حوكمى خواردنى ماڵێك كە حەڵاڵ و حەرامى تێكەڵ بێت چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى خواردنى ماڵێك كە حەڵاڵ و حەرامى تێكەڵ بێت چیە؟
پرسیار:

بە فەزڵى خواى گەورە ئەوەندى عيلمم پێى هەبێ تا ئەم ساتە وەختە خۆم لە هەموو خواردنێكى حەرام پاراستوە بەڵام ئە مڕۆكە بە شێوازێك حەڵاڵ و حەرام تێكەڵاو بووە مەگەر بە رەحمى الرحمن جل جلالە بتوانى جیایان بكەیتەوە،هەندێك ماڵە خزم یان دوكانى دۆست یان شوێنی گشتى هەیە كە شكت هەبێ یان تەئكیدى كە خواردنى حەرامە بەڵام بۆت دادەنرێت و دەبێ بخورێت. ئا حوكمى ئەم خواردنانە چیە؟ خو پاداشتى خێرتان بە باشترین شێوە بداتەوە.

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
ئەگەر مەبەستت خواردن و خواردنەوەى حەڵاڵە و بەڵام ڕێگەو كەسبى حەرام بەدەست هاتوون ئەوا چەند بارێكە:
یەكەم: ئەگەر خاوەنەكەى پارەى حەڵاڵ و حەرامى تێكەڵ بوو یان دەعوەتى كردى یان پێی كردى بە دیارى ئەوا دەتوانیت لێی بخۆیت.
بارى دووەم: ئەگەر دڵنیا بوویت كە ئەوشتەى بۆت دەهێنن لە سەدا سەد بە حەرام سەندراوە ئەوا پێویستە لەسەرت خۆتى لێ بپارێزیت و نەیخۆیت. خواى پەروەردگاریش زاناتره
لە لایەن (مامۆستا عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٨٥٧ بەش: خواردن و خواردنەوە