بە ئەدەب بوون لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بە ئەدەب بوون لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

ئێمە وەکو موسڵمان ئەدەب و ڕەوشتمان چۆن بێ بەرامبەر بە پێغەمبەرى خوا ؟

بەئەدەب بوون لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بەم شێوەیەیی لای خوارەوە دەبێت :
1) باوەڕ بوون بەوەی پەیامەکەی خودای بەتەواوی گەیاندووە
، وەئەو ئەمانەتەی کە لەسەر شانی بوون ئەدای کردووە ، وئامۆژگاری ئومەتەکەی کردووە ، ولەپێناوی خودادا جەنگاوە تاوەکو ئەو ڕۆژەی وەفاتی کردووە .
2) خۆشویستنی پێغەمبەر - - وە پێشخستنی خۆشەویستی ئەو بەسەر هەموو خەڵکدا ، تەنانەت بەسەر خودی خۆت وماڵ ومنداڵ ودایک وباکیشدا .
3) ڕێزگرتن لێی وبەگەورە زانینی ، خوای تەعالا فەرموویەتی :  ﴿ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا * لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ [2]وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ﴾ [الفتح: 8 - 9].
واتە :ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - - به‌دڵنیایى تۆمان ناردووه‌كه‌شایه‌ت بیت به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ته‌وه‌، یاخود شایه‌ت بیت بۆ خواى گه‌وره‌كه‌تاك و ته‌نهاو بێشه‌ریكه‌، وه‌موژده‌ده‌ر بیت به‌هه‌ر كه‌سێك كه‌ئیمانت پێ دێنێت به‌به‌هه‌شت ، وه‌ترسێنه‌ر بیت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ئیمانت پێ ناهێنێت به‌دۆزه‌خ .
تا ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - - بێنن، وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا - - به‌گه‌وره‌ بزانن وه‌ ڕێز و ئیحتیرامی بگرن وه‌سه‌ری بخه‌ن، وه‌ته‌سبیحات و زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌به‌یانیان و به‌ئێواران.
4) شوێن پێ هەڵگرتنی ،وشوێن کەوتنی سوننەتەکانی ، وسوور بوون لەسەر جێ بەجێ کردنی ڕێبازەکەی .
5) حوکم کردن بەشەریعەتەکەی ، خوای تەعالا فەرموویەتی : ﴿ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا[3] مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴾  [النساء: 65].
واتە : ئه‌ی محمد- - سوێند بێ به‌په‌روه‌ردگارت ئیمان ناهێنن تا تۆ نه‌كه‌نه‌حاكم و دادوه‌ر له‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌له‌نێوانیاندا ڕوو ئه‌دات ، پاشان كه‌تۆ بڕیارت دا له‌نێوانیاندا نابێ له‌نه‌فس و ناخیشیاندا هیچ پێ ناخۆش بوونێك هه‌بێ له‌و بڕیاره‌ی كه‌تۆ داوته‌، وه‌ئه‌بێ له‌ناخی دڵیاندا پێی ڕازی بن و دڵیان پێی خۆش بێ ، وه‌خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌و بڕیاره‌ی تۆ ته‌سلیم بوونێكی ته‌واو به‌بێ ره‌تكردنه‌وه‌.

6) فەرمانەکانی جێ بەجێ بکرێت ، وە شتێک نەکرێت کەڕێگری لێ کردووە :
ابن القيِّم دەڵێت : بەشێک لە بەئەدەب بوون لەگەڵ پێغەمبەر - - ئەوەیە : فەرمانەکانی جێ بەجێ بکرێت ، وە شتێک نەکرێت کەڕێگری لێ کردووە ، وەهیچ کارێک نەکرێت مەگەر بەئیزنی ئەو نەبێت ، خوای تەعالا فەرموویەتی : ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴾ [الحجرات: 1].
واتە : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌قسه‌و كرده‌وه‌تان مه‌خه‌نه‌پێش ده‌ستى خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - ، واته‌: پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت هیچ شتێك مه‌ڵێن و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك مه‌كه‌ن و هیچ بڕیارێك مه‌ده‌ن، وه‌ته‌نها شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون و پێشیان مه‌كه‌ون ،وه ته‌قوای خوای گه‌وره‌بكه‌ن چونكه‌به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌زۆر بیسه‌رو زانایه‌.
ئەمەش دەمێنێتەوە تا ڕۆژی دوایی ونەسخ نابێتەوە ، جا پێش کەوتنی سوننەتەکانی دوای مردنی وەک پێش کەوتنیەتی لەژیانیدا، وهیچ جیاوازیەکی نی یە لای کەسێک کەعەقڵێکی سەلیم وتەواوی هەبێت .
7) سەڵاوات دان لەسەری کاتێ کەناوی دەهێندرێت ، خوای تەعالا فەرموویەتی: ﴿ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴾ [الأحزاب:56].
واتە :به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - - ده‌ده‌ن، صه‌ڵاوات دانی خوای گه‌وره‌دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت و سۆزو میهره‌بانی و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌مه‌دح و سه‌نای خوای گه‌وره‌یه‌له‌لای فریشته‌كان، وه‌صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش بریتییه‌له‌داوای لێخۆشبوون ، ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ش زۆر صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - - بده‌ن و سه‌لامى لێ بكه‌ن، (صه‌ڵاوات شێوازى زۆره‌به‌ڵام باشترینیان ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌ته‌حیاتدا ده‌یخوێنین).
٨) ناوی نەهێندرێت تەنها بەناوی خۆیەوە نەبێت ، بەڵکو پێویسته لەگەڵیدا بوترێت پێغەمبەر ونێردراوی خودا ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿ لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا ﴾ [النور: 63].
واتە :چۆن له‌نێوان خۆتاندا هه‌ندێكتان به‌ناوى خۆتانه‌وه ‌بانگی هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌و شێوازه‌ بانگی پێغه‌مبه‌ری خوا - - مه‌كه‌ن به‌ناوی خۆیه‌وه‌و بڵێن: ئه‌ی محمد - -،به‌ڵكو به‌ئه‌ده‌ب و رێزو به‌گه‌وره ‌زانینه‌وه‌بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - - .
9) دەنگ بەرز نەکرێتەوە بەسەر دەنگیدا ؛ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی کردەوەکان ، خوای تەعالا فەرموویەتی: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴾ [الحجرات: 2].
واتە :ئه‌ی باوه‌ڕداران كاتێك كه‌قسه‌ئه‌كه‌ن ده‌نگتان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه‌به‌سه‌رووی ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوا - - وه‌با ده‌نگتان له‌سه‌رووی ده‌نگی ئه‌و نه‌بێ وه‌كو چۆن هه‌ندێكتان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی ترتاندا به‌ده‌نگى به‌رز قسه‌ئه‌كه‌ن، واته‌: به‌ڕێزو ئیحتیرامه‌وه‌له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - - قسه‌بكه‌ن، یان كه‌بانگتان كرد مه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - - به‌ڵكو بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - - ، چونكه‌له‌وانه‌یه‌پێغه‌مبه‌ری خوا - - تووڕه‌بێ به‌تووڕه‌بوونی ئه‌ویش خوای گه‌وره‌تووڕه‌بێت و كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ بێته‌وه‌و ئێوه‌هه‌ست نه‌كه‌ن .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٢١٤ بەش: ئادابەکان