حوکمى خۆکوشتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خۆکوشتن
پرسیار:

ئایا حوکمى کەسێک چیە کە خۆی بکوژێت ؟ ئایا بەو کارەى کافر دەبێ؟ وە ئایا گەر بە هەڵە خۆى کوشت هەمان حوکمى هەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر کەسێک لە موسڵمانان بەهەڵە خۆی بکوژێت ئەوا بەو ئیشەی گوناە بار نابێت، هەر کەسێکیش لە موسڵمانان بە ئەنقەسد خۆی بکوژێت بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە، بەبێ توڕەبوون لە قەزاو قەدەری خوای گەورە ئەوا بە بێباوەڕ ئەژمار ناکرێت، بەڵام بە ئەنجامدەری گوناهێکی گەورە لە قەڵەم دەدرێت وهەڕەشەی چوونە ئاگری لەسەرە، وچارەنووس وفەرمانی لای خوای گەورەیە ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت وئەگەریش بیەوێت سزای دەدات.

سەردان: ٣,٧١٨ بەش: تاوانه‌كان