چۆنێتى زیکر کردنى پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى زیکر کردنى پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم)
پرسیار:

ئایا پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله علیه‌ وسلم چۆن زیکر و یرده‌كانی ده‌خوێند؟ بەدەستى ڕاست یان بە دەستى چەپ؟

سەبارەت بەوەى کە پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) چۆن ویرده‌كانی ده‌خوێند؟
عبد الله ی كوڕی عه‌مر (ڕه‌زای خودایان لێ بێت) ده‌فه‌رمووێت: «پێغه‌مبه‌ری خودام (صلى الله علیه‌ وسلم) بینی ویرده‌كانی به‌ ده‌ستی ڕاستی ده‌ژمارد» (١)

 بەداخەوە زۆرێك له‌ خه‌ڵكی له‌ ژماردنی زیكر و یاده‌كانیاندا ئه‌م سوننه‌ته‌ له‌ ده‌ست خۆیان ده‌ده‌ن و به‌ ته‌سبیح یان به‌ ئامێری ژماردنی زیكر ده‌ی ژمێرن، هه‌روه‌ها بەشێک لە زانایان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ زیكر كردن به‌ ته‌سبیح بیدعه‌یه‌ و داهێندراوه‌، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عله‌ وسلم) بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ خۆمان ڕابهێنین له‌سه‌ر سوننه‌ت و چیتر به‌ شتانێكی بیدعه‌و داهێندراوه‌وه‌ خۆمان خه‌ریك نه‌كه‌ین  (والله أعلم) .


(1)أخرجه أبو داود بلفظه 2 / 81 والترمذي 5 / 521 وانظر صحيح الجامع 4 / 271 برقم 4865 {وصححه الألباني في صحيح الجامع (4989)}.
سەردان: ٢,١٦٦ بەش: زیکرەکانى موسڵمان