ئادابی خۆ جوان کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی خۆ جوان کردن
پرسیار:

ئادابەکانى خۆ جوانکردن و خۆڕازاندنەوە کامانەن؟

ئادابی خۆ جوان کردن :
خۆ جوان کردن چەند ئادابێکی هەیە پێویستە مرۆڤی موسوڵمان وەک چاو کردنێک لەپێغەمبەرى خوا   پەیڕەوی بکات :
1) ڕێز گرتن و بەپک ڕاگرتنى قژ و پرچ و ڕیش  .
2) جێ بەجێ کردنی سوننەت لەسەر کردنە شانە و تاشین و چاک کردنیدا.
3) دروستە پیاوی موسوڵمان پەلکى هەبێت یان قژی تا سەرشانی بیێ.
4) پیاوان دەبێ ڕیشیان بهێڵنەوە ودرێژی بکەن و بەر سمێڵیان بکەن.
5) ڕێگری کراوە لەهەڵکەندنی موی سپی.
6) سوننەتە ڕەنگی مووی سپی بگۆڕدرێت.
7) سوننەتە بەکار هێنانی بۆنی خۆش.
8) حەڕامە ئافرەتان بەبۆنی خۆشەوە لەماڵ دەرچن.
9) زێڕ و زیو حەڕامن لەسەر پیاوان مەگەر عوزریان هەبێت.
10) دروستە پیاوان ئەنگوستیلە لەدەست بکەن.
11) حەڕامە ئافرەتان جوانی خۆیان پیشان کەسانی تر بدەن جگە لەوانە نەبێت کەخودا جودای کردوونەوتەوە.
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٣٦٥ بەش: ئادابەکان