بۆچی خەڵکى لە قیامەتدا بەناوى دایکی یەوە بانگ دەکرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی خەڵکى لە قیامەتدا بەناوى دایکی یەوە بانگ دەکرێ؟
پرسیار:

دەبیستین کە مرۆڤ بەناوی دایکیەوە بانگ دەکرێت لەڕۆژی قیامەتدا بەو شێوەیەی کە پێی دەگوترێت : ئەی فڵانی کوڕی (ناوی دایکی) ، ئایا ئەمە ڕاست و دروستە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
 ئەمە ڕاست و دروست نیە ، خەڵکی بانگ دەکرێن بەناوی باوکیانەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ، بەناوی باوکیانەوە بانگ دەکرێن نەوەک دایکیان ، ئەمە لە وتەی خەڵکە گشتیەکەیە (خەڵکى عەوام) کە شارەزاییان نیە و قسەیەکی پووچ و باطڵە ، خەڵکی بانگ دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا بەناوی خۆیان و بەناوی باوکیانەوە  .

وەڵامى زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله

سەردان: ٤,٦١٧ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى