دابەزینی سورەتی التوبة بە بێ (بسم الله الرحمن الرحیم): ماڵپەڕی وەڵامەکان
دابەزینی سورەتی التوبة بە بێ (بسم الله الرحمن الرحیم)
پرسیار:

حیکمەت چیە لە دابەزینی سورەتی التوبة بە بێ ئەوەی (بسم الله الرحمن الرحیم) لە سەرەتاکەیەوە هاتبێ؟

بێگومان هەموو سورەتێک لە قورئانی پیرۆز لە سەرەتاکەی (بسم الله الرحمن الرحیم) هەیە جگە لە سورەتی التوبة ، وە بە دوو وتە وەڵامی ئەمە دراوەتەوە

وتەی یەکەم: سورەتی التوبة تەواوکەری سورەتی (الأنفال)ــە ، جا بۆیە لە سەرەتاکەیدا بسم الله الرحمن الرحیم نەهاتووە.
وتەی دووەم: سورەتی التوبة لە پێشیدا بسم الله الرحمن الرحیم نەهاتووە چونکە سورەتێکە باسی جیهاد و شەڕکردنی کافران و کۆمەڵێ هەڕەشە سەبارەت بە مونافیقەکان و ڕونکردنەوەی سیفات و عەیبەکانیان هاتووە، بسم الله الرحمن الرحیم یش بۆ ڕەحمەتە کەچی ئەو شوێنانەش باسی جیهاد و سیفاتی مونافیقەکانی تێدا هاتوە ، کە ئەمانەش لەگەڵ ڕەحمەت یەک ناگرنەوە بەڵکو لە هەڕەشە وترساندنن، هەر بۆیە بسم الله الرحمن الرحیم لە سەرەتاکەیەوە نەهاتوە.

وەڵامى زاناى پایەبەرز (صالح بن فوزان الفوزان) خواى گەورە بیپارێزێ

سەردان: ٩,٠٧٤ بەش: قورئانی پیرۆز