بۆ هەموو ئافرەتێك كە بڕوای بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ هەموو ئافرەتێك كە بڕوای بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت
پرسیار:

چ ئامۆژگارییەکتان هەیە بۆ ئەو ئافرەتانەى کە بڕوایان بە خواى گەورە و قیامەت هەیە بەڵام جلى ناشەرعى لەبەر دەکەن و خەریکى تاوان و خراپە و سەرپێچی خواى گەورەن ؟

الحمد لله رب العالمين ، والعاقبة للمتقين ، وصلَّى الله على محمدٍ وعلى آله وصحبه ومن اتَّبع هداهم إلى يوم الدين .
بۆ هەموو ئافرەتێك كە بڕوای بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت … بەڵام ڕێگەيان لێ هەڵە بووە ، وە ئەوەى لە ياد چووە ـ يان شەيتان لە بيرى بردوونەتەوە ـ كە مانەوەيان لە دونيادا كاتى و كەمە ، بەڵكو هەر زۆر كەمە ، و سەردەمى لاوێتى دەڕوات و نامێنێت ، و جوانيەكەشى بەهەمان شێوە لە ناو دەچێت و نامێنێت ، ئەوەش : بە مردنێكى نزيك و خێرا ، يان بە پيريەك كە لە ڕێگەى هەمووانە و دێت ، و بە هيچ شێوەيەك دەرچوون نييە لە دەستى ، خواى پەروەردگار فەرموويەتى :
[ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ] ( سورة البقرة : 281) .
واتە : خۆتان بپارێزن لەو ڕۆژەى كە دەگەڕێنەوە تيايدا بۆ لاى خواى پەورەدگار ، پاشان هەموو كەسێك پاداشت دەدرێتەوە لەو كردارانەى كە ئەنجامى داون ، و دڵنياش بن كە كەس لەو ڕۆژەدا ستەمى لێ ناكرێت .
خوشکە بەڕێزەکەم: بزانە كە ڕۆژى دوايى و قيامەت دێت ، و هيچ ڕاكردن و ئەم لا و ئەو لايەك نى يە لە دەستى ، لەو كاتەشدا هيچ سوودت پێناگەيەنێت جگە لەو كردارانە نەبێت كە بە گوێڕايەڵى بۆ خواى پەروەردگار ئەنجامت دابن.

خوشکەکەم : ئايا ئەگەر ژيانى دونيا بۆ تۆ هەزاران ساڵ درێژ  بكرێتەوە ، پاشان تۆ لە دوا ڕۆژدا ـ ئەگەر بۆ تەنها ڕۆژێكيش بێت ـ لە ئەهلى دۆزەخ بيت ـ خوا پەنات دات ـ بەها و نرخى هەموو دارايى و ڕازاوەيى و خۆشى ، ئۆتۆمبێل ، و ناوماڵە ، و جوانى ، و هەموو ڕووكەشيەكانى دونيا چى يە بۆ تۆ ؟!!! خواى پەروەردگار فەرموويەتى : [ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ](1) ، واتە : هەر ڕۆژێك لەو ڕۆژانەى لاى پەروەردگارت بەرامبەر بە هەزار ساڵى ئێوەيە .
جا چى دەكەيت ئەگەر تۆ لەوانە بيت كە لە ناو دۆزەخدا بە هەزارەها ساڵ دەمێنيتەوە ؟!! ئەو ئاگرەى كە لە كاتى باسكردنيدا مێشك سەرسام دەبێت ، وە دڵەكانيش لە ترسى ديمەنەكەيدا ڕا دەچەڵەكێن ، و دەتۆقێن ، ئەو ئاگرەى كە هەموو پێست و گيان دەسووتێنێت ، بەراستى ئازارى ئەو ئاگرە ترسناك و ئازاردەرە .
وە مردنيش لەو كاتەدا نى يە ، خواى پەروەردگار فەرموويەتى: [وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ قَالَ إِنَّكُم مَّاكِثُونَ] (2) .
دۆزەخيەكان لە ناو دۆزەخدا هاوار دەكەن و دەڵێن : ئەى مالك بە پەروەردگارى خۆت بڵێبا ئێمە لە ناو بەرێت ، بۆ ئەوەى ڕزگار بين لە ئەشكەنجە و ئازارى دۆزەخ ، بەڵام وەڵامەكەيان ئەوە دەبێت : كە ئێوە بە هەتا هەتايى دەمێننەنەوە .

خوشکەکەم: حاڵت چۆن دەبێت ئەو كاتەى كە پردى (صراط) ـ ئەو پردەى كە زۆر لە شمشێر تيژترە ، و لە موويش باريك ترە ـ بە سەر پشتى دۆزەخدا ڕابخرێت ، بۆ ئەوەى كە هەموو خەڵكى بەسەريدا تێپەڕ ببن ، و هيچ كەسێكيش لێى ڕزگار و سەرفراز نابێت جگە لەو كەسانە نەبێت كە دونيادا كردەوەى چاكى ئەنجام دابێت ، خواى پەروەردگار فەرموويەتى :   [ وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَّقْضِيًّا ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوا وَّنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ] (3) .
واتە : بێگومان هەر يەكێك لە ئێوە دەبێت بە سەر جەهەننەمدا تێپەڕێت ، كە ئەويش تێپەڕينە بە سەر پردى ( صراط ) دا ، پاشان بە پێى كردەوەكان خواى پەروەردگار چاكەكاران ڕزگار دەكات ، و خراپەكان دەخرێنە ئاگرى دۆزەخەوە .

جا خوشكى بڕوا دارم : تەقواى خوا بكە و لەو ڕۆژە بترسە كە چاوەڕوانتە ، و نەكەى وەسف و مەدحى خەڵكت لە لا پێشتر بێت بۆ جوانى و جلەبەرگ و ئەو خۆشيانەى كە دەڕۆن و كاتين ـ سەرەڕاى ئەوەى كە پارە و پولێكى زۆرت لە پێناوياندا خەرج كردووە ـ ، و كارت تێبكەن و پێشيان بخەى بە سەر ژيانى نەبڕاوەى هەتا هەتايى دوا ڕۆژدا ، بەو كارەت ژيانێكى بڕاوەى دونيا بە دەست دێنيت !!! پاشا ناترسى خواى پەروەردگار ـ كە خۆى سەيرت دەكات ، و دەشزانێچى دەكەيت ـ سزايەكت بنێرێتە سەر .

خوشكى من : ئەگەر بە خۆڕازاندنەوە ، و جوانكاريتەوە هاتيتە دەرەوە بۆ ناو خەڵك ، زمانى حاڵى ئەو كارەت وەكو ئەوە وايە كە كاڵايەكت دانا بێت ، و خستبێتتە ڕووە ، و دەتەوێت خەڵك بيكرێت ، بۆيە هەريەكە بۆ خۆى تێر و پڕ تەماشاى دەكات ، و ئەوى تريش دێت ، و تەماشاى دەكات ، جگە لەوەى كە دڵ و مێشكى لاوان تێك دەدەيت ، و كاتەكانيان بە سەرپێچى خوا پێدەبەيتە سەر ، هەموو ئەمانەشت تەنها بۆ ئەوەيە جوان قەشنگ و ڕازاوە بيت ، بێئەوەى گوێبدەى بە پەروەردگار و ڕەزامەندى بەرامبەر بە كردەوەكانت .

خوشكەكەم : ئايا ڕازى دەبيت كە تۆ هۆكار بيت لە چونى برا موسڵمانەكەت بۆ ئاگرى دۆزەخ لە ڕۆژى دواييدا ؟!!
جا خوشكم وريابە و لە خواى بترسە !!

خوشكەكەم : بزانە كە خواى گەورە مۆڵت دەدات ، بەڵام شت لە بير ناكات ، نەرم و نيان و بەخشەندەيە ، پاكى و بێگەردى و بەرز و بڵندى بۆ ئەو خوايە ، ئەوەش بزانە كە خواى گەورە تۆڵە سێن ، و سزادانى سەخت و بە ئازارى هەيە ، و توند و تيژيشە ، دە وريا بە داواى ڕەحم و بەزەيى بكە ، هەروەها داواى لێخۆش بوون بكە ، و بگەڕێرەوە بۆ لاى خواى پەروەردگار پێش ئەوەى كۆتايى بێت بەو ئەجەلە دياريكراوەى كە بۆت ديارى كراوە ، گەڕانەوەش لەو ساتەدا نييە

خوش كەكەم : بەڕاستى خواى گەورە بەخشندە و بە بەزەيى يە ، و لە هەموو تاوانەكان خۆش دەبێت ئەگەر بە قەدەر كێوەكانيش بێت ، بەڵام ئەو لێخۆشبوونە بە گەڕانەوە و تەوبەيەكى ڕاستەقينەى بەندەكانە بۆ لاى خواى پەروەردگار

خوشكەكەم : گوێمەدە بەو كۆمەڵە پوچەڵەى كەوا دەڵێن : (( خۆداپۆشين بەندكردن ، و سەركوتكردن بێبەشكردنە ... هتد )) ، و چەندەها شتى ترى خراپ كە ئەو كۆمەڵە پووچەڵە بڵاوى دەكەنەوە ، چونكە خواى پەروەردگار فەرمانى نەكردووە بە خۆداپۆشين بۆ ئەوەى بەندكردن ، و سەركوتكردن بێبەشكردن بێت ، بەڵام خۆداپۆشينى گێڕاوە بەوەى كە داپۆشەر و پاكێتى و پارێزەر بێت ، و شكۆدارى و ڕووناكى بێت ، وە دايناوە بەوەى كە پارێزەرى ئافرەتانى موسڵمان بێت ، بۆ هەركوێيەك دەرچن
وريابە خوشكى موسڵمانم : لەوەى كە جل و بەرگەكەت داكەنيت لە شوێنكارەكانى فرۆشتنى جل و بەرگ ، يان لەو شوێنكارانەى كە جل و بەرگيان تێدا دەدوورن ، يان لە ئارايشگاكانى ڕازاندنەوە ، يان لە هەر شوێنێكى تر جگە لە ماڵەكەى خۆت نەبێت , لە ترسى ئەوەى كە بكەويتە بەر ئەم فەرموودەيەى كە پێغەمبەرى خوا   تێيدا فەرموويەتى : " مَا مِن امرأةٍ تَخْلَعُ ثيابها في غيرِ بيتها إلا هَتَكَتْ مَا بينها وبين اللهِ تعالى " (4) .واتە : هەر ئافرەتێك پۆشاكەكانى لـە ماڵێك جگە لــە مـاڵەكەى خۆى ( لە ڕيوايەتێكى تردا هاتووە : جگە لە ماڵى مێردەكەى ) داكەنێت ، ئەوا ئەو سترەى هەتك كردووە كە لە نێوان خۆى و پەروەردگاريدا هەيە.  

وريابە خوشكى موسڵمانم : لەوەى كە دەست بدەى لەگەڵ پياوانى نامەحرەمدا ، با براى مێرديشت بێت ، يان كوڕى مامت ، يان كوڕى پور ( ميمك ) ت لە دايكەوە بێت يان لە باوكەوە ، يان ئەوانەش كە هەمان حوكميان هەيە
وريابە خوشكى موسڵمانم : لەوەى كە ناز بكەى لە كاتى قسەكردنتدا ، واتە : لە ناسك كردنەوەى ووتەكانت ، چونكە خواى پەروەدگار فەرموويەتى : [ يَا نِسَاء النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاء إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا] (5) .
واتە : ئەى خێزانەكانى پێغەمبەرى خوا    ئێوە وەكو هەر ئافرەتێكى تر نين ، چونكە ئەگەر لە خوا بترسن ئەوا لە هەموو ئافرەتانى تر پێشترن لە لاى خواى پەروەردگار ، بۆيە پێويستە لە سەرتان لە هەموو ڕێگەيەكى حەرام و قەدەغەكراو خۆتان بپارێزن ، لەوانەش قسە نەكردنە بە نازەوە لەگەڵ پياوانى نامەحرەمدا ، بۆ ئەوەى كەسانى دەروون نەخۆش تەماحتان تێنەكەن ، ووتەشتان با ووتەيەكى ئاسايى بێت .

وريابە خوشكى موسڵمانم : لە زۆر دەرچوونت لە ماڵ ، چونكە ئەو زۆر دەرچوونەت زيانێكى زۆرى تێدايە ، و لە ماڵيش دەرمەچۆ مەگەر بۆ پێويستيەك نەبێت ، چونكە خواى گەورە فەرموويەتى :[ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ ] (6) ، واتە : لە ماڵەكانتان بمێننەوە .

وريابە خوشكى موسڵمانم : ـ ئەگەر بۆ پێويستيەك لە ماڵ دەرچوويت ـ لەوەى كە بە ناوەندى ڕێگاكەدا بڕۆيت ، لە بەر ئەم فەرموودەيەى كە پێغەمبەرى خوا    فەرموويەتى : " استأخرن ، فإنه ليس لكن وسط الطريق " (7) .واتە:خۆتان بدەنە دوا،چونكە ناوەڕاستى ڕێگەكە بۆ ئێوە نى يە.

وريابە خوشكى موسڵمانم : لەوەى كە خۆت بە تەنها ، يان لەگەڵ كۆمەڵە ئافرەتێكدا سەفر بكەى ، بە بێئەوەى مەحرەمێكت لەگەڵ دا بێت ، ئەوەش لە بەر ئەم فەرموودەيەى پێغەمبەرى خوا   كە فەرموويەتى : " لا يحل لامرأة تؤمن بالله واليوم الآخـر ، أن تسافر مسيرة يوم وليلة ! ليس معها حرمة " (8) .
واتە : حەڵاڵ نى يە بۆ هيچ ئافرەتێك كە باوەڕى بە خوا ، و ڕۆژى دواى هەيە سەفەرێك بە بێمەحرەم بكات ، مەوداكەى شەو و ڕۆژێك بێت .

وريابە خوشكى موسڵمانم : لە لەپێكردنى ئەو پێلآوانەى كە دەنگيان دێت لە كاتى ڕێكردندا ، و سەرنجى پياوانى نامەحرەم بۆ خۆيان ڕادەكێشن ، جا پێڵاوەكە بەرز بێت ، يان ئەوانە بێت كە خشڵ وپاوەنيان پێوەيە و لە كاتى پێوە ڕێكردنيان دەنگ دەر دەكەن ، يان هاوشێوەكانيان .

وريابە خوشكى موسڵمانم : لە درێژكردنى نينۆك ، چونكە پێغەمبەرى خوا    فەرموويەتى : " خمس من الفطرة ... وذكر منها : تقليم الأظافر " (9) .
واتە : پێنج شت لە فيترەت دەژمێررێن : يەكێك لەوانەى كە باسيان دەكات : نينۆك گرتنە ، بە ڕاستى چەند جوانە ووتەى ئەو شاعيرەى كە فەرموويەتى :
قل للجميلة أرسلت أظفارها    إني لخوف كدت أمضي هاربا
إن المخالب للوحوش تخالهـا    فمتى رأينا للظبـاء (10) مخالبا

وريابە خوشكى موسڵمانم : لە لەپێكردنى پانتۆڵ و جل و بەرگى تەسك و تەنك ، كە قەبارەى هەموو لەشت دەردەخات ، لە پێش چاوى باوك و دايك و برا و ئافرەتانيشدا ، چونكە ڕەوا نى يە بۆ ئافرەت لەشى خۆى دەربخات بۆ هيچ يەكێك لەمانە جگە لە مێردەكەى نەبێت .

وريابە خوشكى موسڵمانم : لە (النميمة) كە بريتى يە لە هێنان و بردن ووتە لە نێوان دوو كەسدا بە مەبەستى ئاژاوە خستنە نێوانيانەوە

وريابە خوشكى موسڵمانم : لە غەيبەت كردن ، چونكە پێغەمبەرى خوا    دەفەرمووێت : كاتێك كە شەوڕەويم پێكرا بە لاى كۆمەڵێكدا تێپەڕيم نينۆكى مسينيان هەبوو ، ڕوومەت و سنگى خۆيانيان پێدەڕووشان و دەڕنى ، منيش ووتم : ئەى جبريل ئەو كۆمەلآنە كێن ؟! ئەويش فەرمووى : ئەوانە ئەو كەسانەن كە گۆشتى خەڵكيان خواردووە لە دونيادا ، و باسى ناموسيانيان كردووە .

وريابە خوشكى موسڵمانم: لە درۆكردن ، چونكە پێغەمبەرى خوا   فەرموويەتى  : درۆ ڕێخۆشكارە بۆ خراپەكارى ، خراپەكاريش ڕێخۆشكارە بۆ كەوتنە ئاگرەوە ، و مرۆڤيش بەردەوام درۆ دەدات ، و بە دواى درۆدا دەگەڕێت ، تاكو لە لاى خواى پەروەردگار حوكمى درۆزنێتى دەدرێت بە سەردا ، بە درۆزن لە خوا دەناسرێت .

خوشکەكەم : ئەگەر تۆ مێردت كردووە يان لە ڕێگەى مێردكردنايى ئەوا پێويستە لە سەرت گوێڕايەڵى مێردەكەت بكەيت و مافيشى بزانيت بە سەر خۆتەوە ، بۆ ئەوەى بەهەشتى پەروەردگارت بە دەست بهێنى ، لە بەر ئەم فەرموودەيەى پێغەمبەرى خوا   كە فەرموويەتى : " فانظري أين أنتِ منه ؟ فإنما هو جنتكِ وناركِ " (11) .
واتە : جا بڕوانە و بزانە تۆ چۆنى لەگەڵيا ، چونكە ئەو هۆكارى چونە بەهەشت و دۆزەخى تۆيە .

خوشکەكەم : پێويستە مافەكانى مێردەكەت شتێكى زۆر گرنگ بێت بە لاتەوە ، لە بەر ئەوەى چەند بەڵگەيەكى ترسێنەرى لە سەر هاتووە ، پێغەمبەرى خوا   فەرموويەتى : " لو تعلم المرأة حق الزوج ، لم تقعد ما حضر غداؤه وعشاؤه ، حتى يفرغ منه "(12).
واتە : ئەگەر ئافرەت بزانێت مافى مێردەكەى چەندە بە سەريەوە ، ئەوا كە كاتى نانى بەيانيان و ئێوارانى دێت دانانيشێت ، و ڕادەوەستێت ، تاكو مێردەكەى لە خواردنەكەى دەبێتەوە ، ئەوەش لە بەر گەورەيى گرنگى مافەكانى مێردەكەى بەسەريەوە .
خوشکەكەم : وريابە لەوەى كە داواى تەڵاق بكەى لە مێردەكەت ، لە بەر ئەم فەرموودەيەى پێغەمبەرى خوا   كە دەفەرمووێت : " أيما امرأة سألت زوجها الطلاق ـ من غير ما بأس ـ فحرام عليها رائحة الجنة "(13).
واتە : هەر ئافرەتێك داواى تەلآق بكات لە مێردەكەى بە بێهيچ هۆكارێك ، ئەوا بۆنى بەهەشتى لەسەر حەرام دەكرێت .

خوشكەكەم : هەوڵبدە زۆر بە جوانى و بە باشى پەروەردەى منداڵەكانت بكە ، و فێرى خۆشويستيان بكە بۆ خواى گەورە ، و پێغەمبەرەكەى ، وە هەر لە تەمەنى منداڵيەوە پۆشاكى لە خوا ترسيان پێبپۆشە ، بەڵكو ئەو پلەو پايەيە بگەڕێننەوە كە ئەم ئوممەتە لە مێژدا هەيبوو ، و لە دەستى داوە .

وە لە كۆتاييدا خوشكەكەم ئەگەر دڵت نەهاتۆتە جۆش ، بەوەى كە گويبيستى بووى لە ڕەوايى و ڕاستيەكان ، و وەڵامى فەرمانەكانى خواى گەورەت نەدايەوە ، دە با ڕاچەڵەكێنەر ، و ترسێنەرت ئەو فەرموودەيەى پێغەمبەرى خوا بێت   كە فەرموويەتى : " إني رأيتكن أكثر أهل النار " (14).
واتە : ئەى كۆمەڵى ئافرەتان لە كاتى شەوڕەويمدا بينيم ئێوە زۆرينەى ئەهلى دۆزەخ خۆيان دەرچوون ، و دونيايان پێش خستووە ، و دەيدەن بە سەر دوارۆژياندا ، ئەوا جێگا و ئاكاميان دۆزەخە .
جا ئەگەر دڵت نەترسا و نەهاتە جووڵە بۆ گوێڕايەڵى كردنى خواى گەورە پێش ئەوەى ئەجەلى دياريكراوت كۆتايى پێبێت ، ئەوا بێگومان تۆ لە مردووانى.

ئا / دایکى سوننە


(1) ( سورة الحـج : 47 ) .
(2) ( سورة الزخرف : 77 ) .
(3) ( سورة مريم : 71 ـ 72 ) .
(4) صححه العلامة الألباني في : ( الصحيحة : برقم : 3442 ) ، و ( صحيح سنن أبي داود : 4010 ) ، و ( صحيح وضعيف الجامع الصغير : 5692 ) ، وە بڕوانە : ( آداب الزفاف : 141 ) .
(5) ( سورة الأحزاب : 32 ) .
(6) ( سورة الأحزاب : 33 ) .
(7) حسنه العلامة الألباني في : ( صحيح سنن أبي داود : 5272 ) ، و ( صحيح وضعيف الجامع الصغير : 929 ) ، و ( الصحيحة ( 2 / 511 ) تحت حديث رقم : 856 ) ، بلفظ : " استأخرن فأنه ليس لكن أن تحققن الطريق ، عليكن بحافات الطريق ... " الحديث .
(8) ( البخاري : 1088 ، ومسلم : 1339 ، 419 ) .
(9) ( البخاري : 5889 ، ومسلم : 257 ) .
(10) الظباء : مێيينەى ئاسكە .
(11) حسنه العلامة الألباني في : ( صحيح وضعيف الجامع الصغير : 1509 ) ، وە بڕوانە : ( آداب الزفاف : 285 ) .
(12) صححه العلامة الألباني في : ( صحيح وضعيف الجامع الصغير : 5259 ) .
(13) صححه العلامة الألباني في : ( صحيح وضعيف الجامع الصغير : 2035 ) ، و ( صحيح سنن ابن ماجه : 2055 ) ، و ( إرواء الغليل : 2037 ) .
(14) ( مسلم : 79 ) .

سەردان: ٧,٢٣٨ بەش: ئافرەتان