ئەگەر لەسەرمان نوسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبارین ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لەسەرمان نوسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبارین ؟
پرسیار:

ئەگەر لەسەرمان نوسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبارین ؟

 

بەناوى خواى بەخشندەى مهیرەبان

مەسەلەى نوسینى قەدەر لە لایەن خواى گەورەوە باوەڕمان پێیەتى خواى گەورە زانایە بە هەموو شتێك كە مرۆڤەكانى دەیكەن وە هەموویشى نووسیوە بەڵام ئەم نووسینە بۆ ئەوە نییە كە مرۆڤەكان ناچار بكات بۆ كردنى ئەوەى نوسراوە دەبینى لە واقیع دا مرۆڤەكان ئازادن لە نێوانیاندا هەیەموسڵمانە و هەیانە بێ باوەڕە و هەشیانە ئیمانى لاوازە هەریەك لەوانەش بەئازادى خۆى ئەوەى هەڵبژاردە كەوابوو نوسینى قەدەر لەلایەن خواى گەورەوە هیچ فشارێكى نەخستۆتە سەر هیچ یەك لە مرۆڤەكان ئەوەندە هەیە هەندێك لەمرۆڤەكان ئەم پرسیارە بە هەڵە دووبارە دەكەنەوە [ئەگەر لەسەرمان نووسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبار بین]

لە وەڵامدا دەڵێین: بەڵكو لەسەرتان نوسراوە تاوان دەكەن ئەمەش زانستى و عیلمى ڕەهاى خوا دەردەخات كە زانیویەتى تۆ تاوان دەكەیت نوسیویەتى ئەگینا كەس دەتوانێ بزانێت خوا چى لەسەر نووسیوە كە نازانێت چۆن دەڵێى لەسەرمان نووسراوە ئەگەر مەبەست نووسینەوەى قەدەر بێت ئەوە ڕاستە (رفعت الأقلام و جفت الصحف) قەڵەم هەڵگیراوە و لاپەڕەكانیش ووشكبونەتەوە بەماناى ئەوەى ئیتر هیچ نانوسرێتەوە لەقەدەر ئەمە وەك عیلمى خوا بە بەندەكانى كەچى دەكەن وە هەر ئەوەش دەكەن كە خوا دەیزانێ و نووسیویەتى بەڵام ئازادى لە هیچ یەكێكیان زەوت نەكردووە و مرۆڤ دەتوانێ موسڵمان بێ وە دەتوانێ بێ باوەڕ بێ وە دەتوانێ چاك یان خراپ بێ هەر لەبەر ئەمەشە لە ئەنجامدا تاوانبار دەبێ چونكە ئازادى خۆى بڕیار دەدات ئەگەر سەرپێچى خواى گەورەى كرد.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٣٤ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان