حوکمی فیلر و بۆتۆکس کردن بۆ ڕوومەت و لێو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی فیلر و بۆتۆکس کردن بۆ ڕوومەت و لێو
پرسیار:

حوکمی فیلر و بۆتۆکس بۆ ڕوومەت و لێو چی یە ؟

من بۆ خۆم الحمد لله قەناعەتم بەحەرامیەتی ئەو بابەتە هەیە ، بەڵام هەندێ کەس قەناعەتیان بەحەرامیەتی ئەم کارە نی یە ، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەکەم بۆمان ڕوون کەنەوە .

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەوەى کە ئەمڕۆ دەبینرێ لە نێو ئافرەتاندا کە ئەو جۆرە نەشتەرگەریە دەکەن بێ گومان زۆربەى زۆرى ئەگەر نەڵێین هەمووى بۆ زیاتر جوانکردنە نەک بۆ لادانى عەیبەیەک ،وە زیاتر چاولێکەرى و لاسایی کردنەوەیە ، و پارەیەکى زۆریشی تێدا سەرف دەکرێ ، وە جگە لەوەش وەکو پسپۆڕان دەڵێن زیانى تەندروستیشی هەیە ، بۆیە دەچێتە قاڵبی حەرامەوە مادام بۆ لادانى عەیبەک یان چارەسەرى نەخۆشیەک نەبێ، و پێویستە لەسەر ئافرەتان کە لە خواى گەورە بترسن و دوور بکەونەوە لەم جۆرە کارانە .

ئەسڵ لە نەشتەرگەری جوان کاریدا ئەوەیە بۆ لابردنی عەیبە یاخود بۆ چارەسەری نەخۆشیە کە ئەمەش دروستە ، بەڵام بەدەر لەو دوو حاڵەتە هەر دانەیەکی بۆ جوان کاری بێت مەمنوعە ، و جۆرێکە لەگۆڕینی دروستکراوی خودا ، کەشەیتان سوورە لەسەر ئەوەی مرۆڤ توش بکات ، وەکو خوای پەروەردگار باسی شەیتان دەکات کە بەڵێنى داوە و وتویەتى : ( وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآَمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آَذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآَمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا * يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا ) النساء/117- 119 .
واته : وه‌ گومڕایان ده‌كه‌م و له‌ ڕێگای ڕاستی تۆ ده‌ریان ده‌كه‌م ، وه‌ هیواو ئومێدو ئاواتی پووچه‌ڵیان پێ ئه‌به‌خشم و له‌لایان جوانی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وبه‌ نه‌كه‌ن ، وه‌ فه‌رمانیان پێ ئه‌كه‌م كه‌ گوێی ئاژه‌ڵه‌كان ببڕن كه‌ كافرانی قوره‌یش له‌م شتانه‌دا شوێنی شه‌یتان كه‌وتبوون كه‌ گوێی هه‌ندێك له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌بڕی وه‌ حه‌رامیان ئه‌كرد له‌سه‌ر خۆیان ، وه‌ شه‌یتان ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌بێ فه‌رمانیشیان پێ بكه‌م ئه‌بێ دینه‌كه‌ى تۆ بگۆڕن، یان دروستكراوی تۆ بگۆڕن به‌وه‌ی كه‌ چاوی هه‌ندێك له‌ ئاژه‌ڵیان ده‌رئه‌كرد یان گوێی هه‌ندێكیان ئه‌بڕی، یاخود خاڵ كوتین و تاتۆیه‌، یان گۆڕینی سونه‌نی فیتڕه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خه‌ڵكی له‌سه‌ر دروست كردووه‌ وا له‌ خه‌ڵكی ده‌كات كه‌ سونه‌نی فیتڕه‌ بیگۆڕن وه‌كو ڕیش تاشین، یاخود خه‌ساندنى ئاژه‌ڵ كه‌ (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دابه‌زى ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌یتان بكات به‌ دۆستی خۆی له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ شوێن شه‌یتان بكه‌وێ و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان بكات به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندى دونیاو دوارۆژ بووه‌ زه‌ره‌رمه‌ندێكی زۆر ئاشكرا.
 شه‌یتان ته‌نها به‌ڵێن و هیواو ئومێدی پووچه‌ڵ و درۆیینه‌یان پێ ئه‌دا ، ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی كه‌ شه‌یتان پێیان ئه‌دا هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی به‌تاڵه‌و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ خشته‌یان ئه‌بات و زه‌ره‌رێكی ته‌واوه‌و هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ.

وە ئیمامی البخاري (4507 ) ومسلم (3966) لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە  رضي الله عنه گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : (لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُوتَشِمَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ) .
واتە : لەعنەتی خودا لەو کەسانە بێت کەخاڵ دەکوتن وئەوانەش بۆیان دەکوتن ، وئەوانەش کەبرۆ هەڵدەگرن ، وئەوانەش کەبۆ جوانی ددانەکانیاش شاش دەکەنەوە ودروستکراوەکانی خودا دەگۆڕن .

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گۆڕینی دروستکراوی خودا حەڕامە و لەعنەتی لێ کردووە .  

 وە (القرطبي) رحمه الله دەڵێت  :

" هەموو ئەم کارانەی لەفەرموودەکاندا لەعنەتیان لێ کراوە تاوانی گەورەن ، و زانایان جیاوازن لەبارەی هۆکاری لەعنەت کردن لێی ، گوتراوە : لەبەر ئەوەی فێڵە وپێچەوانەی واقیعە ، وە وتراوە : لەبەر ئەوەی گۆڕینی دروستکراوەکانی خودایە هەروەک  ابن مسعود ئاماژەی پێ داوە ، و ئەمەیان ڕاست ترە ، و مانای یەکەمیش لەخۆ دەگرێت ، پاشان وتراوە : ئەم ڕێگری لێ کردنە ئەو جوانکاریانە دەگرێتەوە کەدەمێننەوە ؛ چونکە گۆڕینی دروستکراوی خودایە ، و ئەوانە ناگرێتەوە کەنامێننەوە وەک کل و خۆجوان کردن پێی و بەڵکو زانایان ڕێگەیان بەچاو ڕەشتن داوە " تفسير القرطبي " (5/393).

وە لە بڕیاری (مجمع الفقه الإسلامي ) لەبارەی نەشتەرگەری جوانکاریەوە هاتووە :

نەشتەرگەری جوانکاری ئەوەی کە بۆ چارەسەر نی یە و بۆ گۆڕینی دروستکراوی خودایە وچاو لێ کەریە دروست نی یە ، وەک نەشتەر گەری گۆڕینی دەم وچاو بۆ دەرکەوتن بەشێوازێکی دیاری کراو ، یاخود بەمەستی فێڵ وتەدلیس ، وگۆڕینی لوت وبچوک یاخود گەورە کردنی لێو وگۆڕینی ڕەنگی چاو وگەورە کردنی ڕوومەت  .
بەمەش ئەوە دەردەکەوێت کە پەنەماندنی ڕوومەت لەو بابەتە جوانکاریانەیە کەحەڕامە .
والله أعلم .

بە کورتى : 

ئەوەى کە ئەمڕۆ دەبینرێ لە نێو ئافرەتاندا کە ئەو جۆرە نەشتەرگەریە دەکەن بێ گومان زۆربەى زۆرى ئەگەر نەڵێین هەمووى بۆ زیاتر جوانکردنە نەک بۆ لادانى عەیبەیەک ،وە زیاتر چاولێکەرى و لاسایی کردنەوەیە ، و پارەیەکى زۆریشی تێدا سەرف دەکرێ ، وە جگە لەوەش وەکو پسپۆڕان دەڵێن زیانى تەندروستیشی هەیە ، بۆیە دەچێتە قاڵبی حەرامەوە مادام کە بۆ لادانى عەیبەک یان چارەسەرى نەخۆشیەک نەبێ، و پێویستە لەسەر ئافرەتان کە لە خواى گەورە بترسن و دوور بکەونەوە لەم جۆرە کارانە . .

خواى گەورە خوشکان و کچەکانمان بپارێزێ لە هەمو خراپەو تاوان و لاسایی کردنەوەى خراپەکاران و بێ باوەڕان .

سەردان: ٦,١٧٨ بەش: ئافرەتان