دەرچوونى (مەنى) بە هۆى نەخۆشی غوسل واجب ناکا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەرچوونى (مەنى) بە هۆى نەخۆشی غوسل واجب ناکا
پرسیار:

چ کاتێک دەرچوونى (مەنى) غوسل واجب دەکات ، وە ئەگەر (مەنى) بە هۆى نەخۆشییەوە دەرچوو غوسل واجب دەکات؟ زانایان چیان فەرمووە لەم بارەیەوە؟

گەر لەبەر نەخۆشی و لە کاتێکدا کە مرۆڤ بەخەبەرە مەنی دەرچوو ئەوا پێویست و واجب نی یە مرۆڤ خۆی بشۆرێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( وإن كنتم جنُباً فاطَّهروا ) المائدة/6 ،
واتە: وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو (جه‌نابه‌ت)تان له‌سه‌ر بوو له‌شگران بوون ئه‌وا غوسل ده‌ركه‌ن.

کەسی لەشگران ئەو کەسەیە کە مەنی لێوە دەرچووە و بەتوندی دەرچووبێت و هەستی بەلەزەت وخۆشی کردبێت.

وە کاتێ كه دەڵێین بەتوندی دەرچوبێت لەبەر ئایەتە پیرۆزەیە: (فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ ، خُلِقَ مِن مَّاءٍ دَافِقٍ  ) الطارق/5-6
واتە: با مرۆڤ ته‌ماشای خۆی بكات و بزانێ چه‌ندێك لاوازه‌و له‌ چی دروستكراوه‌ بۆچی باوه‌ڕ به‌ ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنێ كاتێك كه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروستكراوه‌ * مرۆڤ دروستكراوه‌ له‌ ئاوێك كه‌ ئه‌و ئاوه‌ به‌ ته‌ده‌فوق ده‌رپه‌ڕیوه‌ له‌ مه‌نی پیاو و ئافره‌ت له‌ ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیرو تێكه‌ڵ ئه‌بێ وه‌ مرۆڤ له‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ دروست بووه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تێكه‌ڵ ئه‌بێت.

بۆیە گەر لەکاتی بەخەبەری دا مەنی دەرچوو بەبێ ئەوەی کەسەکە هەستی بەلەزەت وخۆشی کردبێت ئەوا واجب نی یە لەسەری خۆی بشوات ، وەبەنیسبەت ئەو فەرموودەیەیی پێغەمەرەوە کە فەرموویەتی: "  الماء من الماء " الذي رواه مسلم (الحيض/518).
واتە: ئاو واتە: (خۆشوشتن) لەئەنجامی دەرچوونی ئاودا (مەنی)واجب دەبێت.
مەبەست لێی دەرچوونی ئاوە(مەنی) بەهەست کردن بەلەزەت وخۆشیەوە ، ومرۆڤ لەدوای ئەوە هەست بەئیسراحەت ولەش خاو بوونەوە دەکات ، بەڵام گەر وا نەبوو ، ئەوا وا ناکات مرۆڤ هەست بەئیسراحتەت ولەش خاو بوونەوە بکات.

هەر بۆیە زانایان بۆ ئەم جۆرە ئاوە (مەنیە)سێ نیشانەیان داناوە:

یەکەم : بەتوندی و یەکەوە دەرچێت.

دووەم :بۆنەکەی ، خۆ ئەگەر وشک بوو ئەوا بۆنەکەی هاوشێوەی هێلکەیە ، وئەگەر تەڕ بوو ئەوا بۆنی وەک بۆنی قوڕ وایه.

سێیەم : لەش خاو بوونەوە دوای دەرچوونی.

بڕوانە: الشرح الممتع لابن عثيمين ج1/ص277-278

وە پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) دەربارەی ئەو جۆرە خەو بینانەی کە خۆ شوشتن واجب دەکەن:
لە وەڵامدا گوتوویانە:
زانراوە و مەعلومە کە خۆ شوشتن لەحاڵەتی بەخەبەر بووندا کاتێ واجب دەبێت کەبەتوندی دەرچێت ودواتر هەست بەخۆشی بکرێت ، بەڵام لەحاڵەتی نوستندا هەر کات بینرا لەسەر لاشە وجل وبەرگ ئەوا واجبە کەسەکە خۆی بشوات ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەی کەئیمامی ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەعەلی کوڕی ئەبو تالیبەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر  فەرمووی: " (إذا فضخت الماء فاغتسل وإن لم تكن فاضخاً فلا تغتسل) . 
واتە: گەر ئاوەکە(مەنی یەکە) بەتوندی وپێکەوە دەرچوو ئەوا خۆت بشۆ گەرنا(بەتوندی دەرنەچوو) ئەوا خۆت مەشۆ .

فتاوى إسلامية ج1/ص216

وەهەروها ئەبو داود ونەسائی لەعەلی کوڕی ئەبو تالیبەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت:  "كُنْتُ رَجُلا مَذَّاءً فَجَعَلْتُ أَغْتَسِلُ حَتَّى تَشَقَّقَ ظَهْرِي فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَوْ ذُكِرَ لَهُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " لا تَفْعَلْ إِذَا رَأَيْتَ الْمَذْيَ فَاغْسِلْ ذَكَرَكَ وَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلاةِ فَإِذَا فَضَخْتَ الْمَاءَ فَاغْتَسِلْ " رواه أبو داود( الطهارة/178) ، والنسائي ( الطهارة/193) ، وصححه الألباني في صحيح سنن أبي داود برقم 187
واتە:من پیاوێک بووم مەزیم زۆر بوو بەبەردەوامی خۆم دەشوشت تاوەکو وای لێ هات پشتم لەبەر سەرما لەت لەت بوو بوو جا ئەوەم بۆ پپێغەمبەر باس کرد یاخود بۆی باسکرا پێغەمبەری خواش فەرمووی: ئەو کارە مەکە هەرکات مەزیت بینی ئەوا زەکەرت بشۆ هەروەک چۆن دەس نوێژ بۆ نوێژ دەشۆی خۆ ئەگەر مەنیەکە بەتوندی وپێکەوە دەرچوو ئەو کات خۆت بشۆ.

 ابن منظور : لەبارەی ئەم ڕستەوە ( وإذا رأيت فضخ الماء ) دەڵێت :  وفضخ الماء : دفْقُه ، وانفضخ الدَّلو إذا دفق ما فيه من الماء 3/46 .
واتە: فەزحی ئاو ئەوەیە: کەبەتوندی دەرچێت ، دەوترێت:(وانفضخ الدَّلو)واتە: دەولکەکە ئینفەزەحە کاتێ کەئاوەکەی بەیەک جار دەرچوو.   

 ئا ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گەر بەم شێوەیە نەبوو لەکاتێکدا کەمرۆڤ بەخەبەرە یاخود بەهۆی نەخۆشیەوە بوو ئەوا خۆ شوشتن واجب نابێت لەسەر کەسەکە.

وە ابْنُ عَابِدِينَ دەڵێت : گەر مەنی بەهۆی لێدانەوە یاخود هەڵگرتنی بارێکی قورسەوە دەرچوو ئەوا لەلای مەزهەبی ئێمە پێویست نی یە کەسەکە خۆی بشوات.

وە الدَّرْدِير دەڵێت : گەر ئاوەکە دەرچوو بێ ئەوەی هەست بەخۆشی بکات وهێواشی دەرچوو یاخود بەهۆی لێدانەوە یاخود بەهۆی پێوەدانی دوو پشکەوە بوو ئەوا خۆ شوشتن واجب نابێت .

وەهەروەها حەنبەلی وشافعیەکان پێیان وایە گەر پشتی پیاوێک شکا وبەو هۆیەوە مەنی لەپشتیەوە دەرچوو ، ولەزەکەریەوە دەرنەچوو ، ئەوا خۆ شوشتن واجب نابێت . وحەنبەلەیەکان گوتویانه حوکمەکەی وەک حوکمی هەر پیسیەکی ترە.
انظر الموسوعة الفقهية ج/31 ص/197

والله أعلم .

سەردان: ٢,٨٠٠ بەش: خۆشۆردن (غوسل)