوە هاتووە.

بۆیە پێویسته سوور بین لەسەر ئەو دوعایە وبەردەوام بین لەسەری بەئومێدی ئەوەی گەر خودا منداڵی پێ بەخشی بیپارێزرێت .

وە بۆ زانینی ئادابەکانی جیماع  ، دەتوانى لە بەشی ژنهێنان و شو کردن : لقی پرسیارە جنسیەکان ئادابەکانى جیماع بخوێنیتەوە لەم ماڵپەڕە  .

 سێیەم : یەکێک لەئادابە گرنگەکان بۆ موسوڵمان پێویستە عەورەتی بپارێزێت لەوەی خەڵک بیبینێت ، وگەر هەندێ جار پێویستی بەکەشف کردنی عەورەت بوو وەک کاتی دەس بەئاو گەیاندن پێویستە بچێتە جێگایەک کەس نەیبینێت .

وە هەروەها لە کاتى دانانى جلوبەرگدا (بسم الله) بکات چونکە پەردەى نێوان چاوی جنۆکە و عەورەتى مرۆڤ بریتی یە لە وتنى (بسم الله) هەروەک عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب دەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( سَتْرُ مَا بَيْنَ أَعْيُنِ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِي آدَمَ إِذَا دَخَلَ أَحَدُهُمْ الْخَلَاءَ أَنْ يَقُولَ بِسْمِ اللَّهِ )
واتە: پەردەی نێوان چاوی جن وعەورەتی نەوەی ئادام کاتێ کەیەکێکیان دەچێتە سەرئاوەوە ئەوەیە بڵێت: بسم الله .
رواه الترمذي (606) وصححه الألباني .

تێبینى : لە کاتێک دا (بسم الله) دەکات کە بیەوێ بچێتە سەر ئاو واتە پێش چوونە ژوورەوە نەک دواى چوونە ژوورەوە و دانیشتن ئینجا (بسم الله ) بکات .

والله أعلم .

سەردان: ٩,٦٠٨ بەش: پرسیارە جنسیەکان