حوکمی صەدەقە جاریە بۆ مردوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی صەدەقە جاریە بۆ مردوو
پرسیار:

ئایا خێرى بەردەوام (صەدەقە جاریە) ئەوەیە كە كەسەكە خۆى لە ژیانیدا كردوویەتى یاخود ئەوەیە كە كەس وكارەكەى لە دواى مردنى خێر وصەدەقەیان بۆ كردووە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەوەى لە رووكەشی ئەم فەرموودەیەوە دەخوێنرێتەوە (( إلا من صدقة جارية)) واتە: ئیلا لە خێرێكى بەردەوام. ئەوە دەگەیەنێت كە مردووەكە خۆى هەستابێت بەو خێـر وچاكەیە نەوەك نەوەو منداڵەكانى لەدواى خۆى كردبێتیان

ئەوەى لە رووكەشی ئەم فەرموودەیەوە دەخوێنرێتەوە (( إلا من صدقة جارية))(1) واتە: ئیلا لە خێرێكى بەردەوام. ئەوە دەگەیەنێت كە مردووەكە خۆى هەستابێت بەو خێـر وچاكەیە نەوەك نەوەو منداڵەكانى لەدواى خۆى كردبێتیان، لەبەر ئەوەى ئەو كارەى كەلە منداڵەكە دەوەشێتەوە پێغەمبەرى خوا   ڕوونى كردۆتەوە و فەرموویەتى: ((ولد صالح يدعو له)) واتە : منداڵێكى چاك كە دوعاى خێرى بۆ بكات.

جا مردوو ئەگەر وەصیەتى كردبێت بە شتێك ئەوا دەبێتە صەدەقە جاریە، یان شتێكى وەقف كردبێت بە هەمان شێوە چونكە لە دواى مردنى سوودى لێ وەردەگیرێت، هەروەها زانست و زانیاریش لە كردەوەى كەسەكەیە، وە هەروەها منداڵێك ئەگەر دوعا بكات بۆى، بۆیە ئەگەر پێمان بووترێت، ئەگەر ئەگەر دوو ركات نوێژ بۆ باوكم بكەم باشترە یان دوو ركات نوێژ بۆ خۆم بكەم و دوعاى خێری تێدا بكەم بۆ باوكم؟

ئەوا لە وەڵامدا دەڵێین:

باشتر ئەوەیە دوو ركات بۆ خۆت بكەیت و تیایدا دوعاى خێر بۆ باوكت بكەیت، چونكە ئەمە ئەو كارەیە كە پێغەمبەرى خوا   رێنمایی كردووین بۆ ئەنجامدانى، وەكو فەرمووى: (( أو ولد صالح يدعو له)) وە نەیفەرموو: نوێژى بۆ بكات یان كاروكردەوەیەكى ترى بۆ بكات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

(1) أخرجه مسلم: كتاب الوصية/ باب ما يلحق الإنسان من الثواب بعد وفاته (1631).

سەردان: ١,٩٢٩ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌