دوعا کردن باشە بۆ مردوو یان خێر و صەدەقە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوعا کردن باشە بۆ مردوو یان خێر و صەدەقە؟
پرسیار:

ئایا دروستە مزگەوت دروست بکرێت یاخود خێر لەبری مردوو بکرێت ، نەک لەلایەن کەس و منداڵی مردووەکەوە ، بەڵکو لەلایەن ڕەفیقەکانیەوە بەنیەتی ئەوەی خێری پێبگات ؟ وە ئایا دوعا باشە بۆ مردو یاخود خێر و صەدەقە؟

یەکەم :
بەمەرج نەگیراوە خێر کردن لەلایەن کەس وکار ومنداڵی مردووەوە بێت ، بەڵکو دروسته کەسی دوریش خێری بۆ بکات هەروەک دروسته کەسی نزیک خێر بۆ بکات .

ابن قدامة رحمه الله دەڵێت :
" وَأَيُّ قُرْبَةٍ فَعَلَهَا , وَجَعَلَ ثَوَابَهَا لِلْمَيِّتِ الْمُسْلِمِ , نَفَعَهُ ذَلِكَ , إنْ شَاءَ اللَّهُ " انتهى من " المغني " (2/226) .
واتە : هەر خێرێک بۆ مردو بکات، وپاداشتەکەی بۆ مردووی موسوڵمان بێت ، سودی لێ دەبینێت إن شاء الله.

وە شيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
دروستە بۆ مرۆڤ عیبادەتێک بۆ خودا بکات بەنیەتی ئەوەی بۆ مردووەیەک بێت لەمردووی موسوڵمانان ، جا جیاوازی نی یە ئەو مردووە خزمی بێت یاخود نا .
" فتاوى نور على الدرب "

هەر بۆیە ، دروستە بۆ کەسێک خێر بۆ هاوڕێکەی بکات ، یاخود مزگەوتێکی بۆ دروست بکات بەنیەتی ئەوەی خێرەکەی پێی بگات ، ئەمانە هەمووی مردوو سوودى لێ دەبینێت إن شاء الله .

دووەم :
دوعا بۆ مردو وخێر کردن بۆی ، هەردووکیان بەڵگە هەیە لەسەر دروستیان ، وهیچ دژ یەکیەک لەکۆ کردنەوە لەنێوانیاندا نی یە ، جاری وا هەیە خێر بۆ مردوو دەکرێت ولەهەمان کاتیشدا دوعای بۆ دەکرێت ، بەڵام لەڕووی ئەوە کامیان چاکه ؟، هەندێ لەزانایان دەڵێن دوعا باشترە بۆ مردوو لەخێر کردن بۆی ، یاخود باشترین شتە کەبکرێتە هەدی بۆ مردوو .

شيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
لەبری ئەوەی خێری بۆ بکرێت وقوربانی بۆ بکرێت یاخود حەجی لەبری بکرێت باشتر وایە دوعای بۆ بکرێت ؛ چونکە دوعا ئەوشتەیە کەپێغەمبەری خوا ئاماژەی پێ داوە ولێوەی سابت بووە کەفەرموویەتی : ( إذا مات الإنسان انقطع عمله إلى من ثلاثة إلا من صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له ) .
واتە : کاتێ کەمرۆڤ دەمرێت هەموو کردەوەکانی کۆتایی دێت تەنها لەسێ ڕێگاوە نەبێت : خێرێکی نەبڕاوە ، زانستێک کەلەدوای خۆی بەجێی هێشتبێت وسود بەخش بێت ، ومنداڵێکی ساڵح کەدوعای بۆ بکات .

باسی منداڵی ساڵحی کردووە کەبۆی دەپاڕێتەوە ، وباسی لەوە نەکردووە منداڵێکی ساڵح خێری بۆ بکات یاخود حەجی بۆ بکات ...هتد ، لەگەڵ ئەوەی باسەکە باسی کردەوەیە ، جا کاتێ پێغەمبەر لەبری کردەوە بۆ مردوو باسی دوعای کردووە ، ئەوا حەتمەن دوعا باشترە ، هەر بۆیە من ئامۆژگاری برایانی موسوڵمان دەکەم لەبری خێرکردن بۆ مردوو سوور بن لەسەر پاڕانەوە بۆ مردووەکانیان ، وبا کاری خێر بۆ خۆیان بکەن ، چونکە کەسی زیندو پێویستی بەکاری چاکە هەیە ، چونکە هیچ کەسێک نامرێت ئیلا توشی پەشیمانی دەبێت ، گەر چاکە کار بێت خۆزگە دەخوازێت زۆر تری کردبایە ، وە ئەگەر خراپە کار بێت خۆزگە دەخوازێت خراپەی نەکردایە ، خوای تەعالا فەرموویەتی : ( حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99) لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ) ،
واتە :تا یه‌كێك له‌وان له‌ كافران كاتێك كه‌ مردن بۆی دێت و ده‌مرێت ، ئه‌له‌و كاته‌ هاوار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمْ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنْ الصَّالِحِينَ * وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْساً إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ) المنافقون/10-11
واتە : وه‌ ئێوه‌ ببه‌خشن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ له‌و ماڵه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیون، وتراوه‌: زه‌كات بده‌ن یان صه‌ده‌قه‌و خێر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی مردن بگاته‌ یه‌كێكتان، واته‌: مردنتان بۆ بێ ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بڵێی ئه‌ی په‌روه‌ردگار خۆزگه‌ مۆڵه‌تت ئه‌دام و ته‌مه‌نت درێژ ده‌كردمه‌وه‌و مردنمت دوائه‌خست تا كاتێكی كه‌م و كورت بۆ ئه‌وه‌ى صه‌ده‌قه‌و خێرم بكردایه‌و ببوومایه‌ له‌ پیاوچاكان * وه‌ هیچ نه‌فسێك كه‌ ئه‌جه‌ل و كاتی مردنی هات خوای گه‌وره‌ مۆڵه‌تی پێ نادات و مردنه‌كه‌ی دواناخات ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن، وه‌ هیچ شتێكى لێناشاردرێته‌وه‌

تۆ ئەی کەسی زیندو پێویستت بەکردەوەی چاکەیە ، دەی کردەوەی چاکە بۆ خۆت بکە ، وبپاڕێرەوە بۆ مردووەکانت لەباو باپیران وبرا وخۆشکەکانت ، وموسوڵمانان .

ئائەمە ئەوەیە کەبەڵگەی سوننەتی پێغەمبەری لەسەرە .

بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ، گەر مرۆڤ خێر بۆ مردو بکات ، یاخود ڕۆژووی بۆ بگرێت ونوێژی بۆ بکات ، ومەبەستی لەخێرەکەی مردووەکە بێت ئەوا دروستە وهیچ کێشەی تێدا نی یە .
فتاوى نور على الدرب .

دەبینى شێخ بە دروستیشی دەزانێت بەڵام بە باشی نازانێت وەک لەسەرەتاى فەتواکەى باسی کرد کە دوعا کردن لە هەمووى باشترە .

والله أعلم

سەردان: ٦,٤٣٩ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌