مرۆڤ چۆن دەرونی خۆی پەروەردە بکات بەپەروەردەیەکی ئیسلامی لەکاتێدا خۆی کەم وکورتیەکی زۆری هەیە کە مەگەر خودا بزانێ چەندە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مرۆڤ چۆن دەرونی خۆی پەروەردە بکات بەپەروەردەیەکی ئیسلامی لەکاتێدا خۆی کەم وکورتیەکی زۆری هەیە کە مەگەر خودا بزانێ چەندە ؟

سەرەتا هەست کردنی مرۆڤ بەکەم وکورتی یەکێکە لەهەنگاوە سەرەتاییە گرنگەکانی بەخۆداچوونەوە وپەروەردەکرنی نەفس .

حەتمەن هەرکەسێک هەست بەکەم کورتی بکات ئەوا ڕێگای پەروەردە کردنی نەفسی گرتۆتە بەر ، هەر ئەو هەست پێکردنەیە کەوامان لێ دەکات هەوڵی پەروەردە کردنی دەرون بدەین و وردە وردە هەوڵی چارەسەری کەم کورتیەکان بدەین ، بێگومان یەکێک لەنیعمەتەکانی خودا ئەوەیە مرۆڤ هەوڵی گۆڕانکاری وچاک کردنی دەرونی خۆی بدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  [إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ]
واتە : خودا گۆڕانکاری بەسەر هیچ گەلێکدا نایەنێت تاوەکو ئەوان لە دەرونی خۆیاندا گۆڕانکاری دروست نەکەن .

بەڵێ بێگومان هەرکەسێک گۆڕانکاری لەدەرونی خۆیدا بکات خوداش گۆڕانکاری بەسەردا دێنێت .

پاشان مروڤ بەرپرسی نەفسی خۆیەتی لەدواڕۆژیشدا موحاسەبەی لەگەڵ دەکرێت وبەتەنها لێ پرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَانِ عَبْدًا(93)لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا(94)وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا(95) سورة مريم ،
واتە : هەرچی لەئاسمانەکان وزەویدا هەیە ئیلا بەزەلیلی وملکەچی دەگەڕێتەوە بۆ لای خودا ، بەتەئکید خودا هەمویانی ژماردووەو ژمارەی هەمویان دەزانێت ، وهەموویان دانە دانە وتاک بەتاک دێن بۆ لای خودا .

بۆیە زۆر پێویستە مرۆڤ خۆی هەوڵی چاک بوون بدات گەرنا هیچ ئامۆژگاریەک کاریگەری نابێت لەسەری ، تۆ تەماشاکە خێزانی هەریەک لەپێغەمبەر نوح وپێغەمبەر لوط لەبەر ئەوەی خۆیان هەوڵی چارەسەریان نەدەدا ئامۆژگاری نزیک ترین کەسیان کەپێغەمبەریش بوو سودی پێ نەگەیاندن و پێیان وترا : (ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِين) التحريم/10 .
واتە : بەسەر شۆڕی وزەلیلی بچنە نێو دۆزەخەوە .

ئەمە لەکاتێکدایە خێزانی فیرعەون هەرچەند خێزانی سەرکێش ترین مرۆڤ بوو باوەڕدار بوو ، هەروەک خوای پەروەردگار بەنموونە دەیهێنێتەوە ؛ چونکە خۆی پەروەردەی زاتی خۆی دەکرد .

جا هەندێ لە هۆکارانەی کەیارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ پەروەردەکردنی دەروون بریتین لە :
1- پەیوەندی بەستن لەگەڵ خودا وپەرستنی وتەسلیم بوونی ، ئەوەش بەگرنگیدان بەو شتانە دەبێت کەخودا فەرزی کردووە و پاک کردنەوەی دڵ و دوور خستنەوەی لەغەیری خوا .

2- زۆر خوێندنی قورئان وبیر کردنەوە لەئایەتەکانی .

3- خوێندنەوەی ئەوکتێبانەی کەتایبەتن بەپەروەردەی دەرون وچارەسەری دڵ وەک ( مختصر منهاج القاصدين) و(تهذيب مدارج السالكين) وهاوشێوەکانی ، وخوێندنەوەی سیرەی پێشەوایان بۆئەمەش تەماشای ( صفة الصفوة لابن الجوزي) وكتابی (أين نحن من أخلاق السلف ) بهاء الدين عقيل وناصر الجليل .

4- گوێگرتن وگرنگی دان بەبەرنامە پەروەردەییەکان وەک وانە و وتارەکان .

5- پارێزگاری کردن لەکات وبەسەر بردنی لەوشتانەدا کەسودی دونیا ودواڕۆژی هەیە .

6- زۆر ئەنجام نەدانی شتە موباحەکان وزۆر گرنگی نەدان پێیان .

7- هاوڕێیەتی کردنی کەسانی چاک ، ئەوانەی کەهاوکاری مرۆڤ دەکەن لەچاکەدا .

8- کار کردن بەو زانیاریانەی کەهەیەتی .

9- موحاسەبە کردنی نەنفس .

10- بوونی سیقە بەنەفس لەگەڵ پشت بەستن بەخودا ؛ چونکە هەرکەسێک سیقەی بەخۆی نەبێت ناتوانێت هەنگاو بهاوێت بۆ چارەسەر .

11- بەردەوام هەست کردن بەکەم وکورتی بەرانبەر بەخودا .

12- دوور کەوتنەوەی شەرعی : واتە هەموو کاتەکانی لەگەڵ خەڵکدا بەسەر نەبات ، بەڵکو هەندێ کات تایبەت دەکات بەخۆیەوە وعیبادەتی تێدا دەکات لەگەڵ خودای خۆیدا .

نسأل الله أن يعيننا على أنفسنا ويجعلها منقادة لما يحبه الله ويرضاه وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .

سەردان: ٣,٧١٨ بەش: تەزکیەى نەفس