چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژی جەنازە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژی جەنازە؟
پرسیار:

چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژی جەنازە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
سەرەتا جەنازەكە ڕووەو قیبلە دادەنرێت. ــ ئەنجا ئەگەر مردووەكە پیاو بوو ئەوا ئیمام و پێش نوێژكاری موسڵمانان لە لای سەری مردووەكەوە ڕووەو قیبلە ڕادەوەستێت، وە ئەگەر مردووەكە ئافرەت بوو ئەوا ئیمام لە ئاساتی ناوەڕاستییەوە ڕادەوەستێت.
ــ ئەنجا موسڵمانان لە پشت ئیمامەوە بە سێ ڕیـز ڕادەوەستن چونكە ئەمە سوننەتە، وە ئەگەر زیاتر بوون ئەوا دروستە لە سێ ڕیـز زیاتر بوەستن.
ــ ئەنجا نی یەتی نوێژی جەنازە لە دڵدا دەهێنیت، وە دەربڕین و ووتنی نی یەت بە زمان بیدعەیە.
ــ ئەنجا دەڕۆیتە ناو نوێژی جەنازەوە بە ووتنی (اللهُ أكبـر)ی یەكەم بەم شێوازەیە:
١ ــ دوای (اللهُ أكبـر)ی یەكەم سورەتی (الـحمدُ للهِ رّبِّ الْعَاْلَمِيْن ) تاوەكو(... وَلاَ الضَّالِّينَ) دەخوێنیت، ئەنجا دەڵێیت: (آمین)، ئەنجا سورەتێكی تریش دەخوێنیت وەكو سورەتی(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ).
٢ ـ ئەنجا دەڵێیت: (اللهُ أكبـر)، وە دوای (اللهُ أكبـر)ی دووەم صەڵاوات بۆ پێغەمبەر () دەخوێنیت وەكو صەڵاواتی ناو تەحیاتی نوێژەكانی تر بەم شێوازە:: (اللَّهُمَّ صَلِّ على مُحَمَّدٍ وعلى آلِ مُحَمَّدٍ كـمَا صَلَّيتَ على إبراهِيمَ وعلى آلِ إبراهِيمَ إنَّكَ حَميدٌ مَجيد، اللَّهُمَّ باڕكْ على مُحَمَّدٍ وعلى آلِ مُحَمَّدٍ كـمَا باركْتَ على إبراهِيمَ وعلى آلِ إبراهِيمَ إنَّكَ حَميدٌ مَجيد).
٣ ـ ئەنجا دەڵێیت: (اللهُ أكبـر)، وە دوای (اللهُ أكبـر)ی سێیەم سوننەتە ئەم دوعایە بۆ مردووەكە بكەیت:

((اللَّهُمَّ اغفِرْ لـهُ وارْحَمْهُ وعَافِـهِ واعْفُ عنهُ وأَكڕمْ نُـزلَـهُ ووَسِّعْ مُدْخلَـهُ، واغْسِلْـهُ بالـمَاءِ والثَّـلْجِ والبَرَد، ونَقِّهِ مِنْ الـخَطايَا كَما يُنقَّـى الثوبُ الأَبيضُ من الدَّنَس، وأَبْدِلْـهُ داراً خَيراً مِنْ دارهِ، وأهْلاً خَيراً مِنْ أهلِـهِ، وزَوجَـاً خَيراً مِنْ زَوجه، وأَدْخِلْـهُ الـجنَّـةَ، وأَعِذْهُ مِنْ عَذابِ القَبـر و عَذابِ الـنَّار)) صحيح مسلم رقم: (٩٦٣).

واتە: خودایە لێی خۆش ببە و ڕەحمی پێبکە و لێی ببوورە و لە شوێنێکی خۆشدا دایبنێ و گۆڕەکەی بۆ فراوان بکە و بیشۆرە بە ئاو و بەفر و تەرزە و پاکی بکەرەوە لە تاوان ھەر وەکو چۆن جلی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەکەیتەوە، ھەروەھا ماڵێکی بدەرێ لە ماڵەکەی خۆی باشتر و کەس و کارێکی بدەرێ لە کەس و کارەکەی خۆی باشتر و ھاوسەرێکی بدەرێ لە ھاوسەرەکەی خۆی باشتر و بیخەرە بەھەشتەوە و پەناشی بدە لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ.

وە ئەگەر كەسێك خوێندەواری نەبوو یان نەیدەتوانی ئەم دوعایە لە بەر بكات ئەوا دەتوانێت تەنها بڵێت:(اللَّهُمَّ اغفِرْ لـهُ وارْحَمْهُ).

وەئەگەر مردووەکە منداڵ بوو ئەوا ئەم دوعایە بکە و بڵێ : (اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ فَرَطًا وَذُخْرًا لِوَالِدَيْهِ، وَشَفِيْعًا مُجَابًا) واتە: خودایە پاداشتی دایک و باوکی بدەرەوە لە لای خۆت و بیکە بە تکاکار بۆ دایک و باوکی و تکاکەشی گیرا بکە .

٤ ـ ئەنجا دەڵێیت: (اللهُ أكبـر)، وە دوای (اللهُ أكبـر)ی چوارەم سوننەتە ئەم دوعایە بۆ موسڵمانان بكەیت:

((اللَّهُمَّ اغفِرْ لِحَيِّـنا ومَيِّـتِـنا، وشَاهِدِنا وغَائِبِـنا، وصَغيرنا وكَبيِرنا، وذَكڕنا وأُنْثَانا، اللَّهُمَّ مَنْ أَحْيَيْـتَهُ مِنَّا فَأَحْيِـهِ على الإسلام، ومَنْ تَوَفَّيْـتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّـهُ على الإيـمان، اللَّهُمَّ لا تَحْرمْنا أَجْرَهُ، ولا تُضِلَّنا بَعْدَهُ))صحيح سنن أبـي داود للإمام الألبانـي رقم: (٣٢٠١)

 

واتە: خودایە لە زیندو و مردوو و ئامادە و نائامادە و بچووک و گەورە و نێر و مێمان خۆش ببە، خودایە ئەوەی، کە ژیانت پێ بەخشی لە ئێمە بیژیەنە لەسەر ئیسلامەتی، ھەروەھا ئەوەشی، کە مراندت لە ئێمە بیمرێنە لەسەر باوەڕداریەتی، خودایە بێ بەشمان مەکە لە پاداشتی ئەم موسیبەتە و بە دواشیدا گومڕا و سەر لێ شێواومان مەکە.

. ــ ئەنجا دوای تەواو بوونی ئەم دوعایە سەلام دەداتەوە بە لای ڕاستدا، ئەنجا بە لای چەپیشدا .

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٩٥ بەش: نوێژى جەنازە