زانینی باری کەش و هەوا و بانگەشە کردنی عیلمی غەیب: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زانینی باری کەش و هەوا و بانگەشە کردنی عیلمی غەیب
پرسیار:

هەندێ پەیج باری کەش و هەوا بڵاو دەکەنەوە و پێش بینی باری کەش وهەوای پێنج بۆ دە ڕۆژ دەکەن ، جا ئایا دروستە بۆم تەماشای بکەم ؟
بۆیە ئەم پرسیارە دەکەم ئەترسم ئەوانە بانگەشەی عیلمی غەیب بکەن یاخود ئەستێرە ناس بن وحەڕام بێت تەماشای بکەم .

زانینی باری کەش و هەوا ناچێتە بابی ئەستێرەناسی و بانگەشە کردنی عیلمی غەیبەوە ، بەڵکو ئەو کارە پشت بەهەندێ شتی حسی و تەجروەبە دەبەستێت .
وەبەهەمان شێوە زانینی کاتی خۆر ومانگ گیران ، وکاتی هەڵکردنی با وبارینی باران هەمان شتە .

لە فەتاوای  (اللجنة الدائمة) دا هاتووە : هەندێ جار لەڕێگەی چوونی ئەستێرەکانەوە کاتی گیرانی خۆر ومانگ دەزانرێت ، وەهەروەها دەزانرێت کەئایا بەتەواوی دەگیردرێت یاخود بەشێکی ، ئەمەش هیچ جێی سەرسوڕمان نی یە ؛ چونکە بەنیسبەت هەموو کەسێکەوە غەیب نی یە ، بەڵکو تەنها بۆ ئەو کەسانە غەیبە کەعیلمی هات وچۆی ئەسترەکان نازانن ، وەهەروەها علمی غەیب نی یە بەنیسبەت ئەوانەی شارەزان ، ئەمە پێچەوانەی ئەوە نی یه خۆر ومانگ ئایەت و نیشانەیەک بێت لەنیشانەکانی خودا وبەندەکانی پێ بترسێنێت بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای وگوێڕایەڵی بکەن.

وە شيخ ابن عثيمين رحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: کەسێک هەواڵی ڕودانی شتەکان بدات لەڕێی حیسابەوە هیچ پەیوەندی بەبانگەشە کردنی غەیبەوە نی یە ؛ هەموو ئەو شتانەی کەلەڕێگەی عیلمی حیسابەوە دەزانرێت ناچێتە بواری کاهین وئیدعای غەیبەوە ، وەک ئەوەی هەواڵ بدات بەگیرانی مانگ وخۆر ، ئەمانە ناچێتە بواری ئیدعای عیملی غەیبەوە چونکە بەحیساب دەزانرێت ، وەهەروەها ئەوەی هەواڵی ئەوە بدات خۆر لەبورج 20 ولەفڵان سەعاتدا ئاوا دەبێت ، ئەمە ناچێتە بواری بانگەشە کردنی عیلمی غەیب ، بۆیە هەواڵ دان بەم شتانە هەر چەند بۆ داهاتووش بێت بەعیلمی غەیب حیساب نی یە.

وئایا ئەوەی کەئەمڕۆ هەیە دەچێتە بواری ئیدعا کردنی عیلمی غەیبەوە وەک ئەوەی هەواڵی باری کەش وهەوا بڵاو دەکاتەوە ودەڵێت لەخیلالی بیست وچوار کاتژمێردا باری کەش وهەوا بەو شێوەیە دەبێت؟

وەڵام  نەخێر  ؛ چونکە پشت بەهەندێ شتی حسی دەبەستێت ، کەئەویش چۆنیەتی جەوی دونیایە ؛ چونکە جەوی دونیا دەپێورێت بەهەندێ ئامێری دەقیق و ورد ، و بەو هۆیەوە دەزانن کەئایا باران دەبارێت یاخود نا .

گرنگ ئەوەیە هەر شتێک پشت بەشتێکی مەحسوس وهەست پێکراو ببەستێت ناچێتە بواری عیلمی غەیبەوە ، هەر چەند هەندێ کەسی عەوام وا دەزانن ئەم بابەتانە غەیبین ، و دەڵێن: بەڕاست زانینی ئەمانە بەڕاست زانینی جادو گەران وساحیرانە.
 "القول المفيد شرح كتاب التوحيد".

وينظر : "الفتاوى الكبرى" لشيخ الإسلام ابن تيمية (4/424) فيما يتعلق بمعرفة أهل التقاويم والحساب لأوقات الكسوف والخسوف ، وأول الربيع ، وأول الشتاء ونحو ذلك مما يعرف بالحساب ، ولا يدخل في علم الغيب .

والله أعلم .

سەردان: ٢,٥٥٩ بەش: بیروباوه‌ڕ