مارە کردنى کچ و کوڕى باوکە ئادەم لەیەکتر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مارە کردنى کچ و کوڕى باوکە ئادەم لەیەکتر
پرسیار:

من سوپاس بۆ خودا گومانم لەئیمانم نییە بەڵام هەندێ شت دێت بەمێشکمدا ئەویش ئەوەیە کاتێ ئادەم وحەوا منداڵیان بوو هەڵبەت دەبێ هەندێیکان ئەوی تری مارە کردبێت ، ئەی ئایا مارەکردنی خوشک حەڕام نییە لەقورئاندا ؟ کەواتە ئەوە چۆن ڕووی داوە ؟

مادام دڵت پڕە لەئیمان ئەوا - إن شاء الله - ئەوەی بەدڵدا هاتووە زیانی نییە ؛ چونکە باوەڕدار کاتێ گومانێک بەدڵیدا دێت یاخود شتێك دێت بەمێشکیدا کەدژ بەیەکی تێدا بوو لەنێوان هەندێ لەبەڵگە شەرعیەکاندا ئەوا ئەو باوەڕی بەحەق هەیە وبێگومان ئەو گومانە وەڵامی هەیە وئەو دژ بەیەکیەش حەلی هەیە هەر چەند ئەو نەیزانیبێت وپێی نەگەیشتبێت .
بەڵام پێویستە لەسەر ئینسان دڵی خۆی نەکاتە شوێنی گومان وبەردەوام بەدوای شتانێکدا بگەڕێت کەلەڕواڵەتدا ئیشکالی تێدایە و واز لەزانستی شەرعی بێنێت ، بۆیە پێویسته لەسەر موسوڵمان هەندێ لەشتە موحکەم وجێگیرەکان وقاعیدە شەرعیەکان بزانێت بۆ ئەوەی بابەتە گوماناویەکانی بۆ لا بگێڕێتەوە .

وە بەنیسبەت ئەو بابەتەی کەپرسیارت لەبارەوە کردووە ، بێگومان مەعلومە ئەحکام وبابەتی حەڵاڵ وحەرام لەشەریعەتێکەوە بۆ شەریعەتێکی تر جیاوازە بەڵام شتە عەقیدەییە بنچینەییەکان نەگۆڕن .
بۆ نموونە :
1- لەشەرعی پێغەمبەر سولەیماندا دروست کردنی پەیکەر دروست بوو بەڵام لەشەرعی ئێمەدا حەڕامە .
2- وەهەروەها سەژدەی ڕێز لەشەریعەتی یوسفدا دروست بوو بەڵام لەشەرعی ئێمەدا حەڕامە .
3- وەهەروەها غەنیمەت ودەس کەوتی جەنگ لەسەر گەلانی پێش ئێمە حەڕام بوو بەڵام بۆ ئومەتی ئیسلامی خۆمان حەڵاڵە .
4- وە قیبلەی گەلانی پێش خۆمان قودس بوو بەڵام قیبلەی ئێمە کەعبەیە وچەندان شتی تریش .
جا لەشەریعەتی ئادەم دا عليه السلام دروست بوو برا خوشکی خۆی مارە بکات بەپێچەوانەی شەریعەتەکانی دوای خۆیەوە .
زانای پایەبەرز ابن كثير رحمه الله ئەم بابەتەی ڕوون کردۆتەوە وگوتوویەتی :
خوای پەروەدگار لەبەر زەڕوڕەت بەدروستی دانابوو کچەکانی لەکوڕەکانی مارە بکات ، بەڵام دەوترێت بەهەر سکێک خێزانی کچ وکوڕێکی دەبوو جا کچ ی ئەم سکەیانی دەدا بەکوڕی سکەکەی تر .
وە ( السدي) لە ( ئەبو مالیکەوە وئەبو ساڵەحەوە وموڕەوە وابن مەسعودەوە ولەهەندێ کەسەوە لەهاوەڵانی پێغەمبەرەوە گێڕاویانەتەوە هیچ منداڵێکی ئادەم لەدایک نەدەبوو ئیلا کچێکی لەگەڵ لەدایک دەبوو جا کچی دانەیەکیان لەکوڕی ئەوی تریان مارە دەرکرد وبەم شێوەیە .
تفسیر ابن کثیر . سورة المائدة . آية 27
أسأل الله أن يوفقنا وإياك للإيمان والعلم النافع . وصلى الله على نبينا محمد .

سەردان: ٤,٥٢٤ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان