ئادابەکانی خوێندنی قورئان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی خوێندنی قورئان
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی خوێندنی قورئان کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئادابەکانی خوێندنی قورئان :
1) ئیخلاس و دڵسۆزی لەکاتی فێر بوون و خوێندنەوەی قورئاندا و لەگەڵ کردەوە کردن بە قورئان.
2) سوور بوون لەسەر موڕاجەعە کردن و خوێندنی قورئان.
3) مەڵێ قورئانم لەبیر چوو، بەڵکو بڵێ لەبیرم کرد یاخود لەدەستم دا.
4) دەست نوێژ گرتن پێش قورئان خوێندن.
5) ڕوو کردنە قیبلە، وە دروسته قورئان بەبێ دەست نوێژەوە ولەدڵەوە بخوێندرێت ، وە دروسته ئافرەتێک کە لەحەیزدایە یاخود تازە منداڵی بووە قورئان بخوێنێت بەڵام بە بێ دەست دان لە قورئانەکە.
6) باش وایە پێش قورئان خوێندن بەسیواک دەم پاک بکرێتەوە.
7) سوننەتە لەسەرەتاوە ( ٲعوذ بالله من الشيطان الرجیم)و(بسم الله الرحمن الرحیم)بکرێت .
٨) باش وایە لەسەر خۆ قورئان بخوێندرێت وپەلە پەل نەکرێت.
9) باش وایە بەدەنگەوە قورئان بخوێندرێت (گەر نەبێتە مایەى ناڕەحەتى بۆ کەسانى دەوروبەر).
10) سوننەتە خۆش کردنی دەنگ بەڵام ڕێگری کراوە لە لاوانەوەی بە لەحن.
11) خوێندنی قورئان بەخشوعەوە وگریان لەکاتی خوێندن و گوێ گرت لێی.
12) باش وایە بەدەنگی بەرز قورئان بخوێندرێت گەر هیچ مەفسەدەیەکی نەبوو وە نەدەبووە هۆی بێزار کردنی دەور وبەر.
13) باش وایە کاتێ مرۆڤ خەو زۆری بۆ هێنا واز لەقورئان خوێندن بێنێت.
14) باش وایە قورئان بەدەم یەکەوە بخوێندرێت ونەبڕدرێت.
15) سوننەتە کەسی قورئان خوێن سبحان الله بکات لەو جێگایانەدا کە تەسبیحی تێدایە، وە پەنابگرێ بەخودا لەسزا لەو جێگایانەدا کەباسی سزای تێدایە ، وەداوای ڕەحمەتی خودا بکات لەو جێگایانەدا کە باسى ڕەحمەت کراوە (بەتایبەت لە شەونوێژدا).
16)  ماچ کردنی قورئان و دانانی لەنێو هەر دوو چاودا لە سوننەتدا نەهاتووە.
17)  هەڵواسینى ئایەتى قورئان لە قەد دیوار و لەنێو سەیارە لە سوننەتدا نەهاتووە.
18) پێویسته ئاگادار بین هەجری قورئان نەکەین.
19) پێویسته لەدڵی خۆیدا ئەوە لەبەر چاو بگرێت کە ئەو ئێستا لەگەڵ خودادا دەدوێ وبانگی دەکات وداوای لێ دەکات.
20) باش وایە لەجێەیەکدا قورئان بخوێنێت کە پاک بێت.
21) باش وایە بەدانیشتنەوە قورئان بخوێندرێت و لەو کاتەدا گەورەی خودا بیری خۆی بێنێتەوە.
22)  باش وایە بەتەرتیب قورئان بخوێندرێت.
24) سوننەتە داوا لەکەسی دەنگ خۆش بکەیت قورئانت بۆ بخوێنێت.
25) حەڕامە بە ناحەق جیدال وموناقەشە کردن لەبارەی قورئانەوە.
26) نابێ لەکاتی چوونە ڕکوع وسەژدە قورئان بخوێندرێت.
27) باش وایە لەسەر قورئان قورئان بخوێندرێت ؛ چونکە تەماشا کردنی عیبادەتە.
29) لەکاتی قورئان خوێندندا لەگەڵ دەورو بەردا قسە نەکرێت مەگەر بۆ پێویستی نەبێت.
30) پێ نەکەنێت وگاڵتە نەکات وتەماشای شتێک نەکات کەتەرکیزی ببات و بێئاگای بکات لە قورئانەکە.
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٦,٨٩٠ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان