ئادابەکانى ڕێ کردن و ڕێگاوبان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانى ڕێ کردن و ڕێگاوبان
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى ڕێ کردن و ڕێگاوبان کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

- ئادابی سوار بوون و ڕێ کردن :
1) ڕێگری کراوە لە ڕێ کردن بەفیز و خۆ بەزل زانیەوە.
2) باشترین ڕێکردن ئەوەیە : مرۆڤ مامناوەند ڕێ بکات نە زۆر سەریع و نە زۆر لەسەر خۆ.
3) باش نییە ڕێکردن بەتەنها نەعلێکەوە.
4) سوننەتە هەندێ جار بەپێی پەتی ڕێ بکرێت.
5) خاوەنی ئاژەڵ و سەیارە لەکەسانی تر لە پێشترە لەپێشەوە سەر کەوێت.
6) دروستە دوو کەس بە روودوا سواری یەک ئاژەڵ ببن بەمەرجێ قورس نەبێت بۆ ئاژەڵەکە.

 - ئادابی ڕێگا وبان :
1) واجبە مافی ڕێگا بدرێت.
2) لابردنی ئازار لەسەر ڕێگا.
3) دوور کەوتنەوە لەو سێ شتەی کەلەعنەتی لێ کراوە.
4) پیاوان لەپێشترن لەڕێ کردن لە ناوەڕاستی ڕێگادا.
5) یارمەتی دانی کەسێک لەبار کردنی بارەکەیدا.
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٦٢٢ بەش: ئادابەکان