ئایا دەست نوێژ لە حەمامدا بەڕووتى دواى خۆشۆردن دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەست نوێژ لە حەمامدا بەڕووتى دواى خۆشۆردن دروستە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
دەست نوێژ شووشتن لە حەمامدا بە ڕووتى دواى خۆشوردن بێت یان پێش خۆ شۆردن درووستە و هیچ ڕێگرێك نى یە لەو كارە، ئەوەش بە بەڵگەى هەموو ئەو فەرموودانەى كە باس لە غوسڵ كردنى پێغەمبەرى خوا و خێزانەكانى دەكات لە گەڵ یەكدا، بە ڕووتى، یان ئەوانەى كە باس لە چۆنێتى غوسڵى پێغەمبەرى خوا دەكات ، و باسى دەستنوێژیشى تێدایە لە پێش دەستنوێژ بە تەواوى یان بە هێشتنەوەى پێكان بۆ دواى تەواو بوونى غوسل، و هەموو ئەو فەرموودانەش فەرموودەى (صحيح) ن، والله أعلم.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٧٢٢ بەش: دەستنوێژ