سزای ئەو کەسەی کە لەسەر تاوانی زینا مردووە بێ ئەوەی تەوبەی کردبێت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
سزای ئەو کەسەی کە لەسەر تاوانی زینا مردووە بێ ئەوەی تەوبەی کردبێت
پرسیار:

گەر کەسێک بمرێت و تاوانی گەورەی ئەنجام دابێت ئایا خودا لێی خۆش دەبێت ؟ بۆ نموونە گەر کەسێک پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ ئافرەتێکدا هەبێت وبەردەوام کاری ناشەرعی لەگەڵدا ئەنجام دابێت ، و بمرێت پێش ئەوەی تەوبە بکات ئایا خودا لێی خۆش دەبێت ؟ 

بێگومان زینا یەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، و بکەرەکەی موستەحەقی سزایە ، مەگەر تەوبەی کردبێت ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَلا تَقْرَبُوا الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلاً ) الاسراء/32 ، 
واتە :وه‌ ئێوه‌ نزیكی زینا مه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌ پێشه‌كیه‌كانی زینا هه‌مووی حه‌رامه‌ ، به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ تاوانێكى بێزێنراوه‌ وه‌ خراپترین ڕێگایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات.

و پێغەمبەر فەرموویەتی : ( لَا يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلَا يَشْرَبُ الْخَمْرَ حِينَ يَشْرَبُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلَا يَسْرِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ  ) رواه البخاري (2475) ومسلم (57).

واتە : هیچ کەسێک نی یە زینا بکات لەو کاتەدا باوەڕدار بێت، وهیچ کەسێک نی یە عەڕەق بخواتەوە و لەو کاتەدا باوەڕدار بێت ، وهیچ کەسێک دزی ناکات لەکاتێدا کەخەڵک تەماشای دەکەن لەو کاتەدا باوەڕدار بێت .

وە هەروەها فەرموویەتی : ( إِذَا زَنَى الرَّجُلُ خَرَجَ مِنْهُ الْإِيمَانُ كَانَ عَلَيْهِ كَالظُّلَّةِ فَإِذَا انْقَطَعَ رَجَعَ إِلَيْهِ الْإِيمَانُ ) رواه أبوداود (4690) والترمذي(2625) وصححه الألباني في صحيح أبي داود.
واتە: کاتێ پیاو زینا دەکات باوەڕەکەی نامێنێت و وەک سێبەر لەسەر سەری ڕادەوەستێت کاتێ کەتەواو دەبێت ئیمانەکەی بۆ دەگەڕێتەوە .

و پێغەمبەر لەبارەی سزای زینا کارەوە هەواڵی پێ داوین ، و لەخەونیدا دوو فریشتە هاتنە لای : ( فَانْطَلَقْنَا إِلَى ثَقْبٍ مِثْلِ التَّنُّورِ أَعْلَاهُ ضَيِّقٌ وَأَسْفَلُهُ وَاسِعٌ يَتَوَقَّدُ تَحْتَهُ نَارًا فَإِذَا اقْتَرَبَ ارْتَفَعُوا حَتَّى كَادَ أَنْ يَخْرُجُوا فَإِذَا خَمَدَتْ رَجَعُوا فِيهَا وَفِيهَا رِجَالٌ وَنِسَاءٌ عُرَاةٌ فَقُلْتُ مَنْ هَذَا قَالَا انْطَلِقْ فَانْطَلَقْنَا ) رواه البخاري (1386).
واتە : چووین تاگەشتینە کونێک هاوشێوەی تەنوور بوو ، لەسەرەوە تەسک بوو و لەخوارەوە فراوان بوو ، لەخوارەوە ئاگر داگیرسابوو ، کاتێ ئاگرەکە بەرز بوایەتەوە بەرز دەبوونەوە تاوەکو خەریک بوو دەر دەچوونە دەرەوە ، وکاتێ دابمرکایەتەوە دەگەڕانەوە بۆ جێگای خۆیان ، وە چەند پیاو وئافرەتێکی ڕووتی تێدا بوو  .

وە لەکۆتای فەرمودەکەدا هاتووە : ( وَأَمَّا الرِّجَالُ وَالنِّسَاءُ الْعُرَاةُ الَّذِينَ فِي مِثْلِ بِنَاءِ التَّنُّورِ فَإِنَّهُمْ الزُّنَاةُ وَالزَّوَانِي ) .
واتە : بەنیسبەت ئەو پیاو و ئافرەتە ڕوتانە کە لەنێو تەنورەکە بوون ئەوە پیاو وئافرەتی زیناکار بوون .

بۆیە پێویسته لەسەر ئەو کەسانەی کەتوشی ئەم کارە بووە ، واز بێنێت لەو پەیوەندیە وبەپەلە تەوبە بکات ودوور کەوێتەوە لەهەر هۆکارێک کەدەبێتە هۆکاری زینا وەک تێکەڵ بوون لەگەڵ ئافرەتان وتەماشان کردنیان .

خۆ ئەگەر تەوبە بکات خودا تەوبەکەی لێ وەردەگرێت ، وتەنانەت تاوانە خراپەکانیش‌ بۆ دەگۆڕێ بەچاکە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً ) الفرقان/68- 70.
واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له‌ خوایه‌كی ترو له‌ خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه‌ ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ نایكوژن ته‌نها به‌ حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به‌ ناحه‌ق كوشتبێت، یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه‌ ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ، وه‌ زیناش ناكه‌ن ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات ، ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه‌ له‌ دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت. 
له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزای چه‌ند قاتێك ئه‌درێ ، وه‌ له‌ناو سزادا ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ سه‌رشۆڕى و ڕیسوایی و زه‌لیلی.
ته‌نها كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كردبێ له‌م تاوانانه‌ وه‌ ئیمانیان هێنابێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) ، ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه‌، یاخود له‌ قیامه‌تدا خراپه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕێت به‌ چاكه ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌. 

بەڵام گەر کەسێک بمرێت بێ ئەوەی تەوبەی کردبێت ، ئەوا دەکەوێتە سەر ویستی خودا گەر ویستی لێ بێت لێی خۆش دەبێت ، گەر نا سزای دەدات ، ئا ئەمە بیروباوەڕی ئەهلی سوننەیە لەبارەی ئەو کەسانەی کەتاوانی گەورەیان ئەنجام داوە ، بەڵام زۆر نەزانی و بێ عەقڵی یە مرۆڤ سزای خوا بەکەم بزانێت ، وتاوان ئەنجام بدات بەئومێدی ئەوەی ڕەنگه خودا لێى خۆش بێت ، ئەو چوزانێ ڕەنگە خودا سزای بدات ، بێگومان سزای سەعاتێک بەڵکو ساتێک هەموو خۆشیەکانی دونیا لەبیردەباتەوە .

ئیمامی مسلم (2807) لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( يُؤْتَى بِأَنْعَمِ أَهْلِ الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُصْبَغُ فِي النَّارِ صَبْغَةً ثُمَّ يُقَالُ يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ خَيْرًا قَطُّ هَلْ مَرَّ بِكَ نَعِيمٌ قَطُّ فَيَقُولُ لَا وَاللَّهِ يَا رَبِّ . وَيُؤْتَى بِأَشَدِّ النَّاسِ بُؤْسًا فِي الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيُصْبَغُ صَبْغَةً فِي الْجَنَّةِ فَيُقَالُ لَهُ يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ بُؤْسًا قَطُّ هَلْ مَرَّ بِكَ شِدَّةٌ قَطُّ فَيَقُولُ لَا وَاللَّهِ يَا رَبِّ مَا مَرَّ بِي بُؤْسٌ قَطُّ وَلَا رَأَيْتُ شِدَّةً قَطُّ ).
واته : بەختە‌وە‌رترینی كە‌س لە دۆزەخیە‌كان لە ڕۆژی قیامە‌تدا دەهێنرێت، یەكجار هە‌ڵدەژە‌نرێت لە ئاگر پاشان پێی دە‌وترێت: ئە‌ی نەوە‌ی ئادە‌م ئایا هە‌رگیز خێر و خوشیت دیووە، ئایا هەرگیز نیعمە‌تی خوا بە‌سەرتا تێپە‌ڕیووە؟ ئە‌ویش دە‌ڵێت: نە‌بەخوا ئەی پە‌روە‌دگار، ئینجا خێر لە خۆنە‌دیوترین كەسیش لە‌ دونیادا لەبە‌هە‌شتیەكان دەهێنرێت یەكجار لە بەهەشتا هە‌ڵدە‌ژەنرێت پاشان پێی دەوترێت: ئەی نەوە‌ی ئادەم ئایا هە‌رگیز ناخۆشیت بە‌خۆتەوە‌ بینیوە‌، ئایا هە‌رگیز سە‌ختیی بەسەرتا تێپەڕیووە، ئەویش دە‌ڵێت: نە‌بە‌خوا ئە‌ی پە‌روە‌ردگار، هەرگیز ناخۆشیم لە ژیاندا نەدیوە، هە‌رگیز سە‌ختیم نەدیوە‌.