ئادابی سەردان و ڕوخسەت خواستن و ئیزن وەرگرتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی سەردان و ڕوخسەت خواستن و ئیزن وەرگرتن
پرسیار:

ئايا ئادابەکانى سەردانى و ڕوخسەت خواستن و ئیزن وەرگرتن کامانەن؟ 

ئادابی ڕوخسەت خواستن و ئیزن وەرگرتن :
ڕوخسەت خواستن ئیزن وەرگرتن چەند ئادابێکی هەیە پێویستە مرۆڤی موسوڵمان وەک چاو کردنێک لەپێغەمبەرى خوا پەیڕەوی بکات :
1) نابێ بەتوندی لەدەرگا بدرێت.
2) کاتێ لەبەر دەرگای ماڵێک ڕادەوستێت نابێت لەناوەڕاستی دەرگاکەدا بووەستێت بەڵکو لای ڕاست یاخود لای چەپیەوە ڕادەوەستێت وپاشان دەڵێت : السلام عليكم ئایا ڕوخسەت هەیە بێمە ژوورەوە ؟
3) نابێ تەماشای ماڵی غەیری خۆت بکەیت مەگەر بەئیزنی خاوەن نەبێت.
4) سێ جار لەدەرگا دەدات وداوای ئیزن دەکات گەر مۆڵەتی درا ئەوا دەچێتە ژوورەوە گەرنا دەگەڕێتەوە؟
5) گەر ویستی بچێتە ژوورەوە ئەوا سوننەتە لەسەرەتادا بڵێت : السلام عليكم پاشان بڵێت ئایا ڕوخسەت هەیە بێمە ژوورەوە ؟.
6)کاتێ خاوەن ماڵ دەڵێت ئەوە کێیە نابێت بڵێت : منم یاخود خۆمانین بەڵکو پێویسته ناوی خۆت بڵێیت.
7) گەر خاوەن ماڵ وتی بگەڕێرەوە پێویستە بگەڕێیتەوە.
٨) نابێ بچیتە ماڵێکەوە کە کەسیان لەماڵ نەبن.
9) نابێ پێش ڕوخسەت خواستن بچیتە ژوورەوە.
10) نابێ زۆر ئیلحاح بکرێت لەمۆڵەت خواستندا.
11) گەر بانگ کرا یاخود کەسێک نێردرا بەشوێنیدا ئەو کات پێویست بەمۆڵەت وەرگرتن ناکات.
12) پێویستە پێش هەستان دوو بارە داوای ڕوخسەت بکرێت.
13) پێویستە داوای مۆڵەت لەکەسانی مەحڕەمیش بکرێت وەک دایک وخوشک.
14) باش وایە خێزان ئاگادار بکرێتەوە پێش چوونەوە بۆ ماڵ.
15) منداڵ وئەوانەی دێن ودەچن پێویست لەسێ حاڵەتدا داوای ڕوخسەت بکەن .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٥,٧٧٠ بەش: ئادابەکان