ئادابی میوان دارێتی و دەعوەت کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی میوان دارێتی و دەعوەت کردن
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى میوان دارێتی و دەعوەت کردن کامانەن؟

ئادابی میوان دارێتی :
بێگومان میوانداری وسەردان چەند ئادابێکی هەیە پێویستە مرۆڤی موسوڵمان وەک چاو کردنێک لەپێغەمبەرى خوا پەیڕەوی بکات :
أ - ئادابی دەعوت کردن :
1) پێویستە کەسانی لەخوا ترس دەعوەت بکرێن نەک کەسانی فاسق وتاوان بار.
2) نابێ تەنها کەسانی دەوڵەمەند بانگ بکرێن وکەسانی هەژار پشت گوێ بخرێن.
3) نابێ مەبەستی لەمیواندارى ناو و ناوبانگ وخۆ دەرخستن بێت ، بەڵکو مەبەستی بەجێ هێنانی سوننەتی پێغەمبەر صلى االله عليه وسلم بێت ، هەروەها مەبەستی دڵخۆش کردنی باوەڕداران بێت.
4) بانگی کەسانێک نەکات کەدەزانێت قورسە لەسەریان ئامادەبن ، یاخود بەهۆی هەندێکەوە کە لەوێن دڵ تەنگ بن ، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەزیەتی باوەڕدار نەدرێت .
ب- ئادابی وەڵام دانەوەی دەعوەت :
5) پێویستە کاتێ کەسێک دەعوەت دەکرێت بچێت مەگەر عوزرێکی هەبێت.
6) جیاوازی نەکات لەنێوان هەژار ودەوڵەمەندا ، وەهەروەها جیاوازی نەکات لەنێوان ئەوەی کەمەسافەکەی نزیکە لەگەڵ ئەوەی مەسافەکەی دوورە ، وە ئەگەر لەیەک کاتدا دوو کەس دەعوەتیان کردبوو ، ئەوا دەچێت بۆ ئەوەیان کەیەکەم جار پێی وتووە وداوای لێ بوردن لەوەی دووەم دەکات.
7) گەر بەڕۆژووى سوننەت بوو نابێ دوا کەوێت و نەچێت بەڵکو ئامادە دەبێت، گەر هاوەڵەکەی دڵخۆش بوو بە نانخواردنى ئەوا ڕۆژووەکەی دەشکێنێت ؛ چونکە دڵخۆش کردنی موسوڵمان خێرە، گەر نا دوعای خێریان بۆ دەکات و ڕۆژوەکەى ناشکێنێ 
٨) مەبەستی لەوەڵامدانەوەکەی ڕێز گرتن بێت لەبرا موسوڵمانەکەی بۆ ئەوەی پاداشت وەربگرێت .
ج - ئادابی ئامادەبوون لە دەعوەتدا :
9) زۆر دوا نەکەوێت بەشێوەیەک توشی دڵە ڕاوکێیان بکات ، وە ئەوەندەش زوو نەچێت پێش ئامادە بوونیان و ببێتە هۆی ئازار بۆیان .
10) چی دەڵێ بەکەسێک کەلەگەڵیدا دێت بێ ئەوەی دەعوەت کرابێت ؟
دەڵێت : گەر ئیزنیان دا ئەوا ئاساییە گەرنا من هیچم بەدەست نییە
1) پێویسته بەڕوخسەت وەرگرتن بچێتە ژوورەوە وە بەڕوخسەت وەرگرتنیش هەستێت و ماڵیان بەجێ بێڵێت.
2) کاتێ چووە ماڵەوە نابێ لەسەرەوەی مەجلیس دانیشێت بەڵکو تەوازوع دەنوێنێت ، وەگەر خاوەن ماڵ پێی گوت لەشوێنی خۆتدا دانیشە ئەوا دادەنیشێت و ئەو جێگەیە چۆڵ ناکات .
3) کاتێ بووە میوانی کەسێک نابێ لەسێ ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە مەگەر خاوەن ماڵ زۆری لێ بکات بەوەی زیاتر بمێنێتەوە.
4) بەدڵخۆشیەوە ماڵیان بەجێ بێڵێت ، هەرچەند ئەگەر کەمتەرخەمیەک لەبەرانبەریدا ڕووی دابێت ؛ چونکە ئەمە لەڕەوشت جوانیەوەیە کەبەهۆیەوە مرۆڤ پلەی کەسی ڕۆژووەوان وشەو نوێژ کاری بۆ دەنوسرێت.
5) دوعای میوان بۆ خاوەن ماڵ لەدوای تەواو بوونی خواردن ،واتە :  پێویستە دوعای بەرەکەت بۆ خاوەن ماڵ بکات .
د. ئادابی ئەو کەسەی کەمیوانداری کەسانی تر دەکات ودەعوەتیانی کردە :
١١) کردنەوەی دەرگا پێش گەیشتنیان.
١٢) سوننەتە بەجوانترین شێوە پێش وازیان لێ بکات وبەخێر هاتنیان بکات.
١٣) ڕێز گرتن لەمیوان واجبە.
١٤) ڕێز گرتن لەکەسی بەڕێز وبەناو بانگ وسەرۆک عەشیرەت پێویستە .
١٥) دانی خواردنی چاک بەمیوان وڕێز لێ گرتنی بەوەی خواردنە چاکەکە یاخود زۆرەکە بدرێت بەمیوان.
1٦) پاش نییە زیادە ڕەوی بکرێت لەخواردن ئامادە کردندا بۆ میوان بەشێوەیەک لەعورف دەرچێت.
1٧) کەسی گەورە پێش بخرێت ، وەهەروها لای ڕاستەوە دەست بەخواردن دابەش کردن بکرێت.
1٨) باش وایە لەگەڵ میواندا دەرچێت تاوەکو دەرگای حەوش .
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٧٧٧ بەش: ئادابەکان