تاوانە گەورەکان و تاوانە بچوکەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تاوانە گەورەکان و تاوانە بچوکەکان
پرسیار:

تاوانە گەورەکان کامانەن ، وە تاوانە بچوکەکان کامانەن؟ وە چۆن جیاوازى بکەین و بزانین چ تاوانێک گەورەیە و چ تاوانێک بچوکە؟

تاوانە گەورەکان بریتین لە : هاوبەش بڕیار دان بۆ خودا کەگەورەترین تاوانە ، و کوشتنی نەفسێک ، وئازاردانی دایک و باوک ، وشایەتی دان بەدرۆ  . 
وەتاوانی بچوک جگە لەتاوانە گەورەکان تاوانی بچووکن  .

وەزەوابیت و یاسای جیاوازی کردن لەنێوان تاوانی گەورە و بچوکدا بریتی یە لەوەی :
هەر تاوانێک کە وەعد و هەڕەشەی لێکرابێت یاخود لەعنەتی لێکرابێت ، ئەوا تاوانی گەورەیە ، وجگە لەمانە تاوانی بچووکن ، گۆڕین سنووری زەوی تاوانی گەوەیە ؛ چونکە لەعنەت لەو کەسە کراوە کە ئەو کارە دەکات ، وەهەروەها کوشتنی باوەڕدار ، لەبەر ئەوەی هەڕەشە لەبکوژ کراوە، ودژایەتەی کردنی باوەڕداران ، وزینا کردن ، ودزی ، وتۆمەتی زینا و داوێن پیسی دانە پاڵ کەسانی داوێن پاک ، چونکە حەدی لەسەرە و هەروەها لەعنەتیش لەو کەسە کراوە کە ئەو کارانە دەکات .

وە ئەوەی کەلەهەندێ فەرموودەدا هاتووە مانای ئەوە نییە جگە لەوانە تاوانی گەورەی تر نین ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئەنەس ـ خوای لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پرسیار کرا لە پێغەمبەر ـ ـ دەربارەی تاوانە گەورەکان : « قال: الإشراك بالله ، وعقوق الوالدين ، وقتل النفس ، وشهادة الزور» متفق عليه
واتە : فەرمووی :هاوبەش بڕیار دان بۆ خودا کەگەورەترین تاوانە ، وکوشتنی نەفسێک ، وئازاردانی دایک و باوک ، وشایەتی دان بەدرۆ .
 
وە ئەبو هورەیرە گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرمووی : «اجتنبوا السبع الموبقات ، قيل : يا رسول الله وما هن ؟ قال : الشرك بالله ، والسحر ، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق ، وأكل الربا ، وأكل مال اليتيم ، والتولي يوم الزحف ، وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات » رواه البخاري ومسلم
واتە : 
دوور کەونەوە لەحەوت لەناو بەرەکە ، گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا ـ ـ کامانەن ؟ فەرمووی : هاوبەش بڕیار دان بۆ خودا ، وسیحر ، وکوشتی نەفسێک کەخودا حەرامی کردووە تەنها بەحەق نەبێت ، وڕیبا خواردن ، وخواردنی ماڵی هەتیو ، وڕاکردن لەساحەی جیهاددا ، وتۆمەت دانە پاڵ ئافرەتانی پاک و بێئاگای باوەڕدار .

جا هەندێ لەزانایان دەڵێن : 
سوور بوون لەسەر تاوانی بچووک وای لێدەکات ببێ بەتاوانی گەورە .
وەلە عبدالله ی کوڕی عومەر و عبدالله ی کوڕی عەباسەوە گێڕدراوەتەوە کە فەرموویانە : «لا كبيرة مع استغفار ولا صغيرة مع إصرار» مسند الشهاب ، رقم (853) .
واتە : هیچ تاوانێک گەورە نی یە گەر خاوەنەکەی داوای لێخۆشبوون بکات ، وە هیچ  تاوانێک بچووک نییە بەبەردەوام بوون لەسەری .

وە داوای لێخۆش بوون لەتاوانی گەورە بەتەوبەیەکی ڕاستۆگۆیانە دەبێت یاخود بەحەجێک کەخودا لێی قەبووڵ کردبێت لەسەر بۆ چوونی هەندێ لەزانایان  .

وە بەنیسبەت تاوانی بچووکەوە بێگومان بەهەمان شێوەی تاوانی گەورە حەرامە ، وخاوەنەکەی سزا دەدرێت ، وسڕینەوەی تاوانی بچووک بە ئەنجامدانی کاری چاکە دەبێت ، لەقسە ، و یاخود کردار وەک یادی خودا ، و داوای لێخۆش بوون ، و نوێژ کردن ، وماڵ بەخشین ، هەروەک خوای تەعالی فەرموویەتی : ( إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ) (هود : 114)
واتە :  به ڕاستی چاكەكان خراپەكان ئەسڕێتەوه و نایهێلێت .

وەهەروەها فەرموویەتی : (إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِيمًا ) [النساء: 31] .

واتە :  ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خۆتان به‌ دوور بگرن وه‌ خۆتان بپارێزن له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ تاوانه‌ بچووكه‌كانتان خۆش ئه‌بین، تاوانی گه‌وره‌ هه‌موو تاوانێكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگری دۆزه‌خی لێ كردبێت، یان غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، یان له‌عنه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت، یان حدودو سنووری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێ له‌ دونیا [وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِيمًا (31)] وه‌ ئه‌تانخه‌ینه‌ شوێنێكى چاكه‌وه‌و پێی ڕازین كه‌ به‌هه‌شته‌.

وە هەر وەک  پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی: «الصلوات الخمس ، والجمعة إلى الجمعة، كفارة لما بينهن ما لم تغش الكبائر » رواه مسلم 
واتە :
پێنج نوێژە فەرزەکە ، هەینی بۆ هەینی ، دەبنە کەفارەتی تاوانی نێوانیان گەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت .

وەهەروەها  پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی : «اتق الله حيثما كنت ، وأتبع السيئة الحسنة تمحها ، وخالق الناس بخلق حسن » رواه أحمد والترمذي وحسنه
واتە : تەقوای خودا بکە لەهەر شوێنێک بوویت ، ولەدوای هەر تاوانێک چاکەیەک ئەنجام بدە دەیسڕێتەوە ، بەڕەوشتی جوان لەگەڵ خەڵکدا هەڵس و کەوت بکە . 

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٨,٦٩٤ بەش: تاوانه‌كان