ئادابی سەلام کردن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی سەلام کردن
پرسیار:

ئادابەکانى سەلام کردن کامانەن؟ 

ئادابی سەلام کردن :
1) بڵاو کردنەوەی سەلام لەنێو موسوڵماناندا بەگشتی.
2) سەلام کردن لەهەموان جا بیناسیت یاخود نا، نەک تەنها سەلام لە کەسانێک بکەیت کە دەیناسیت.
3) سەلام کردن بەو شێوەیەیی کە هەیە نەک لەفزی تر بەکار بهێندرێت.
4) باش نییە کاتێ سەلام دەکەیت بڵێیت ( عليك السلام ) بەڵکو دەڵێی : (السلام علیکم)
5) گەر کۆمەڵێک کەس زۆر بوون و گومانی وابوو گوێیان لەسەلامەکەی نەبووە سوننەتە سێ جار دوو بارەی بکاتەوە.
6) سوننەتە بەدەنگی بەرز سەلام بکرێت وەهەروەها بەدەنگی بەرزیش وەڵامی سەلام بدرێتەوە.
7) سوننەتە کاتێ کەسێک دێتە لات ئەو لەپێشدا سەلام بکات
٨) سەلام کردن سوننەتە ، بەڵام وەڵام دانەوەی واجبە.
9) سوننەتە کەسێک کەسوارە سەلام لەکەسێک بکات کەپیادەیە وە کەسی کەم سەلام لەکەسانی زۆر بکەن وەکەسێک کە ڕێ دەکات سەلام لەکەسێک بکات کەدانیشتووە ، وە منداڵ سەلام لەکەسی لەخۆی گەورە تر بکات .
10) سوننەتە سەلام کردن لە منداڵ.
11) گەر سەلامی کرد لەکەسانێک کەهەندێکیان نوستبوون باش وایە دەنگی نزم بکاتەوە.
12) سوننەتە لەکاتی چوونە ماڵەوەدا سەلام بکرێت.
13) سەلام کردن لەکاتی چوون بۆ ماڵی کەسانی تر.
14) باش وایە پێش قسە کردن سەلام بکرێت.
15) لەکاتی گەیشتن بەهاوەڵان ماچی ناکا تەنها سەلام دەکات وتەوقە دەکات بەڵام موعانەقە ناکات مەگەر لەگەڵ کەسێکدا نەبێت کە لە سەفەر گەڕابێتەوە لەم حاڵەتەدا موعانەقە شتێکی باشە.
16) دروستە هەستان لەکاتی سەلام کردندا جا بۆ پیرۆزبایی کردن بێت یاخود تەعزیە وسەرەخۆشی ، یاخود یارمەتی دانی کەسی لاواز ، وەهەروها هەستانی منداڵ لەبەر باوکی وئافرەت بۆ مێردی وەبەپێچەوانەشەوە ، وەهەروەها هەستان لەبەر کەسێک کەلەسەفەر گەڕابێتەوە وەهەستان لەبەر کەسێک کەدێته ژوورەوە ، بەڵام دروست نی یە کەسێک یاخود زیاتر بەدیار سەری کەسێکەوە بوەستن لەکاتێکدا کەئەو دانیشتبێت هاوشێوەی مەلیک ودەسەڵاتدارەکان.
17) سوننەتە سەلام لەیەک کردن پێش جودا بوونەوە لەیەک.
18) دوو بارە سەلام کردنەوە لەیەک دوای جودا بوونەوە وبەیەک گەیشتنەوە هەرچەند ماوەکەشی کەم بێت.
19) سەلام کردن پێش پرسیار کردن لەیەک.
20) سوننەتە سەلام کردن لەیەک وە واجبە لەسەر ئەو کەسەی سەلامەکەی دراوەتە دەست بیگەیەنێت.
21) وەڵامدانەوەی سەلام بەباشترین شێوە یاخود وەک خۆی.
22) سەلام نەکردن تەنها بەئیشارەت جا دەست بێت یاخود سەر چونکە ئەمە موخالەفەکردنی سوننەتە.
23) دروستە لەبەر عوزر بەئیشارەت سەلام بکرێت.
24) دروستە سەلام لەکەسێک بکرێت لەنوێژدایە وئەویش دەتوانێت بەئیشارەت وەڵام بداتەوە.
25) باش نییە لەکاتی سەلام کردندا بەبێ هۆ دەنگ بەرز بکرێتەوە.
26) باش وایە گەر ڕێگریەک بووە ڕێگر لەسەلام کردن لەو موسڵمانەک هەواڵی پێ بدات وهۆکارەکەی بۆ باس بکات.
27) دروستە سەلام لەکەسێک بکرێت کەقورئان دەخوێنێت ، وە واجبە ئەویش وەڵام بداتەوە.
28) باش نیە سەلام لەکەسێک بکرێت کەخەریکی سەرئاو کردنە.
29) وەڵام دانەوەی سەلامی ئەو کەسەی کەسەلامی کەسێکی بۆ هێناوە.
30) باش نییە سەلام کردن لەڕۆژی هەینیدا لەکاتێکدا کە ئیمام وتار دەدات.
31) دروستە سەلام کردن لەئافرەتی نامەحڕەم بەمەرجێک ترسی ئەوەی نەبێ توشی فیتنە ببێت.
32) سەلام کردن لەکەسی تاوان بار و موبتەدیع تەفسیلی تێدایە.
33) نابێ دەس پێشخەر بیت لەسەلام کردن لەیەهود ونەساڕا.
34) وەڵام دانەوەی سەلامی جولەکە ومەسیحیەکان بە (وعليكم).
35) دروستە سەلام لەمەجلیسێک بکرێت کە موسوڵمان و موشریکی تێدا بێ.
36) تەوقە کردن لەگەڵ سەلام کردندا.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٥٤٢ بەش: ئادابەکان