مەرجەکانى هێنانى خزمەتکارى بیانى بۆ ماڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەکانى هێنانى خزمەتکارى بیانى بۆ ماڵ
پرسیار:

    لەم ڕۆژگارەدا خەڵکێکی زۆر توشی بەڵایەک بوون ئەویش هەبوونی خزمەتکاری ئافرەتە لەماڵدا، جا ئایا دروستە خاوەن ماڵ تەماشایان بکات ، و ئەوانیش دەم وچاویان پیشانی خاوەن ماڵ وکوڕەکانی بدەن ، هەروەها خەڵوەت دروست کردن لەگەڵیان لەماڵدا ، یاخود لەماڵدا بەتەنها جێی بێڵێت لە لای کوڕەکانی کە گەنجن وخۆی وخێزانەکەی دەرچن لەماڵ ، وزۆر جار خزمەتکارەکان جوانن یاخود جلی ڕێک وجوان لەبەر دەکەن ، ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە لەم بارەیەوە؟

 وە پرسیارێکی تر نزیک لەم بابەتە هەیە ودەڵێت: گەر مرۆڤ ناچار بێت بۆ هێنانی خزمەتکاز لەبەر پێویستی خێزانەکەی ئەمە لەکاتێدایە چوار منداڵی بچوکی هەیە وگەورەکەیان ناگاتە حەوت ساڵ ، جا ئایا دروستە ئەو کارە دروستە یاخود نا؟

    ئەم پرسیارە زۆر گرنگە و زۆر کەس گیرۆدەی ئەم دیاردەیە بوون ، و ئەمەش (ئاسان دەست کەوتنی خزمەتکار) جۆرێکە لەتاقی کردنەوەی خوای پەروەردگار ، هەروەک چۆن لەسەردەمی هاوەڵاندا و لەکاتی بەستنی ئیحڕام دا نێچیر لێیان نزیک دەبووەوە بەڵام حەڕام بوو لەسەریان لەو حاڵەتەدا ڕاوی بکەن ، خوای پەروەردگار لەم بارەیەوە دەفەرمووێت-: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمْ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنْ الصَّيْدِ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ﴾ [المائدة: 94] 
واتە: ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ تاقیتان ئه‌كاته‌وه‌ به‌ شتێك له‌ ڕاو كردن چۆن هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ى به‌نی ئیسرائیلی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ حه‌رامی كرد له‌سه‌ریان ڕاو بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ڕاویان كردو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوون ، (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ (عومره‌ى حوده‌یبیه‌) دابه‌زى، كه‌ صه‌حابه‌ له‌ ئیحرام دا بوون خوای گه‌وره‌ ڕاوی لێ حه‌رام كردن له‌و كاتانه‌ باڵنده‌و گیانه‌وه‌ره‌كان ئه‌هاتنه‌ نزیكیانه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست ئه‌یانتوانی نێچیرى لاوازو بێچووه‌كان بگرن وه‌ ڕمه‌كانیان ئه‌گه‌یشت به‌ نێچیرى گه‌وره‌، به‌ڵام صه‌حابه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی كرد نه‌یانكردو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون ، تا ده‌ركه‌وێ كێ به‌نهێنی له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێ و كاتێك كه‌ چاو كه‌سی لێوه‌ دیار نه‌بێ (هه‌رچه‌نده‌ خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه‌) ، جا هه‌ر كه‌سێك له‌دوای ئه‌مه‌ ده‌ستدرێژی بكات ئه‌وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ هه‌یه‌. 

ئەم خزمەت کارانەی کەئێستا هێنانیان ئاسانە، لەکاتێکدایە زۆر لەوانەی دەیان هێنن پێویستیان پێی نی یە وبەڵکو بۆ خۆ بادان وفەخر کردنە پێوەی وئافرەتان لەماڵ دەردەچن وخزمەتکارەکانیان لەدواوەیانە وکاتێ دەگەنە دوکانەکان دەڵێن فڵان ئەوەم بێنە ، وفڵان شتم بۆ بێنە ، وهەندێ لەماڵ دەردەچن وخزمەتکارەکە لەماڵەوە بەجێ دێڵن وتەنها لەگەڵ کوڕە گەنجەکانیاندا ، جا دەبێ چ ڕوو بدات هەر چەند بەتەقوا ولەخوا ترس بن ، چون ئێمە دەزانین شەیتان بەنێو خوێنی مرۆڤدا دێت ودەچێت وتوشی جۆرەها بیرکردنەوە وتەڵەکەی دەکات ﴿وَمَا يَعِدُهُمْ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُوراً﴾ [الإسراء: 64].
واتە: ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی كه‌ شه‌یتان پێیان ئه‌دا هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی به‌تاڵه‌و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ خشته‌یان ئه‌بات و زه‌ره‌رێكی ته‌واوه‌و هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ.

  هەر بۆیە پێم وایە دروست نی یە خزمەتکار بهێندرێت تەنها بەم مەرجانە نەبێت:

مەرجی یەکەم: زەڕووڕەتێک هەبێت وەک ئەو نموونەیەیی کە لەپرسیارەکەدا هاتووە کە ئافرەتێکە و لەماڵدا جگە لەخۆی وچوار منداڵە بچووکەکەی نەبێ کەسی تر نین ، لەم حاڵەتەدا گەر ئافرەتەکە بچێتە حەمامەوە ومنداڵەکانی لەدەرەوە بن بەبێ هیچ کەسێکی تر ڕەنگە توشی کارەساتێک ببن ئا ئەمە زەڕووڕەتە جگە لەحاڵەتی ئاوا وهاوشێوەكانی کارێکی باش نی یە ونابێت ؛ چونکە لەگەڵ ئەوەی هۆکارێکە بۆ فیتنە وبەهەدەر دانی ماڵیشە.

    مەرجی دووەم: دەبێ مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت ؛ چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: «لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم». 
واتە: دروست نی یە بۆ ئافرەت سەفەر بکات مەگەر مەحڕەمێکی لەگەڵدا بێت.

بەڵام بەنیسبەت ئەم مەرجەوە ڕەنگە هەندێ کەس بڵێن: من پێویستم بەمەحرەمەکەی نی یە وجێگای ئەوم نی یە و بۆیە توانای جێ بەجێ کردنی ئەم مەرجەم نی یە ، ئئێمەش پێی دەڵێین: کەواتە تۆ دەتوانی لەشارەکەی خۆتدا خزمەتکارێک بگریت بەڕۆژ بێت وئێوارە بچێتەوە گەرنا دروست نی یە لەدەرەوە خزمەتکار بەبێ مەحرەم بێنی.

   مەرجی سێیەم: ئەمین بێت لەوەی خۆی وماڵ ومنداڵی توشی فیتنە ببن ، گەرنا دروست نی یە ، بەڵگەشمان بۆ ئەوەی گەر ترس هەبوو دروست نی یە ئەم ئایەتە پیرۆزەیە: ﴿فَانكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً﴾ [النساء: 3] 
واتە: ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن).

ژنی دووەم وسێیەم وچوارەم هێنان مەمنوعە گەر ترسی ئەوە هەبوو دادپەروەر نەبێت ، ودادپەروەر نەبوون توشی حەڕامی دەکات ، خوای گەورە ڕوونی کردۆتەوە گەر شتێک موباح بوو وترسی کەوتنە حەڕامی لێ دەکرا ئەوا ڕێگری لێ دەکرێت ، بۆیە پێویسته لەخۆی وماڵ ومنداڵی ئەمین بێت لەوەی توشی فیتنە نابن بەهۆی ئەو خزمەتکارەوە گەرنا دروست نی یە.

مەرجی چوارەم: دەبێ پێویستی بکات لەسەری بەو شێوەیەی شەرع ئاماژەی پێداوە خۆی داپۆشێت ، جا لەپێشترین شت داپۆشینی دەم وچاوە ، چونکە دەم وچاو جێی تەماشا کردنە وهۆکاری ڕاکشانی سەرنجی بەرانبەرە.

 دواتر‌‌ بەنیسبەت ئەوەی کەدەڵێت: گەر دەم وچاوی داپۆشێت چۆن کار بکات؟

دەڵێین: ئایا بەردەوام تۆ لەماڵدای ؟ و ئایا لە لای ئەوی لەمەتبەخ ؟
حەتمەن نەخێر لەلای نی یە تەنها لەکاتی ئامادە بوونی خواردندا نەبێت جا لەم حاڵەتەدا دەبێ دەم وچاوی داپۆشێت ، وەهەروەها نابێت خەڵوەتی لەگەڵدا دروست بکات وبەهەمان شێوە کوڕەکانیشی.

    خۆ ئەگەر هەموو ئەم مەرجانە هاتنە جێ ئەوا دروستە حزمەتکار بهێندرێتە ماڵەوە ، گەرنا دروست نی یە وحەڕامە.

     لەکۆتایدا ئەی مرۆڤ بەوە هەڵمەخەڵەتێ کەخودا ئیهمالی کردووی ومۆڵەتی داوی وماڵ وپارەت هەیە ولەش ساغی بێگومان ئەوە بەردەوام نابێت خودا لەناکاو سزات دەدات.

    فنسأل الله العافية.

وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [6]

سەردان: ١,٨٨٨ بەش: هەمەجۆر