حوکمى کورت کردنەوەى قژی ئافرەت چیە؟ ئایا ڕاستە گەر قژی درێژ بکات لە ساحەى مەحشەر لاشەى دادەپۆشێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى کورت کردنەوەى قژی ئافرەت چیە؟ ئایا ڕاستە گەر قژی درێژ بکات لە ساحەى مەحشەر لاشەى دادەپۆشێ؟
پرسیار:

زۆر جار گوێم لێ بووە دەڵێن بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە ئافرەت قژى کورت بکاتەوە ، دەمەوێ هۆکارەکەی بزانم ، لەکاتێکدا پێویستم بەوەیە ماوەی جارێک قژم کورت بکەمەوە گەر بکرێت ڕوون کردنەوەمان بۆ بدەن ، وەهەروەها گوێم لێ بووە دەوترێت واجبە ئافرەت قژى درێژ بکات بەگوێرەی توانا ، و دەستکاری نەکات ؛ چونکە لەڕۆژی دوایدا بۆی دەبێت بەپەردە لەکاتێکدا کەخەڵک بەڕووتی حەشر دەکرێن ، ئایا ئەو قسەیە تاچەند ڕاستە وبەڵگەی لەسەرە ؟

یەکەم :

ئەوەی کەزانایان باسیان کردووە لەبارەی نادروستی بڕینی قژ لە لایەن ئافرەتەوە ئەم حاڵەتانەیە :

1-  گەر قژ و پرچی ڕوت بکات و پیشانی پیاوانی نامەحڕەمی بدات .

2-  گەر مەبەستی لەبڕینی قژى لاسایی کردنەوەی کافران و فاسقان بێت  .

3-  گەر بەشێوەیەک بیبڕێت کە بشوبهێت بە قژی پیاوان  .

4- گەر پیاوانی نامەحڕەم بۆی ببڕن وەک لەهەندێ ساڵۆنەکان و ئارایشگاکاندا دەکرێت .

5- گەر بەبێ مۆڵەتی مێردەکەی بێت  .

جا حەڕام بوونی ئەم حاڵەتانە ڕوون ودیارە و هیچ کێشەی تێدا نی یە ، وحیکمەتی حەڕامیەتیەکەی مەعلومە .

دووەم :

خۆ ئەگەر مەبەستی لە بڕینی قژ و پرچی خۆ جوان کردن بێ بۆ مێردەکەی ، یاخود مەبەستی ئەوە بێت ئەو مەسرەفانە کەم بێتەوە کەبەهۆی قژییەوە سەرفی دەکات ، وەهەر ئامانجێکی تری موباح ، لەم حاڵەتانەدا لەسەر بۆ چوونی دروستی زانایان دروسته و هیچی تێدا نی یە ؛ چونکە ئەسڵ لەعادەتدا ئەوەیە هەموو شتێک دروستە مەگەر بەڵگەیەک هەبێت لەسەر حەڕامیەتی ، و لەشەریعەتی ئیسلام دا هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر حەڕامیەتی بڕینی قژ ، بەڵکو بەڵگە هەیە لەبارەی دروستیەوە ئەوەش ئەو فەرموودەیەیە کە ( أبي سلمة بن عبد الرحمن رحمه الله ) گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( كَانَ أَزْوَاجُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْخُذْنَ مِنْ رُءُوسِهِنَّ حَتَّى تَكُونَ كَالْوَفْرَةِ ) رواه مسلم (320) .
واتە : خێزانەکانی پێغەمبەر پرچیان دەبڕی بەشێوەیەک تا خوار نەرمایی گوێیەکانیان .
 
جا دەوترێت (الوفرة) پرچێکە هەندێ لەخوار شانەکانەوەیە ، و هەندێکی تر دەڵێن : پرچێکە دەگاتە نەرمایی گوێیەکان .

وە ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :

" فيه دليل على جواز تخفيف الشعور للنساء " انتهى.
" شرح مسلم " (4/5)
واتە : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر دروستیەتی کورت کردنەوەی پرچ بۆ ئافرەتان .

وە شيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :

هەندێ لەزانایان پێیان باش نییە ئافرەت پرچ کورت بکاتەوە ، وهەندێکی تر بەحەڕامی دەزانن وەهەندێکی تر بەدروستی دەزانن .

جا مادام بابەتەکە خیلافی لەسەر پێویسته بگەڕێینەوە بۆ قورئان وسوننەت ، وە من تا ئەم سەعاتە هیچ بەڵگەیەک نازانم بڕینی قژ بەحەڕام بزانێت ، هەر بۆیە : ئەسڵ وایە بڕینی قژ دروسته و موباحە ، و عادەت چۆن بێت بەو شێوەیەیە ، و لەزەمانی زوودا ئافرەتان حەزیان بە قژی درێژ بوو و شانازیان دەکرد بە قژی درێژەوە ، ونەیان دەبڕی مەگەر لەکاتی لەپێویستی دا نەبێت ، بەڵام ئێستا گۆڕاوە ، دواتر ئەو بۆچوونەی کەبڕینی قژ بەحرام دەزانێ بۆ چوونێکی لاوازە وهیچ لەجێی خۆیدا نییە ، پاشان ئەو بۆ چوونەش کە بەمەکڕوهی دەزانێ پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە ، بۆیە ئەو بۆ چوونەی کەپێی وایە دروستە زیاتر لەقەواعید و ئوسوڵە شەرعیەکانەوە نزیکە ، ئیمامی مسلم لە صەحيحەکەیدا گێڕاویەتیەوە وتیایدا هاتووە : ( أن نساء النبي بعد موته كن يقصصن رؤوسهن حتى تكون كالوفرة )
واتە : خێزانەکانی پێغەمبەر پرچیان دەبڕی بەشێوەیەک تا خوار نەرمایی گوێیەکانیان .
 
بەڵام گەر بەشێوەیەک کورتی بکاتەوە کە وەک قژی پیاوی لێ بکات ئەوا حەڕامە ؛چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى آله وسلم لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی کەخۆیان دەشوبهێنن بەپیاوان .

وەهەروەها گەر بەشێوەیەک کورتی بکاتەوە هاوشێوەی قژى کافران و ئافرەتی داوێن پیس ، چونکە : (فإن من تشبه بقوم فهو منهم) .
واتە : هەر کەسێک خۆی بشویهێنێت بەهەر گەلێک ئەوا لەوانە .

بەڵام گەر کەمێک کورتی بکاتەوە و وەک قژى پیاوانی لێ نەکات ، و نەشوبهێ بە قژى کافران وداوێن پیسان ئەوا دروسته وکێشەی نی یە .

" فتاوى نور على الدرب " (فتاوى الزينة والمرأة/ قص الشعر) ( شريط 336 ، وجه ب ) .


سێیەم :

پاشان بەنیسبەت ئەوەی دەوترێت گوایە قژى درێژ لەڕۆژی دوایدا دەبێته پەردە و ستر : ئەم قسەیە هیچ بەڵگەیەکی سوننەت و قسەی هاوەڵانی لەسەر نی یە ، وشتی وامان نەبینیوە زانایان باسیان کردبێت ، بۆیە پێویسته ئاگادار بن شتی وا بڵاو نەکەنەوە و باوەڕی وا لای کەس دروست نەبێت ،پێش ئەوەی دڵنیا بن لەسەحیحی ، وسابت بوونی لەشەریعەتی ئیسلام دا .

والله أعلم .

سەردان: ٥,٠٧٦ بەش: ئافرەتان