کەسێک کەسێک بکوژێت و خۆى تەسلیم نەکات و بەینى خۆى و خوا تەوبە بکات دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک کەسێک بکوژێت و خۆى تەسلیم نەکات و بەینى خۆى و خوا تەوبە بکات دروستە؟
پرسیار:

ئایا ئەوەندە بەسە کەسی بکوژ لە نێوان خۆی و خوادا تەوبە بکات بێ ئەوەی خۆی تەسلیمی کەس و کاری کوژراو بکات بۆ ئەوەی تۆڵەی لێ وەربگرنەوە؟

کەسێک کەسێکی باوەڕدار بکوژێت بەئەنقەست سێ حەق و مافی دەکەوێتە سەر :
یەکەم
:حەق و مافی خودا .

دووەم : حەق و مافی کوژراو .

سێیەم : حەق ومافی کەس وکاری کوژراو .

خۆ ئەگەر تەوبەیەکی ڕاستگۆیانەی کرد ئەوا  حەق و مافی خودای لەسەر نامێنێت ، و پاشان گەر خۆی ڕادەستی کەس وکاری کوژراو کردو ئەوانیش تۆڵەیان لێ کردوە و یاخود لێی خۆش بوون ئەوا مافی ئەوانیشی بەسەرەوە نامێنێت ، ئەو کات مافی کوژراو دەمێنێت ، و لەم حاڵەتەدا ئومێد وایە خودا شتێک بدات بەکەسی کوژراو وڕازی بکات بەڵکو لێی خۆش بێت  .

 ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
قسەی ڕاست و دروست لەم بابەتەدا ئەوەیە کوشتن سێ مافی پێوە بەندە :
مافی خودا ومافی کەسی کوژراو بەستەم ، ومافی کەس وکاری کوژراو ، جا ئەگەر کەسی بکوژ لەترسی خودا و وەک تەوبە کردنێک و بەئارەزووی خۆی خۆی ڕادەستی کەس وکاری کوژراو کرد ، ئەو کات مافی خودای بەتەوبە کردن لەسەر نامێنێت ، ومافی کەس وکاری کوژراویشی بەتۆڵە سەندنەوە لێی یاخود سوڵح ولێ خۆش بوون لێی لەسەر نامێنێت ، دواتر  بەنیسبەت مافی خوداوە ئەوا خۆی لەڕۆژی دواییدا بۆی قەرەبوو دەکاتەوە ومافی کەسی کوژراو دەمێنێت و بەتەوبە ناسڕێتەوە "الجواب الكافي" ص 102 .

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت : "کوشتن بەئەنقەست سێ حەق ومافی دەکەوێتە سەر :
یەکەم :حەق ومافی خودا ئەمەیان بەتەوبە لادەچێت . دووەم : حەق ومافی کەس وکاری کوژراو وئەمەش بەخۆ تەسلیم کردنیان لادەچێت .
سێیەم : حەق ومافی کوژراو : ئەمەیان لاناچێت ودەمێنێت ؛ چونکە کەسی کوژراو کوژراوە ونەماوە ، بەڵام ئایا لەچاکەی کەسی بکوژی دەدرێتێ ، یاخود خودا دەیگرێتە ئەستۆ و قەرەبووی دەکاتەوە ؟ 
بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە :
خوای پەروەردگار بەفەزڵ و کەرەمی خۆی دەیگرێتە ئەستۆ ئەمە کاتێ کەکەسی بکوژ تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە بکات . "الشرح الممتع" (14/ 7).
 
خۆ ئەگەر کەسی بکوژ جەریمەکەی بەشارەوەیی بهڵێتەوە وبەکەس وکاری کوژراو نەڵێت من کوشتوومە ، ئەوا مافی کوژراو و کەس وکاری کوژراوشی لەسەر دەمێنێت .

بێگومان یەکێک لەمەرجەکانی تەوبە گەڕاندنەوەی مافه بۆ ئەو کەسانەی کەمافت لێیان زەوت کردووە وستەمت لێیان کردووە ، یاخود داوای لێ خۆشبوون کردنە لێیان ، بۆیە پێویستە لەسەر بکوژەکە هەواڵی کوشتنی بەکەس وکارەکەی بدات جا ئەو کات یان لێی خۆش دەبن ویاخود تۆڵەی لێ وەردەگرنەوە ویاخود خوێنی لێ وەردەگرن ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( مَنْ كَانَتْ عِنْدَهُ مَظْلِمَةٌ لِأَخِيهِ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهَا ، فَإِنَّهُ لَيْسَ ثَمَّ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ ، مِنْ قَبْلِ أَنْ يُؤْخَذَ لِأَخِيهِ مِنْ حَسَنَاتِهِ ، فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ أَخِيهِ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ ) ، رواه البخاري (6534).
 واتە: هەركەسێك زوڵمی لە كەسێك كردوە و مافی لەسەرە، گیانی بێت یان مادی..، با ئەمڕۆ گەردن ئازایی لێ بكات پێش ئەوەى ڕۆژێك بێت نە دینار و نە دیرهەم سوودی پێ ناگەیەنێت، جا ئەگەر لەو ڕۆژەدا كردەوەى چاكی هەبێت لێی دەبرێت بە ئەندازەى مافی خاوەن مافەكە، خۆ ئەگەریش چاكەى نەبێت لە كردەوە خراپەكانی كابرای خاوەن ماف هەڵدەگیرێت و دەدرێت بە كۆڵ ستەمكارەكەدا .

پرسیار کراوە لە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله : لەبارەی موسوڵومانێکەوە کەموسوڵمانێکی بەئەنقەست کوشتووە ، دواتر تەوبەی کردووە ، جا ئایا تەوبەی بۆ هەیە ، و لەئاگر ڕزگاری دەبێت ، ویاخود نەخێر ؟

لەوڵامدا گوتوویەتی : کوشتنی بەناحەق دوو مافی پێوە بەندە  :

مافى یەکەم : حەق و مافی خودا ئەوەش لەبەر ئەوەی شکاندنی سنووری خودایە وئەنجام دانی حەڕامێکە لەحەڕام کراوەکان ، ئەمەیان بەتەوبەیەکی ڕاستگۆیانە لەسەری لادەچێت ، هەروەک خوای تەعالا فەرموویەتی : ( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا )  . 
واته :ئه‌ی محمد - - به‌و به‌ندانه‌م بڵێ كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌ویان كردووه‌ له‌ تاوان و سه‌رپێچیدا: بێئومێد نه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا ، به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو تاوانێك خۆش ئه‌بێ ته‌نها شه‌ریك دانان نه‌بێت بۆی ئیتر له‌ هه‌موو تاوانێكی تر خۆش ئه‌بێت ، وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

وە هەروەها فەرموویەتی  : ( وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا * إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ) . 
واتە : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له‌ خوایه‌كی ترو له‌ خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه‌ ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ نایكوژن ته‌نها به‌ حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به‌ ناحه‌ق كوشتبێت، یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه‌ ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ ، وه‌ زیناش ناكه‌ن ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات ، ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه‌ له‌ دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت. 
له ڕۆژی قیامه‌ت سزای چه‌ند قاتێك ئه‌درێ ، وه‌ له‌ناو سزادا ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ سه‌رشۆڕى و ڕیسوایی و زه‌لیلی.
ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) ، ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌، یاخود له‌ قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌. 

وە لە صەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە هاوەڵى خۆشەویست أَبي سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا() فەرموویەتى: لە پێش ئێوەدا لە(بەنى ئیسرائیل) پیاوێك نەوەدو نۆ كەسى كوشتبوو، وە پرسیارى كرد سەبارەت بە زاناترین كەسى سەرزەوى، دەستنیشانى پیاوێكى خوا پەرستى بۆكرا، ئەویش ڕۆیشتە لاى و پێى ووت: من نەوەدو نۆ كەسم كوشتووە ئایا بۆم هەیە تەوبە بكەم؟ خوا پەرستەكەش ووتى: نەخێر، پیاوەكەش خواپەرستەكەى كوشت و بوو بە سەد كەس، پاشان پرسیارى كرد سەبارەت بە زانا ترین كەسى سەر زەوى، دەستنیشانى پیاوێكى زاناى بۆ كرا، پیاوەكەش چووە لاى و پێى ووت: من سەد كەسم كوشتووە، ئایا بۆم هەیە تەوبە بكەم؟ زاناكە ووتى: بەڵێ، وە كێ ڕێگە لە تەوبەى تۆ دەگرێت، بڕۆ بۆ ئەو زەویە دەستنیشانى دێیەكى بۆكرد، چونكە ئەو دێ یە خەڵكانێكى تێدایە خواى پەروەردگار دەپەرستن، تۆش لەوێ خوا بپەرستە، وە نەگەڕێیتەوە بۆ خاكەكەى خۆت، چونكە شوێنێكى خراپە، پیاوەكە ڕۆیشت تاكو گەیشتە نیوەى ڕێگەكە مردن ڕێگەى پێگرت، لەو جێگەیەدا مەلائیكەى ڕەحمەت و مەلائیكەى سزا هەریەكەیان دەیویست ڕوحى بكێشێتء ڕوحەكەى دەربهێنێت، مەلائیكەى ڕەحمەت ووتى: ئەم پیاوە لە شوێنى خۆى دەرچووەو تەوبە كارەو بە دڵى ڕووى كردۆتە خواى پەروەردگار، وە مەلائیكەى سزا ووتى: لە ژیانیدا هیچ خێرو چاكەیەكى نەكردووە، خواى پەروەردگار مەلائیكەیەكى لەسەر شێوەى مرۆڤ بۆ ڕەوانە كردن، ئەوانیش كردیان بە دادوەر لەنێوان خۆیاندا، مەلائیكەتەكەش كە لەسەر شێوەى مرۆڤدا بوو ووتى: هەر دوو زەویەكە بپێون لە هەر لایەكیانەوە نزیك بوو، ئەوا بۆ ئەوەتانە، دوو مەلائیكەتەكەش زەویەكانیان پێوا بینییان كە لەو دێیەوە نزیكە كە ویستى بۆى بڕوات بە بستێك، بۆیە مەلائیكەى ڕەحمەت بردیان.

مافی دووەم : مافی بەندەکانە ، بۆیە پێویستە لەسەر بکوژ مافی کەس وکاری کوژراوەکە بدات ، و ڕێگەیان بدات تۆڵەی لێ وەرگرنەوە ویاخود بەماڵ وپاره صوڵحیان لەگەڵ بکات ، ویاخود داوای لێ خۆشبوونیان لێ بکات ، گەر ئەوەی کرد ئەوا ئەو مافەی کەلەسەریەتی ئەدای کردووە ، ومەرجەکانی تەوبەی جێ بەجێ کردووە .

دواتر ئایا کوژراو مافی دەمێنێت بۆ ڕۆژی دوایی و لەوێ داوای بکات یاخود نا ؟ 
لەمەزهەبی ئیمام ئەحمەد وجگە لەویشدا دوو بۆ چوونی زانایان هەیە لەم بارەیەوە ، ئەوانەی کەدەڵێن : مافی دەمێنێت ، دەڵێن : کەسی بکوژ چاکەیەکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی لەڕۆژی دواییدا بیدات بەکوژراو ، وبەگوێرەی مافەکەی دەدرێتە کوژراو ، جا گەر کەسی بکوژ چاکەیەکی زۆری کرد ئەوا ئومێد وایە خودا ڕەحمی پێ بکات ولەئاگر ڕزگاری بکات ( ولا يقنط من رحمة الله إلا القوم الفاسقون ) " انتهى من "الفتاوى الكبرى" (3/ 407)، مجموع الفتاوى (34/ 171).

سەردان: ٤,٧١٧ بەش: مافەکان