کێ بکەم بە هاوڕێى خۆم؟ ئەو کەسەى کە بمەوێ بیکەم هاوڕێ و ڕەفیقى خۆم ئەبێت چۆن بێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کێ بکەم بە هاوڕێى خۆم؟ ئەو کەسەى کە بمەوێ بیکەم هاوڕێ و ڕەفیقى خۆم ئەبێت چۆن بێ؟

سەبارەت بە مەرجەکانى ئەو کەسەى کە دەیکەى بە هاوڕێ و ڕەفیقى خۆت ابن جُزي المالكي - رحمه الله- دەفەرمووێت : مەرجەکانی هاوڕێ حەوتن :

یەکەم : لەبیروباوڕدا سوونی بێت .

دووەم : کەسێکی لەخواترس بێت لەدینداریەکەیدا .

چونکە ئەگەر کەسێکی بیدعەچی یان خراپەکار بوو ئەوا هاوڕێکەشی دەباتە سەر بۆچوونی خۆی یان خەڵکی گومانی ئەوەی پێدەبن لەسەر بۆچوونیبێت ، چونکە مرۆڤ لەسەر بۆچوونی هاوڕێکەیەتی .

سێیەم : کەسێکی عاقڵ و ژیر بێت ، هاوڕێیەتی کەسی بێ عەقڵ بەڵا و موسیبەتە .

چوارەم : کەسێکی بەڕەوشت بێت ، ئەگەر ڕەوشتی ناشرین بێت ئەوا ئەمین نابیت لە دژایەتی کردنی بۆت ، تاقی دەکەیتەوە بە توڕەکردنی ئەگەر توڕە بوو واز بهێنە لەهاوڕێیەتی کردنی .

پێنجەم : کەسێکی دڵ ساغ بێت و سەلامەت بێت لە کاتی ئامادەبوون و غیابیدا ، کەسێکی کینەلەدڵ و حەسوود نەبێت ، کەسێک نەبێت خراپەی بۆت بووێت ، و کەسێک نەبێت دووڕوو نەبێت لەهەر لایەک بەجۆرێک خۆی دەربخات .

شەشەم : کەسێک بێت لەسەر عەهد و پەیمان بێت و هەرڕۆژێک لەسەر ڕەنگ و شێوازێک نەبێت .

حەوتەم : هەڵبسێت بەحەق و مافەکانت هەروەکو تۆ هەڵدەستیت بەحەق و مافەکانی ، خێر نیە لەهاوڕێیەتی کەسێکدا کە حەقەکانی تۆ نابینێت لەسەری هەروەکو تۆ حەقەکانی ئە دەبینیت لەسەر خۆت .
[القوانين الفقهية لابن جُزي المالكي (ص:٤٦٠-٤٦١)]

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٢٧٤ بەش: ئادابەکان