حوکمى ڕاوەستان بۆ گیانى شەهیدان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ڕاوەستان بۆ گیانى شەهیدان
پرسیار:

 ئایە دروستە ڕابوەستیت بۆ نمونە یەک خولەک لەگەڵ بێ دەنگ بوون وەکو ڕێز لێنان لە شەهیدان؟ چونکە کاتێک بۆنەیەکی دیاری کراو دەست پێ دەکات - سەرەتا- خەڵکی یەک خولەک بەبێ دەنگی ڕادەوەستن وەکو ماتەمینییەک و ڕێز لێنانێک بۆ گیانی شەهیدان؟

ئەوەی کە هەندێک لە خەڵکی ئەنجامی ئەدەن لە ڕاوەستان بۆ ماوەیەک بەبێ دەنگی وەکو سڵاوێک بۆ شەهیدان یاخوود کەسایەتییەکان یاخوود وەکو ڕێز لێنانێک بۆ گیانیان و ماتەمینی کردن بۆیان، لەو کارە نابەجێ و بیدعە داهێنراوانەیە کە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا نەبووە، وە لە سەردەمی صەحابە و پێشینی چاکی بوونی نەبووە، وە تێک ناکاتەوە لەگەڵ ئادابی یەکخواپەرستی و -إخلاص- ودڵسۆزی و بەگەورە دانانی خوای گەورە.

بەڵکو هەندێک لە موسڵمانە نەزانەکان بە ئاینەکەیان شوێنی ئەو کافرانە کەوتوون کە ئەم کارەیان داهێناوە و ئەمانیش تەقلیدی ئەوانیان کردووە لە نەریتە قەبیح و نابەجێیەکانیاندا و زیادەڕەوی کردنیان لە سەرکردە و کەسایەتییەکانیان لە زیندووەکان و مردووەکان، وە پێغەمبەری خوا لێی قەدەغە کردووین کە خۆمان بەو کەسانە بچوێنین.

وە ئەوەی کە لە ئیسلامدا زانراوە لە مافی خەڵکەکەی ئەوەیە کە : دوعای خێر بۆ مردووی موسڵمانان بکرێت و خێرو سەدەقەیان بۆ بکرێت و باسی چاکەکانیان بکرێت و باسی خراپەکانیان نەکرێت..و جگە لەم کارانەش چەندین ئادابی تر کە ئیسلام ڕوونی کردۆتەوە و موسڵمانی هان داوە بۆ جێ بەجێ کردنی لەگەڵ براکانی لە زیندووان و مردووەکان، وە تێێدا نیە کە ڕابوەستیت بەبێ دەنگی وەکو ماتەمینییەک بۆ گیانی شەهیدان یاخوود کەسایەتییەکان، بەڵکو ئەمە لەو کارانەیە کە بنچینەکانی ئیسلام ڕەتی ئەکاتەوە و قبوڵی ناکات.
 وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.

لە لایەن زانایانی - اللجنة الدائمة-وە وەڵام دراوەتەوە بە سەرۆکایەتی ئیمامى ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت.

الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان ، الشيخ عبد الله بن قعود .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (2/427) .

سەردان: ٢,٢٣٩ بەش: هەمەجۆر