شوێنى وەستانى ئافرەت کاتێک پێش نوێژى دەکات بۆ کۆمەڵە ئافرەتێک: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شوێنى وەستانى ئافرەت کاتێک پێش نوێژى دەکات بۆ کۆمەڵە ئافرەتێک
پرسیار:

ئەگەر ئافرەتان نوێژی جەماعەت بکەن لەنێو خۆیاندا پێشنوێژەکەیان لەکوێ دەوەستێت ؟ ئایا وەکو پیاوان لە پێشەوەیان دەبێت ؟ 

لە کاتێ نوێژی جەماعەتی ئافرەتاندا پێشنوێژەکەیان لە ناوەڕاستی ڕیزی یەکەم دەوەستێت نەوەک لە پێشەوەیان وەکو پێشنوێژی پیاوان . 
بەڵگەش بۆ ئەم کارە بریتیە لە ئەو گێڕانەوەی کە قتادە لە دایکی حەسەنەوە بۆمان دەگێڕێتەوە کە : ( رٲت ٲم سلمة زوج النبي تؤم النساء تقوم معهن في صفهن) [ٲخرجه ابن ابي شیبة (٤۹۳) و المزني في زياداته (۷۸) و قال العلامة الٲلباني : هذا ٳسناد صحيح]
واتا : ئوم سلمەی خێزانی پێغەمبەری خوای بینیووە پێشنوێژی ئافرەتانی کردووە له گەڵیاندا وەستاوە لە نێو ڕیزەکەیاندا .
وە لە دایکە عائشەوە گێڕدراوەتەوە کە پێشنوێژی ئافرەتانی کردووە و له نێویاندا وەستاوە .
پێشەوا ابن قدامە رحمە الله دەفەرمووێت : 
(فٳنها ٳذا صلت بهن قامت في وسطهن ، لانعلم فيه خلافا بين من رٲی لها ٲن تٲمهن). [المغني (۳۷/۳-۳۸)] 
واتا : ئافرەت ئەگەر پێشنوێژی کرد لە ناوەڕاستیاندا دەوەستێت ، هیچ ڕاجیایەک نازانین تێیدا لە لای ئەو زانایانەی پێیان وایە کە ئاساییە بۆ ئافرەت پێشنوێژی بکات . 
وە پێشەوا نەوەوی بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : 
( السنة أن تقف إمامة النساء وسطهن ، لما روي أن عائشة وأم سلمة أمّتا نساءً فقامتا وسطهنّ) [المجموع شرح المهذّب 4 /192 ] 
واتا : سونەت وایە کە پێشنوێژی ئافرەتان لە ناوەڕاستیاندا بووەستێت ، لەبەر ئەوەی گێڕدراوەتەوە لە عائیشە و ئوم سلمەوە کە پێشنوێژی ئافرەتانیان کردووە و لە ناوەڕاستیاندا وەستاون .

مستفاد من الشيخ عبدالقادر الجنيد حفظه الله

سەردان: ٢,٩١٧ بەش: ئافرەتان