سەردانی کردنی ئەو دایک و باوکەی کە نوێژ  ناکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەردانی کردنی ئەو دایک و باوکەی کە نوێژ  ناکەن
پرسیار:

دایکم خۆشمی دەوێت بەڵام نوێژ ناکات ، ئایا دەتوانم نەفەقەی بدەم و خزمەتی بکەم ؟

بەڵێ دەتوانی هەر چەندە دایکت  نوێژ ناکات ، پێویستە لە سەرت چاکەکار بیت لەگەڵیدا ، وە بە چاکە مامەڵەی لەگەڵدا بکەی تا ئەو کاتەی خوای گەورە تەمەنی لێ دەسێنێتەوە و دەمرێت بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ئامۆژگاری زۆری بکە بەوەی نوێژەکانی بکات و پێی ڕابگەیەنە کە نوێژ عیبادەتێکی گەورەیە و بڕبڕەی ئایینی ئیسلامە ، وە هەر کەس وازی لێبێنێت ئەوە کوفری کردووە ، بەڵکو خوای گەورە هیدایەتی بدات ، بە قسەی نەرم و پڕکردنەوەی پێداویستیێەکانی بە پێدانی خەرجی چاکە کار بە لە گەڵیا ، بەم جۆرە دەبێ هەڵس و کەوت بکەیت لە گەڵ دایک و باوکدا چونکە خوای گەورە فەرمانی بە چاکە کردن کردووە لە گەڵ دایکو باوکدا ئەگەر چی کافریش بن ، فەرمانی بە خەیر و چاکە کردووە لەگەڵیاندا چونکە ڕەنگە چاکە هۆیەک بێت بۆ هیدایەت دانی و ئەنجامدانی نوێژەکانی ، بۆیە پێویستە لە سەرت چاکە بکەیت لە گەڵیا و سەبری لە سەر بگریت و رێنمایی بکەیت بەڵکو خوای گەورە هیدایەتی بدات .

وەڵامى  زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ١,٤٦٥ بەش: مافەکان