من ئافرەتێکم کارى خەیاتى دەکەم ئایا دورینى جلوبەرگى تەسک و نیو قۆڵ بۆ ئافرەتان تاچەند دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من ئافرەتێکم کارى خەیاتى دەکەم ئایا دورینى جلوبەرگى تەسک و نیو قۆڵ بۆ ئافرەتان تاچەند دروستە؟

دوورینی جل و بەرگ دروستە ، بەمەرجێک نەبێتە هۆکاری ئەوەی یارمەتی دەری حەڕام ، وەک ئەو جلانەی کەئافرەتان خۆیانی پێ دەڕازێننەوە ، وجوانی خۆیانی پێ نیشانی پیاوانی نامەحڕەم دەدەن ؛ لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) المائدة/2 .
واتە : یارمەتی وهاوکاری یەک بکەن لەسەر خێر وچاک بەڵام نەکەن هاوکاری یەک بکەن لەسەر تاوان وسەر پێچی خودا ، لەخودا بترسن بەتەئکید سزای خودا زۆر بەئێشە .

واتە ئەگەر داوا کرا لە ئافرەتى بەرکگدوور جلێک بدورێت کە ناشەرعى بێت وەک تەسک بێت یان کورت بێت یان نیو قۆڵ بێت ئەوا نابێت ئەو کارە بکات ، بەڵام ئەگەر جلێک بێت کە ئافرەتەکە تەنها لە ماڵەوە و لە لاى مەحرەمى خۆى لەبەرى کرد و بۆ خۆڕازاندنەوە نەبێت لە دەرەوە و لاى پیاوانى نامەحرەم ئاساییە .

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله لە "شرح العمدة" ( 4/386) دا ، دەڵێت :
" وكل لباس يغلب على الظن أنه يستعان به على معصية ، فلا يجوز بيعه وخياطته لمن يستعين به على المعصية والظلم " انتهى .
واتە : هەموو جلێک گەر گومانێکی زۆر هەبوو کە بۆ تاوان بەکاری دێنن ، ئەوا دروست نی یە بەو کەسانە بفرۆشرێت یاخود بۆیان بدورێت کە لەتاوان وستەمدا بەکاری دێنن .

وە لە "فتاوى اللجنة الدائمة" (13/109) دا ، هاتووە :
هەر جلێک کەبۆ حەڕام بەکار دێت ، یاخود گومانێکی زۆر هەیه بۆ حەڕام بەکاربێت ، ئەوا حەڕامە هاوردەبکرێت وبفرۆشرێت وبدوردرێت ، لەوانە ئەو جلە تەسک وکورت وتەنکانەی کەئافرەتان لەبەری دەکەن ولاشە و جوانیان پیشان دەدەن و لەپێش چاوی پیاوانی نامەحڕەم لەبەری دەکەن.

وە زانایی پایەبەرز محمد بن على الفرکوس خواى گەورە بیپارێزێ پرسیارى لێ دەکەن :
ئایا حوکمی دورینی جلی ئافرەتان چی یە ئەو کەجلانەی کەجلی ماڵەوەن وجوانی ئافرەت داناپۆشن ، وەهەروەها ئەو جلانەی کە لەبۆنەکاندا لەبەر دەکرێن ، و ڕەنگێندراون بەحەریر ؟ وجزاكم الله خيرًا.

لە وەڵامدا فەرموویەتى :
الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
بۆ دروستی وجائیزی ئەو جۆره جلانە کەڕەنگێندراوە بەوێنە :
پێویستە وێنەی ڕوح لەبەر نەبێت ، و تایبەت بێت بەماڵ ، و نابێت ئافرەت لەبەری بکات مەگەر لەگەڵ مێردی خۆی یاخود مەحڕەمەکانیدا بێت .

جا ئەم زەمانە وای لێهاتووە ئافرەتان بەبێ ڕەچاو کردنی شەرع لەماڵ دەردەچن ، وبەجلی نەشیاوەوە پێشوازی لەپیاوانی ناحەمڕەم دەکەن ، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە جلانە نەدوردرێت ؛ چونکە دەبێتە یارمەتی دان بۆ بڵاو بوونەوەی ئەو جلە نەشیاوانە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) [المائدة : 2]،
واتە : یارمەتی وهاوکاری یەک بکەن لەسەر خێر وچاک بەڵام نەکەن هاوکاری یەک بکەن لەسەر تاوان وسەپێچی خودا ، لەخودا بترسن بەتەئکید سزای خودا زۆر بەئێشە .

جا ئیحتمالێکی زۆری هەیە ئەو جلە ناشەرعیانە بێ شەرعی پێوە ئەنجام بدرێت ، حەتمەن حوکمیش بۆ زۆرینە نەک حاڵەتی کەم ، جا ئەم کارە نەکرێت باشترە چونکە گومانی لەسەرە و زۆر نزیکە ئەو جلانە بۆ ناشەرعی بەکار بهێندرێت ، حەتمەن مرۆڤ فەرمانی پێ کراوە لەو شتانە دوور کەوێتەوە کەگومانی لەسەر ، هەروەک پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی : «دَعْ مَا يَرِيبُكَ إِلَى مَا لَا يَرِيبُكَ» «صحيح الجامع» (٣٣٧٧)
واتە : واز لەوشتانە بێنە کەگومانی تێدا و ئەو کارانە ئەنجام بدەن کەگومانی لەسەر نی یە .

وەهەروەها فەرموویەتی : «فَمَنِ اتَّقَى الشُّبُهَاتِ اسْتَبْرَأَ لِدِينِهِ وَعِرْضِهِ، وَمَنْ وَقَعَ فِي الشُّبُهَاتِ وَقَعَ فِي الحرَامِ» (مُتَّفَقٌ عليه)
واتە : هەرکەسێک خۆی لەگومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وعیڕزی پارێزراوە ، و هەرکەسێک بکەوێتە گومانەوە وشتی گوماناوی ئەنجام بدات ئەوا دەکەوێتە حەڕامەوە .

وەهەروەها وەک جێبەجێ کردنی ئەم قاعدە شەرعیە : «مَا لَا يَتِمُّ تَرْكُ الحَرَامِ إِلَّا بِتَرْكِ الجَمِيعِ فَتَرْكُهُ وَاجِبٌ».
واتە : هەر کات واز هێنان لەحەڕام تەنها بەواز هێنان نەبێت لەهەمووی ئەوا واجبە واز لەهەمووی بهێندرێت .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

سەردان: ٤,٧١٥ بەش: کار و بازرگانی