ئادابی ڕێکردن بەڕێگادا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی ڕێکردن بەڕێگادا
پرسیار:

ئادابەکانی ڕێکردن بەڕێگادا چین؟

ئادابی ڕێکردن بەڕێگادا
1) تەوازع بوون و خۆ بەکەم زانین لەڕێ کردندا.
2) لاسای نەکردنەوەی کەسانی تر.
3) لا نەکردنەوە بەم لاو ئەولا و دواوەدا مەگەر بۆ پێویستی نەبێت.
4) لەسەر خۆ ڕێ کردن بە ویقاڕەوە.
5) نابێ ئافرەت بەتوندی پێی لەئەرز بدات بۆ ئەوەی دەنگی پێڵاوەکانى ببیسترێت.
6) باش نییە ئافرەت لەناوەڕاستی ڕێگادا ڕێ بکات.
7) سەلام کردن لەهەموو موسوڵمانان ، و وەڵام دانەوەی سەلامیان.
٨) لابردنی ئەزیەت لەڕێگای موسوڵمانان.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٤٨٩ بەش: ئادابەکان