ئادابی چوون بۆ مزگەوت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی چوون بۆ مزگەوت
پرسیار:

ئادابەکانى چوون بۆ مزگەوت کامانەن؟

ئادابی چوون بۆ مزگەوت
چوون بۆ مزگەوت چەند ئادابێکی هەیە پێویستە مرۆڤی موسڵمان وەک چاو کردنێک لەپێغەمبەرى خوا پەیڕەوی بکات :
1) نابێ کەسێک کەسیر وپیازی خواردووە یاخود هەرشتێکی تر کەبۆنی ناخۆش بێت بچێت بۆ مزگەوت.
2) سوننەتە زوو چوون بۆ مزگەوت و وەستان لەڕیزی یەکەمەوە.
3) چوون بۆ مزگەوت بەخشوع وەلەسەر خۆییەوە.
4) بپاڕێتەوە بەو پاڕانەوەی کە لەکاتی چوون بۆ مزگەوتدا هاتووە.
5) سوننەتە لەکاتی چوونە مزگەوتدا پێی ڕاست پێش بخرێت ، بەڵام لەکاتی دەرچووندا پێی چەپ پێش بخرێت.
6) پاڕانەوەی چوونە مزگەوت ودەرچوون لێی.
7) سوننەتە لەکاتی چوونە ژوورەوەدا دوو ڕکات نوێژی سڵاوی مزگەوت( تحية المسجد) بکرێت.
٨) ڕێک خستنی ڕیزەکان.
9) دوای بانگ دان نابێت لەمزگەوت دەرچیت مەگەر عوزرت هەبێت.
10) دروست نی یە تێپەڕ بوون بەبەردەم نوێژی کەسانی تردا.
11) مانەوە لەمزگەوتدا فەزڵی زۆرە.
12)  دروسته نوستن لەمزگەوتدا.
13) دروست نییە کڕین وفرۆشتن لەمزگەوتدا.
14) دروست نییە لەمزگەوتدا بانگ بکرێت بۆ شتی ون بوو.
15) نابێ دەنگ بەرز بکرێتەوە لەمزگەوتدا مەگەر لەکاتی وتار دان وئامۆژگاری کردندا نەبێتیان هەر مەسڵەحەتێکی تری شەرعی.
16) لەکاتی چوون بۆ مزگەوت باش نییە پەنجەکان بخرێنە نێو یەکتر ، بەڵام لەدوای تەواو بوونی نوێژ ولەکاتی گەڕانەوە دروستە .
17) دروستە خواردن وخواردنەوە لەمزگەوتدا.
18) دروستە شیعر گوتن لەمزگەوتدا.
19) سوننەتە بۆ نوێژی هەینی وجەژن خۆ جوان بکرێت.
20) پاک کردنەوەی پێڵاو پێش چوونە مزگەوت وتف نەکردن تیایدا ، وپاراستنی لەبۆنی ناخۆش .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٩٦٥ بەش: ئادابەکان