گەر لە کاتى جووت بوون خێزانم خوێنى مانگانەى هات ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر لە کاتى جووت بوون خێزانم خوێنى مانگانەى هات ...
پرسیار:

بەڕێزان من پرسیارێكم هەیە لەو كاتەى كە لەگەڵ خێزانت جووت بویى ئەگەر خێزانەكەت خوێنى مانگانەى لێ هات ئایا پیاوەكە گوناهـبار دەبێ یان نا؟

بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان

ئەگەر لەكاتى جووت بووندا خوێنى مانگانه بینرا ئەوا پێویستە لە سەر پیاوەكە و ئافرەتەكەش ـ بە بینینى خوێنەكە ـ واز لە جووت بوونەكەیان بهێنن، وە هیچ تاوانێك لە سەر هەردوو لا نى یە، بەڵام ئەگەر دواى بینینى خوێنەكە هەر بەردەوام بن، ئەوا هەردووكیان تاوانبارن، وە ئەگەر ئافرەت لە عادەى شەرعى دا بوو ئەوا دەبێ پیاوەكەى جیماعى لەگەڵ نەكات چونكە پێغەمبەر ()فەرموویەتى: (من أتى حائضا أو امرأة في دبرها، فقد كفر بما أنزل على محمد )، واتە: ئەو كەسەى كە جووت بێت لەگەڵ خێزانەكەى لە كاتى بێنوێژیدا (عادەى مانگانە)، یان لە كۆمەوە بڕواتە لاى خێزانەكەى ئەوا كوفرى كردووە بەوەى كە دابەزێنراوە بۆ محمد ـ ـ كە قورئانى پیرۆزە.
خواش زاناترە
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٩,٥٥٣ بەش: ژنهێنان و خێزان