چۆنیەتی جل و بەرگی ئافرەتان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی جل و بەرگی ئافرەتان
پرسیار:

حوكمى ئەو جۆرە جلوبەرگەى ئافرەت چییە كە فەتحە وشەقی تێدایە لە لاكان و پشت و پێشیەوە كە دەبێتە هۆى دەركەوتنى بەشێك لە قاچ، وە بیانوشیان ئەوەیە كە ئەوان تەنها لە نێو ئافرەتاندان؟

ئەوەى من دەیبینم ئەوەیە كە ئافرەت واجبە لەسەرى خۆى داپۆشێت بە جلوبەرگێكى داپۆشەر، وە شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمەالله – باسی ئەوە دەكات كە ئافرەتانى سەردەمى پێغەمبەرى خوا جۆرە جلوبەرگێكیان لەبەردەكرد كە لەدرێژیدا دەگەیشتە پاژنەی پێیان و لە فراوانیشدا دەگەیشتە ناولەپی دەستیان، گومانى تێدا نییە كە ئەو فەتحانەى ناو كراس و جلى ئافرەتان كە ئاماژەى بۆ كردن لە پرسیارەكەدا و قاچ لێیەوە دەردەكەوێت و دووریش نییە سەربكێشێت بۆ دەركەوتنى بەشی زۆرترى قاچ، بۆیە لەسەر ئافرەت واجبە كە قورس وسەنگین بێت و ئەو جلە لەبەربكات كە دەبێتە هۆى داپۆشینى و شاردنەوەى جەستەى بۆ ئەوەى نەكەوێتە ئەو فەرموودەیەى پێغەمبەرى خوا كە دەفەرموێت: ((صنفان من أهل النار لم أرهما، قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات، مائلات مميلات، رؤسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة، ولا يدركن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا))(١).

واتە: دوو كۆمەڵى ئەهلى ئاگر هەن كە من نەمبینیون، یەكێكیان خەڵكانێكن كە قامچیان بەدەستەوەیە وەكو كلكى مانگا وایە وپێى لەخەڵك دەدەن و دووەمیان كۆمەڵە ئافرەتانێكن كە جلیان لەبەردایە ورووتیشن سەریان وەكو بان پشتى ووشتر وایە و نارۆنە بەهەشتەوە و بۆنەكەشى هەست پێ ناكەن، هەرچەندە بۆنەكەى بە درێژى ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه مسلم: كتاب اللباس والزينة/ باب النساء الكاسيات العاريات .

سەردان: ٣,٣٨٦ بەش: ئافرەتان