نەزر کردن لە دڵەوە بە بێ دەربڕینى بە زمان دانامەزرێ و واجب نابێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نەزر کردن لە دڵەوە بە بێ دەربڕینى بە زمان دانامەزرێ و واجب نابێ
پرسیار:

من لە دڵی خۆم دا وەعدم دا بەوەی گەر لەتاقی کردنەوەکەم دەرچم بەڕۆژوو بم ، بەڵام دواتر نەمتوانی ئەو ڕۆژانە بەڕۆژوو بم ، جا ئێستا چ بکەم ؟.

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : باش نی یە مرۆڤ نەزر بکات ، و هەر کەسێک دەیەوێ خێرێک بکات با ئەنجامی بدات بەبێ نەزر کردن ، چونکە بەنەزر ئەو عیبادەتە لەسەر خۆی پێویست دەکات کەدواتر ڕەنگە نەتوانێت ئەنجامی بدات و کەمتەرخەمی بکات و خۆی موعەڕەز و موستەحەقی سزا بکات ، وە لەپێغەمبەرەوە سابت بووە که نەهی کردووە لەنەزر وپێی باش نەبووە .

دووەم : گەر مەبەستەکە ئەوە بێت تۆ نەزرت کردووە گەر ناجح بوویت بەڕۆژوو بیت ، و سوپاس بۆ خودا ناجح بوویت ، ئەوا پێویستە لەسەرت بەڕۆژوو بیت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : (من نذر أن يطيع الله فليطعه) .أخرجه البخاري (٦٦٩٦) باختلاف يسير
واتە : هەرکەسێک نەزری کرد گوێڕایەڵی خودا بکات با نەزرەکەی بەجێ بێنێت و گوێ ڕایەڵی خودا بکات .

سیێەم : ئەگەر  نەزر بکەیت و پاشان نەتوانیت نەزرەکەت بەجێ بێنی بەهۆی نەخۆشیەوە ، ئەوا پێویستە کەفارەتی سوێند بدەیت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( ومن نذر نذرا لا يطيقه فكفارته كفارة يمين ) رواه أبو داود (3322) من حديث ابن عباس . 
واتە: هەرکەسێک نەزرێکی کرد کەتوانای جێ بەجێ کردنی نەبوو ئەوا کەفارەتەکەی کەفارەتی سوێندە.

 الحافظ ابن حجر لە "الفتح"دا ،دەڵێت : ( رواه ثقات ، لكن أخرجه ابن أبي شيبة موقوفا وهو أشبه).

ابن قدامة لە[( المغني (10/72)]دا دەڵێت: " من نذر طاعة لا يطيقها أو كان قادرا عليها فعجز عنها فعليه كفارة يمين " .
واتە: هەرکەسێک نەزرێکی کرد وتوانای ئەنجام دانی نەبوو یاخود دەیتوانی ئەنجامی بدات بەڵام دواتر توانای بەسەردا نەما ئەوا پێویستە لەسەری کەفارەتی سوێند بدات.

چوارەم : سەبارەت نەزر کردن لە دڵەوە گەر مەبەستت ئەوەبێ تۆ تەنها لەدڵی خۆتدا بڕیاری نەزرت داوە بێ ئەوەی بەزمان دەری بڕیت وپەیمان بدەیت ، ئەوا لەم حاڵەتەدا هیچت لەسەر نی یە ، چونکە نەزر بەتەنها نیەت دانامەزرێ ، بەڵکو پێویستی بەدەربڕینە بەزمان .

لە "المهذب"دا دەڵێت : " ولا يصح النذر إلا بالقول ".
واتە: نەزر واجب نابێت تەنها بەدەربڕین و قسە نەبێت.

وە ئیمامی النووي رحمه الله لەشەرحەکەیدا دەڵێت : " وهل يصح (النذر) بالنية من غير قول ؟ الصحيح باتفاق الأصحاب أنه لا يصح إلا بالقول , ولا تنفع النية وحدها " انتهى من "المجموع" (8/435).
واتە: ئایا نەزر بەنیەت و بێ دەڕبڕین واجب دەبێت یاخود نا ؟
بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە بەکۆدەنگی هاوڕێیانی مەزهەب نەزر دانامەرزێ تەنها بەقسە نەبێت ، و نیەت بەتەنها سوودی نی یە .

وە لە [("الإنصاف" (11/118)] دا ، دەڵێت: "

ولا يصح (النذر) إلا بالقول ، فإن نواه من غير قول : لم يصح بلا نزاع "

واتە: نەزر دروست نی یە تەنها بەقسەو دەربین نەبێت ، خۆ ئەگەر نیەتی هێنا بەبێ دەربڕین ، ئەوا بەبێ هیچ خیلافێک نەزرەکەی دروست نی یە.

والله أعلم .

سەردان: ٣,٦١٧ بەش: سوێند و نەزر و کەفارەت