بەشوودانى كچى بچووك لە كاتێكدا خوشكى گەورەترى هەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەشوودانى كچى بچووك لە كاتێكدا خوشكى گەورەترى هەبێت
پرسیار:

خوونەریتێك هەیە لەشارەكەماندا ، نازانم ئایا عادەتە یاخود شەرعیە؟ وە پێم خۆشە بۆچوونى شەرعى لەبارەوە بزانم، ئەویش ئەوەیە: هەندێك لە خێزانەكان كچى بچووكتر نادەن بە شوو ئەگەر داواكاریشى هات ، چونكە خوشكى گەورەترى هەیە كە شووى نەكردووەو داواكارى نەهاتووە؟

ئەم خوونەریتە خراپەو دروست نیە جێ بەجێ بكرێت، ئەركى سەرشانى خاوەنى كچەكەیە هەر كە داواكارى هات ولە دین وڕەوشتى ڕازى بوون ئەوا بیدا بەشوو، و دروست نیە شووكردنەكەى دوابخرێت هەتا خوشكە گەورەكەى شوونەكات، لقول النبي : " إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض "، چونكە دواخستنى شووكردنى بچووك هەتا كاتى بەشودانى گەورە ستەم كردنە لە بچووك، و هۆكارى دواخستنى هەموویان ، پێغەمبەرى خوا  فەرموویەتى : " اتقوا الظلم؛ فإن الظلم ظلمات يوم القيامة "واتە: خۆتان بپارێزن لە ستەم كردن چونكە ئەوە دەبێت تاریكایی لە ڕۆژى دواییدا.
وەسیەتم بۆ هەموو خاوەن كچەكان ئەوەیە تەقواى خوایان هەبێت، وسووربن لەسەر بەشوودانى كچەكانیان بە هاوشانى خۆیان، و وریابن لەوەى ستەمیان لێ بكەن، و هاوسەرگیریان دوابخەن بەناحەق،خواى گەورە هەموو لایەك سەركەوتوو بكات.

وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ عبدالعزيز بن باز - رحمه الله -

 

سەردان: ٢,٨٨٨ بەش: ژنهێنان و شوکردن